عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆمەڵناسیی و سیاسەتی پەروەردەییدا هەیە. ئەزمونی کار و توێژینەوە و نوسینی لە بوارەکانی زانستە مرۆیی و فەرهەنگییەکان بەگشتیی و بەتایبەتیی لە بوارەکانی پێداگۆجیی رەخنەگرانە، پەروەردەی دیمۆراتیی، سیاسەتی پەروەردەیی و هەڵسەنگاندن، سۆسیۆلۆجیی ناسنامەی نەتەوەیی، ناسیۆنالیزم و بنەما پەروەردەیییەکانی دەوڵەتی مۆدێرندا هەیە.
ئارام قادر کۆکۆیی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئابوریی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا - زانکۆی ئۆریگۆن ستەیت- ٢٠١٥. کۆکۆیی پێشتر وەک توێژەر لە گەڵ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کاریکردوە و جگە لەوەش سەرپەرشتی چەند پڕۆژەیەکی کردوە کە لە لایەن ئەو رێکخراوەوە و ڕێکخراوەی GIZ ەوە تەمویل کرابوو.
بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی هامبۆرگ، ئەڵمانیا، خوێندوە. ئێستا خوێندکاری ماستەرە لە بەشی کولتور و مرۆڤناسی لە زانکۆی ماربۆرگ، ئەڵمانیا. لە ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ یاریدەدەری کاروباری سیاسیی، کولتوریی، میدیایی بوە لە کۆنسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر. ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ دەستەی دامەزرێنەر و بەرێوبەری ماڵپەڕ و گۆڤاری“ Dissident“ بە زمانی ئەڵمانی .
داستان جاسم، توێژەرە لە چەندان بواری جیاوازی دیراسەكردنی تایبەت بە كوردستان، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانكۆی هایدبێرگی ئەڵمانی لە زانستە سیاسییەكاندا. ساڵی رابردو وەك سكۆلار لەگەڵ سەنتەری دیراسەكردنی جێندەر و بەرەوپێشچوونی زانكۆی ئەمریكی-سلێمانی كاریكردووە، ئێستاش وەك توێژەر لە ئەكادیمیای هایدبێرگ بۆ توێژینەوەی ململانێیە نێودەوڵەتییەكان كاردەكات.
فازڵ کوردی لە ١٩٩١ تا ١٩٩٦ کارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بوە، دواتر لە تورکیا هه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ نزیکه‌ی ساڵێک کاردەکات. له ساڵی ١٩٩٧ لە ئه‌مریکا له فلۆریدا نیشته‌جێ بووە، پاش نزیکه‌ی دوو ساڵ جارێکی تر ده‌ست به‌کاربوویه‌وه له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م جاره‌یان له بۆسنه‌وهه‌رسک دوایش له ئه‌فغانستان. له‌ساڵی ٢٠٠٨ هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هه‌ندێ ده‌زگای تری حکومه‌تی ئه‌مریکا وه‌کوو پسپۆر له کاروباری عێراق وئه‌فغانستان، له هه‌مان کات سەرۆکی دەزگای هاریکاری کوردستان بۆ تواناسازی (کوردستان ئەید) کاردەکات.