ئێمە کێین؟
کوردستان تایمز… ژمارەیەک رۆژنامەنوس، نوسەر، ستوننوس، شیکەرەوە، ئەکادیمیی و رۆشنبیری کورد و بیانیی، بە هەگبە و ئەزمونی تایبەتەوە روماڵێکی سەربەخۆ و پرۆفێشناڵانەی روداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە دەکەن. کوردستان تایمز تەنها هەواڵ بڵاوناکاتەوە، بەڵکو پشتی هەواڵەکان و لێکەوتەی روداوەکان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی، ئابوریی و ئاساییش شیدەکاتەوە. کوردستان تایمز لەناو فەوزای میدیای حیزبیی و سێبەر، هەوڵی تەواو دەدات میدیایەکی جدیی و متمانەپێکراو بێت. کوردستان تایمز چالاکانە کاردەکات بۆ روماڵکردنی روداوەکانی کوردستان و ناوچەکە و پارڤەکردنی شیکردنەوە و را و هەواڵ لەگەڵ خەڵکدا. لەپاڵ ئەوەی کوردستان تایمز دەبێتە ئاوێنەیەک بۆ ئەوەی سیاسەتداڕێژەران و قانونداڕێژەران باشتر ئەودیوی شتەکان ببینن، ئامانجیشیەتی فەزای گشتیی زۆرتر بزانێت و دورتر ببینێت. سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە شیکردنەوەی روداوەکاندا بابەتیی و سەربەخۆ دەبین، بەپەرۆش و دڵسۆزییشەوە دەمانەوێت کوردستان تایمز ببێتە مینبەری دروستکردن و پێشخستنی بنەماکانی دیموکراسیی، داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، وەدەستهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابوریی، دەستەبەکردنی شەفافییەت و حوکمڕانیی چاک.