کوردستان تایمز


بۆ پەیوەندیکردن و ناردنی بابەتە، بەڕێزتان دەتوانن لەڕێی ئیمەیڵی [email protected] ەوە پەیوەندیی بکەن.

قبوڵکردنی بابەت:

هەر بابەتێک کە بۆ کوردستان تایمز دەنێردرێت، پێویستە:

  • بابەتی بیروڕا لە ٧٠٠ وشە زیاتر نەبێت، بابەتی شرۆڤە لە ١١٠٠ وشە و بابەتی بەدواداچون لە ١٨٠٠ وشە.

  • هیچ بابەتێک قبوڵناکرێت ئەگەر داتاکان و زانیارییەکان بە سەرچاوەی یەکەم و باوەڕپێکراو پشتڕاست نەکرابنەوە. 

  • هەر بابەتێک لە کوردستان تایمز بڵاوبێتەوە، نوسەر پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگرێ کە بابەتەکە تەنها بۆ کوردستان تایمز بێت و پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاونەکرابێتەوە و لە داهاتوش لە هیچ شوێنێک بڵاونەکرێتەوە. 

  • کوردستان تایمز گرنگی دەدات بە بابەتە فکرییە سیاسییەکان، شیکردنەوە و بیروڕای پێشکەوتوخواز و رەخنەگرانە، هەربۆیە پێویستە بابەتەکانیش لەو چوارچێوەیە بن و پەیوەست بن بەو روداوانەی کە گرنگن بۆکۆمەڵگا و خوێنەری کوردیی. 

  • نوسەر پێویستە خۆی لە گشتاندن، سێکسیزم، ستێریۆتایپ و هەڵاوێردنی نەتەوەیی، رەگەزیی بپارێزێت.

  • زمانی پاڕاو  بە رادەیەک خوێنەران ئاسان لێی تێبگەن.

    • کاری ئێمە خۆبەخشانەیە، جەخت لەسەر چۆنایەتی دەکەینەوە نەک چەندایەتی. 

  • کوردستان تایمز دەرفەتی ئەوەی نییە لەڕوی رێنوس و زمانەوانییەوە بەو بابەتانەدا بچێتەوە کە بە زمان و رێنوسێکی خراپ دەنوسرێن، هەرچەندە هەمو بابەتەکان پێداچونەوەیان بۆ دەکرێت، بۆیە؛ گرنگە بابەتەکە لە ڕوی رێنوس و زمانەوانییەوە کەمترین هەڵەی تێدا بێت تا دەرفەتی بڵاوکردنەوەی هەبێت.

  • هەر بابەتێک لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر وەڵامنەدرایەوە، دەکرێت نوسەری بابەتەکە بۆ شوێنی تری بنێرێت. وەڵامنەدانەوەی هەر بابەتێک لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا، بە مانای ئەوە دێت کە بابەتەکە لە کوردستان تایمزبڵاوناکرێتەوە لەبەر یەکێک لەو هۆکارانەی سەرەوە.

    —–

    کوردستان تایمز دەزگایەکی سەربەخۆیە. بۆ بەردەوامیدان بە کارەکانی، پشت بە پشتیوانیی و کۆمەکی خوێنەران و پشتیوانانی میدیای ئازاد و رێکلامی بازرگانیی دەبەستێت. ئەگەر بەڕێزتان دەتوانن لەو روەوە هاوکار بن و دونیابینییتان لەگەڵ ئامانجەکانی کوردستان تایمز نزیکە، دەتوانن ببنە هاوکار و پشتیوان.