تاراوگەنشینانی کورد لە ئەوڕوپا؛ قەیرانی شوناس

بەشکردن:

داستان جاسم

تا رۆژگاری ئەمڕۆمان، هەروەك پەیمانگەی كوردیی پێشبینیدەكات، بەلایەنی كەمەوە ملیۆنێک و دوو سەد هەزار كورد لە تاراوگە دەژین(1). ئەو ژمارە كوردە هەندێكات پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ وڵاتەكانی خۆیان هەیە، هەندێكاتیش ئەو پەیوەندییە كەمتر بووە. لە سەرەتای ساڵانی 1950كان و 1960كان، ژمارەیەكی زۆر لە كوردەكان وەك پەنابەری كاركەر لە توركیاوە روویان لە دەرەوەی وڵات كرد، بەتایبەتی بۆ ئەڵمانیا(2). زۆربەی كوردەكانی عێراقیش لەو كاتەی گۆڕانكاریی بنەڕەتی بەسەر رژێمی عێراق داهات لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابردوو و دروستبوونی کۆماری ئیسلامی لە ئێران روویان لە دەرەوە كرد، هەروەها هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، دواجاریش هەڵمەتی ئەنفال، وایكرد چەندان ملیۆن ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و روو لە هەندەران بكەن. تا ساڵی 1990ەكان، چەندان كورد بەهۆی بۆردمانە سەربازییە فراوانەكانی دەوڵەتی توركیا وڵاتیان جێهێشت، بەتایبەتی لە ناوچە گوندینشینەكان لە باكووری كوردستان، هەروەها زۆرێكیش لەو كوردانەی جا بە شێوەی جوزئی یان بەتەواوی كە لەلایەن دەولًەتی توركیاوە باوەشیان بۆ كرایەوە، ئەوا لە تاراوگە خەریكی دووبارە پێناسەكردنەوەی كەلتوری خۆیان بوون. بەهەرحاڵ، زۆرێكیش لە كوردەكانی عێراق بەهۆی دروستبوونی دوو هێزە سەرەكییەی كوردستان و هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆ روویان لە دەرەوە كرد. لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نەگریس لە سوریا و هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر كوردانی رۆژاڤا، زۆرێك لە كوردەكان ماڵ و حاڵیان جێهێشت و بەدوای پەنابەریی گەڕان، بەزۆریش لە وڵاتانی ئەوروپا. شەپۆلە جیاوازەكانی كۆچی كوردان لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، كوردەكان خاوەن هۆكارگەلی جیاواز و تایبەتمەندیی جیاوازن.

كوردەكانی عێراق، لەمەڕ بابەتی كاراكتەری تاراوگەیی (diasporic character)خاوەن گۆڕانكارییەكی سەرنجراكێشن. لەكاتێكدا ئەوانەی لە ساڵانی هەشتاكان یان پێشتر روویان لە تاراوگە كردووە، ئەوانەشی دوای راپەڕینی ساڵی 1991 و تەنانەت لەمیانەی سەردەمی براكوژی و ئەوانەشی لە ساڵانی 2000ەوە تاكو ئێستا روویان لە هەندەران كردووە، هەموو ئەمانە بەهۆی پێكهاتەی (سترەکچەر) خودی هەرێمی كوردستانەوە وڵاتیان جێهێشتووە. ئەو نەوەیەی لەدوای ساڵی 1991ەوە وڵاتی جێهێشتووە، لە دەرەوەی وڵاتدا کەمتر تێكەڵ بە چاڵاكیی كەلتووریی و سیاسیی بووە، هیچ گرنگیان نەداوە بەوەی منداڵەكانیان لە رێگەی نەریتی رەچەڵەكی خۆیانەوە پەروەردە بكەن و بەتەنیا جێیان هێشتوون بەبێ ئەوەی بزانن لە بنەڕەتدا ئەوان كێن. بەزۆری، بەجۆرێك مناڵەكانیان گەورەكردووە و چوونەتە سەر رێگەیەك كە رژدی و سووربوونی ئەوتۆی لەگەڵدا نییە، تەنیا هەوڵیانداوە لە ئاشتییدا بژین و تێكەڵ بەو سیاسەتانە بن كە وایكردووە لایەنەكان لە كوردستان شەڕی یەكتری بكەن و  بۆ چەندان ساڵ رووبەرووی یەكتری بوەستنەوە. ئەم نەوەیە گەنجێكی تاراوگەی دروستكردووە كە تەنیا ململانێ دەكا تا شوناسی خۆی بدۆزێتەوە. 

