فازڵ کوردی لە ١٩٩١ تا ١٩٩٦ کارمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بوە، دواتر لە تورکیا هه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ نزیکه‌ی ساڵێک کاردەکات. له ساڵی ١٩٩٧ لە ئه‌مریکا له فلۆریدا نیشته‌جێ بووە، پاش نزیکه‌ی دوو ساڵ جارێکی تر ده‌ست به‌کاربوویه‌وه له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م جاره‌یان له بۆسنه‌وهه‌رسک دوایش له ئه‌فغانستان. له‌ساڵی ٢٠٠٨ هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هه‌ندێ ده‌زگای تری حکومه‌تی ئه‌مریکا وه‌کوو پسپۆر له کاروباری عێراق وئه‌فغانستان، له هه‌مان کات سەرۆکی دەزگای هاریکاری کوردستان بۆ تواناسازی (کوردستان ئەید) کاردەکات.
گۆران رەسول، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە کولتوورەکانی ئەدەبی مۆدێرن – زانکۆی هارتفۆردشێر
هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه: مامۆستایه له زانكۆى سلێمانى و زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رنوسه‌رى به‌شی ئینگلیزییه له ناوه‌ندى كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان. خاوه‌نى چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یە به زمانى ئینگلیزى لە گۆڤارە ێودەوڵەتییەکاندا له‌بواره‌كانى ئاسایشی كورد و كێشه‌ى كورد و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ململانێی سیاسی و ئێثنیک و حوكمڕانیی له هه‌رێمى كوردستان.
ئیحسان وەڵزی: هەڵگری بەکالۆریۆس لە یاسا و ماستەرە لە کۆمەڵناسی و ئەڵمانی وەک زمانی بیانیی. چەندین ساڵ وەک وەرگێڕ و ئۆنلاین ئێدیتەر کاریکردوە. بوارەکانی جێی بایەخ: کۆمەڵناسیی، ئاینناسی. نووسەری کتێبی "دەربارەی ئیسلام و داعش و ئیسلام دوای داعش-ئەندێشە 2017."
جێیک هێس، رۆژنامەنوسیکی کارئازادی ئەمریکییە، لە واشنتن دادەنیشێت. ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرا و دواتر دیپۆرتی ئەمریکا کرایەوە بە هۆی نوسینەکانی دەربارەی توندوتیژییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر کوردان و ژینگە لە کوردستانی تورکیا.
هەڵگری ماستەرە لە بواری ژینگە لە زانکۆی بۆن/ ئەڵمانیا ساڵی ٢٠٠٧، دکتۆرا لە بواری وزە و قەیرانی کەمیی ئاو لە جیهاندا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. چەندان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی نوسیوە لەبارەی بونی وزە لە جیهاندا، کاردانەوەی بەکارهێنانی وزەی تەقلیدی لەسەر ژینگە، گۆڕانی کەشوهەوا و ماکەکانی، وزەی سەوز یا وزەی دوبارە، قەیرانی کەمیی ئاو لە جیهاندا، کاردانەوەی زۆربونی دانیشتوان لەسەر بەرهەمهێنان، ئابوری وەکو دەستەڵات لە جیهاندا، سامانی مرۆیی وەکو هێزێکی ناوخۆیی.
مەریوان وریا قانع لە ١٩٩٣ەوە لە ھۆڵەندا دەژی. لە زانکۆی ئەمستردام بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە ئینسانییەکاندا وەرگرتوە و ماوەی ١٠ ساڵێکیشە مامۆستای بەشی دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیھانی عەڕەبیە لە ھەمان زانکۆ‌دا. خاوەنی کۆمەڵێک کتێبە بە زمانی کوردیی و چەندان نوسینی ئەکادیمیشی بە زمانەکانی ھۆڵەندیی و ئینگلیزیی ھەیە. ھەندێک لە نوسینەکانی بۆ عەڕەبیی و فارسیی وەرگێڕدراون. لە دوای راپەڕینیشەوە بەشدارییەکی ھەمەلایەنەی لە گەشەدان بە فیکریی رەخنەیی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی لە کوردستاندا کردوە. بە بەردەوامییش بۆ زیاد لە رۆژنامە و گۆڤارێکی کوردیی نوسیوە.