عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆمەڵناسیی و سیاسەتی پەروەردەییدا هەیە. ئەزمونی کار و توێژینەوە و نوسینی لە بوارەکانی زانستە مرۆیی و فەرهەنگییەکان بەگشتیی و بەتایبەتیی لە بوارەکانی پێداگۆجیی رەخنەگرانە، پەروەردەی دیمۆراتیی، سیاسەتی پەروەردەیی و هەڵسەنگاندن، سۆسیۆلۆجیی ناسنامەی نەتەوەیی، ناسیۆنالیزم و بنەما پەروەردەیییەکانی دەوڵەتی مۆدێرندا هەیە.
ئارام قادر کۆکۆیی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئابوریی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا - زانکۆی ئۆریگۆن ستەیت- ٢٠١٥. کۆکۆیی پێشتر وەک توێژەر لە گەڵ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کاریکردوە و جگە لەوەش سەرپەرشتی چەند پڕۆژەیەکی کردوە کە لە لایەن ئەو رێکخراوەوە و ڕێکخراوەی GIZ ەوە تەمویل کرابوو.
بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی هامبۆرگ، ئەڵمانیا، خوێندوە. ئێستا خوێندکاری ماستەرە لە بەشی کولتور و مرۆڤناسی لە زانکۆی ماربۆرگ، ئەڵمانیا. لە ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ یاریدەدەری کاروباری سیاسیی، کولتوریی، میدیایی بوە لە کۆنسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر. ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ دەستەی دامەزرێنەر و بەرێوبەری ماڵپەڕ و گۆڤاری“ Dissident“ بە زمانی ئەڵمانی .
هەڵگری بەکالۆریۆسە لە یاسا، زانکۆی سلێمانی ٢٠١١، ماستەر لە یاسا نێودەوڵەتی، زانکۆی پونەی هیندوستان ٢٠١٣، و دکتۆرا لە یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی، زانکۆی سۆران، ٢٠٢١. دەستەی دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆک بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجەیە، لە ئێستادا ڕاگری کۆلێجی یاسا و کارگێڕیی زانکۆی هەڵەبجەیە، بەشدار لە چەندین کۆبونەوە، کۆنفرانس و وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی کردوە لە بواری پسپۆڕیدا لە هیندوستان، ژاپۆن، هۆڵەندا، بەلژیکا، هەنگاریا و ئەڵمانیا.
داستان جاسم، توێژەرە لە چەندان بواری جیاوازی دیراسەكردنی تایبەت بە كوردستان، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانكۆی هایدبێرگی ئەڵمانی لە زانستە سیاسییەكاندا. ساڵی رابردو وەك سكۆلار لەگەڵ سەنتەری دیراسەكردنی جێندەر و بەرەوپێشچوونی زانكۆی ئەمریكی-سلێمانی كاریكردووە، ئێستاش وەك توێژەر لە ئەكادیمیای هایدبێرگ بۆ توێژینەوەی ململانێیە نێودەوڵەتییەكان كاردەكات.