لە توێژینەوەكەمدا هەوڵمداوە لە خەڵكی كوردی خۆم تێبگەم، كاتێ گەرابوومەوە كورستان كاتێكی زۆرم بۆ تەرخانكرد، لەوێ لە كورستان خەریكی توێژینەوە بووم و دواتر گەڕامەوە ئەڵمانیا. كێشەكە لەوە دایە لەگەڵ هەریەك لەم جۆرە ئەزموونانە، جیاوازییەكان لەنێوان گەنجەكانی كوردستان لەگەڵ ئەوانەی تاراوگە، هەروەها ئەو جیاوازییانەی گرووپە تاراوگەنشینەكانی كورد هەیانە، رۆژ دوای رۆژ زیاتر و زیاتر دەبێ.

لە سەرژمێرییەك كە لەگەڵ 600 كوردی تاراوگەنیشینی ئەڵمانیا لە شوباتی 2019 ئەنجامم داوە، بۆ نمونە، تێگەیشتم لەوەی كە ئێستاش چەندان كورد هەیە كە لە تاراوگە تێكەڵ بە سیاسەت بووە و چاڵاكە(3). پرسیاری ئەوەم لێكردوون ئایا ئێوەی كورد زیاتر بایەخ بە سیاسەتی ناوخۆ یان سیاسەتی دەرەكی دەدەن، بەشێكی زۆری ئەو كوردانە كە لەدایكبووی ئەڵمانیان، گوتوویانە كە زیاتر بایەخ بە سیاسەتی دەرەكی دەدەن، تەنانەت بەشێكی زۆری ئەوانەشی لەداییكبووی توركیا یان عێراقن هەمان وەڵامیان هەبووە. سەیری ئەو نمونەی خوارەوە بكەن كە تیایدا كوردەكانی لەداییكبووی ئەڵمانیا، بەشێكی زۆریان گوزارشت لە پێوەری ژمارە 1 دەكەن كە (تیایدا زۆر تێكەڵ بە سیاسەت نین و چاڵاك نین) بۆ ژمارە 6 (كە بریتیە لەوەی لەڕووی سیاسییەوە زۆر چاڵاكن)، هەر بۆیە ئەمە دەریدەخات كە زۆر چاڵاكن. 

بۆیە، ئێمە بەتەواوی دەتوانین لەو ئەنجامانە تێبگەین. هەریەكەیان دەیەوێ بزانێ لە كوێوە هاتووە. سەرەڕای هەبوونی ململانێیە جیاوازەكانی كوردستان كە بەو نزیكانە كۆتایی پێ نایەت، زۆرێك لەوانەی لە تاراوگە هاتوونەتە دونیاوە و لەوێش پەروەردەبوونە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ وڵاتی خۆیان هەیە. بەهەرحاڵ، لەگەڵ ئەم روانینە تاراوگەیییانە بۆ سەر كوردستان چەندان كێشەش سەرهەڵدەدەن.

ئەو ولاتەی لێی  لەدایکبووە ئەڵمانیا تورکیا عێراق
ئەوانەی زياتر بايەخ بە سياسەتی نێوخۆ دەدەن 28.8 37.6 36.8
ئەوانەی زياتر بايەخ بە سياسەتی دەرەكی دةدەن 56.7 51.1 47.3
14.4 11.3 15.8

هێلكاری ئاستی بەشداری سیاسیی كەسەكان

زۆرێك لەو كوردانەی لە تەمەنی (من)دان، مەبەستم ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 20-35 ساڵییە و لە بنەڕەتدا خەڵكی كوردستانی باشوورن و لە تاراوگە لەداییكبوونە، ئەوا بە خۆیان دەڵێن” كەسانی نیشتیمانی یان نەتەوەپەرست”. ئەوانە هێرش دەكەنەسەر دامەزراوەی سیاسیی و هەركەسێكیش كە خاوەن روانینی پێچەوانەیان بێت یەكسەر بە “جاش” بانگی دەكەن. ئەوانە پشت بە مامەڵەیەكی نەتەوەیی-رادیكاڵی دەبەستن، بانگەشەی ئەوەی دەكەن كە خۆیان كەسانێكن پشتگیری لە سەربەخۆیی دەكەن و لەدژی بەغدادن، هەركەسێك كە بانگەشەی هەبوونی پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان بەغداد و هەولێر دەكات، ئەوا بە ناپاكیكار ناوزەندی دەكەن و تەنانەت ئەوانەش كە خاوەن داییك و باوكێكن پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژیمی بەعس بوونە. لە گەڕانیان بەدوای شوناسدا، ئەو نەوەیە برەویان بە بیرۆكەیەك داوە كە لە كوردستاندا زۆر تایبەتە، ئەویش ئەوەیە كە لەنێو تۆڕەكانی ئینتەرنێت رق و كینە بڵاودەكەنەوە و لە كەسایەتی ئەو كەسانەش كەمدەكەنەوە كە شوێنی هەمان بڕوای ئەوان ناكەون. ئایرۆنیەكە ئەوەیە كە ئەوان هەر بەوەندە ناوەستن؛ بۆ نمونە، خەڵكی كوردستان، ئەوانەی كە لەراستیدا لە هەرێمی كوردستاندا دەژین، ئەو خەڵكەی كە ماندوو و بێزارە، ئەوانەی كە رەخنە لە حكومەت دەگرن، دانەمەزروان و کێشەی کەمیی خزمەتگوزارییان هەیە، گاڵتە بەو خەڵكانەش دەكەن. ئەمانە هێڵێكی هاوتەریبیان لەنێوان سەردەمی ئەنفال و كێشە سیاسییە هاوچەرخەكانی ئەمرۆدا كێشاوە، هاوكات بە چاوێكی كەم لە كێشەكانی ئەمڕۆ دەڕوانن و لە نرخیان كەمدەكەنەوە.

زۆرێك لە كوردەكانی ئێرانیش تێكەڵ بەم باسوخواسە دەبن. زۆرێك لەو كوردانە پشتگیریان لە هەڵمەتەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، كرد و پێشیانوایە كە گوتاری نەتەوەیییان بەهێزترە، بەتایبەتی ئەوكاتەی لەلایەن براكانیان لە باشووری كوردستانەوە پشتگیرییان لێدەكرا. ئایرۆنیەكە لێرەدا ئەوەیە ئەو جۆرە خەڵكانە بانگەشەی ئەوەدەكەن كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە شێوەیەكی بێهاوتا لەلایەن تەواوی كوردەكانەوە پشتگیری لێكرا، كەچی لە هەمان كاتدا زۆرێك لە كوردەكان بەتایبەتی ئەوانەی لە چینی خوارەوەن، لە ئەنجامی لێکەوتە خراپە ئابوورییەكانی ئەو ریفراندۆمە دەترسن. هەرچۆنێك بێ، بابەتی ئابووریی و ئاسایش، ئەوەندە جێگەی بایەخی كەسێك نییە كە لە تاراوگە دەژی و هەموو شتەكانی بۆ فەراهەم كراوە و لە دەرەوەی كوردستانە و بەهەموو شێوەیەك پارێزراوە.

پێچەوانەی ئەم چینەش، هەندێ كوردی دیكە هەن كە لە تاراوگە دەژین و لە بنەڕەتدا خەڵكی كوردستانی باكوورن، ئەوا بە شێوەیەكی بەرچاو پشتگیری لە بیرۆكەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن بەڵام بە شێوەیەكی یەكجار سادە. لەگەڵ ئەو خەڵكانە زەحمەتە بتوانی گفتوگۆ بكەی، ئەوانە پێیانوایە بە جێبەجێكردنی سیستەمی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی هەموو شتێك چارەسەردەبێ. كوردستانی باشوور وەك شوێنێك كە تیایدا پاسیڤبوون و بێئاگایی تیێدا زاڵە، دادەنرێت، كەچی كوردستانی باكوور و رۆژئاڤا وەك شوێنگەلێك تەماشادەکرێن كە لوتكەی شۆڕش و شۆڕشگێڕی لێیە. ئەمانە بێئاگان لەوەی كە لە كوردستانی باكوور و رۆژئاوا، پاسەوانانی گوند و سترەکچەری هۆزیی هێشتا شتێكی بەربڵاوە، ئەوانە پێیانوایە ناوچەكانیان دەبێتە یۆتۆپیایەك بۆ چەپگەرایی و رێككارییان بۆ هەموو شتێك كردووە، بەڵام كوردستانی باشوور نەیتوانیووە ئەمە بكات. هەروەها، ئەم وێنەیە بە رۆمانسی كراوە، پێشیان خۆشە لەنێو وڵاتانی رۆژئاوادا زیاتر قسە لەسەر بیرۆكەی یۆتۆپیای چەپگەرایی بكەن. 

كێشەی سەرەكییەکە ئەوەیە كە ئەو كوردانەی دەتوانن كەمپەین بۆ بابەت و كێشەكان رێكبخەن، ئەوا بەشێوەیەی چاڵاكانە دەتوانن یارمەتی خەڵكی كورد بدەن لە نێوخۆی كوردستاندا، ئەمانە خەڵكانێكن كە زۆر مژۆلن و خەریكی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ قەیرانی شوناسیان، هاوكات كوردستان وەك شوێنێك بەكاردێنن كە رەنگدانەوەی خودی شۆڤینیزمی خۆیانە. یەكێك لەو ئاڵنگارییانەی چاوەڕواندەكرێ دووچاری خەڵكی كورد لە تاراوگە و خودی نێوخۆی كوردی كوردستان بێ ئەوەیە كە دووبارە پەیوەندی دروستبكاتەوە  و ئەو گوتارانە بەكاربێنێ.

ئەو رەوەندە كوردییەی پەیوەندی لەگەڵ راستییەكانی ژیانی كوردستانی پچراندووە، ئەوا رەوەندێكی ونە و ناتوانێت سودێکی ئەوتۆ بگەیەنێت. ئەو خەڵكانە بوون بە خاوەن كەلتوورێكی لاوەكیی و خۆپەسەند كە هیچ پەیوەندییەكیان بە واقیع نەماوە و ناتوانن لۆبی بۆ خەڵكێك بكەن كە لە مەترسی دان، مەبەستیش لە خەڵكە راستەقینەكەی كوردستانە. تاكە سەرچاوە بۆ دروستكردنی شوناس لە تاراوگە لەوانەیە بریتی بێ لەوەی ببی بە بەشێك لە هەندێ لە حیزب و بزوتنەوەکان كە گوزارشت لە ئایدیۆلۆژیایەك یان نمونەیەكی بەرزی كوردستان دەكەن. ئەم شێوازە لەوانەیە وەك رێگەیەكی كرداریی بێتدەربکەوێ، بەڵام ئەوە بەو شێوەیە کە بتوانێت فەزایەکی گشتیی دروستبکات کە لە راستییە ئاڵۆزەکان تێبگات. 

 

[1] https://www.institutkurde.org/en/info/the-kurdish-population-1232551004

[2] Falk S. Dimensionen kurdischer Ethnizität und Politisierung: eine Fallstudie ethnischer Gruppenbildung in der Bundesrepublik Deutschland. 1998. (Nomos Universitätsschriften: Politik) p. 144

[3] https://civaka-azad.org/politische-einstellungen-kurdischer-buergerinnen-und-buerger-in-der-brd-im-kontext-der-afrin-krise/

 

بەشکردن: