ڕێبوار ڕەوف ساڵەح: بەکالۆریۆس لە سیاسەتی جیهانی و پەیوەندی نێودەوڵەتی لە زانکۆی لەندەن، ماستەر لە سیاسەت و حکومەت لە هەمان زانکۆ، ئێستاش خویندکاری دکتۆرایە لە سەر تێزی (سیاسەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لە زانکۆی کامبریج. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ناوەندی عێراق بۆ لیکۆڵینەوە و شیکارییە سیاسییەکان)ە، پێشتریش لە (سەنتەری گەشەسەندنی کوردی) لە لەندەن کاری لێکۆڵینەوەی کردووە. لێکۆڵەرە لە بواری حوکمڕانی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا لە دوای (٢٠٠٣)ەوە.
روەیدە مستەفا دەرچوی قانونە لەگەڵ ماستەر لە پەیوەندیی، کامپێین و ئەدڤۆکەسیی سیاسیی. کاندیدی دۆکتۆرایە لە زانکۆی کینگستۆن لەندەن. خاوەنی ئەزمونە لە راوێژکاریی میدیایی، ستراتیجیدانانی سیاسیی و هەڵمەتی هەڵبژاردن.
سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن نه‌جم؛ هەڵگری ماستهرە له زمانه‌وانی ئینگلیزیی-زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین. جگە لە چەندین وتاری جۆراوجۆر بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، نۆڤڵێتێکی چاپکراوە بە ناوی 'گەڕانەوە بۆ پێشەوە'، ھەروەھا 'ھاوڕێی منداڵ - ئەلفبێ'. چەند کتێبی وەرگێڕاویشی ھەیە.
ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زانكۆشیفێڵد توێژەر له‌ئابووری سیاسی ئه‌ندامی بۆردی رێكخراوی ستۆپ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و كاری په‌رله‌مانی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداری كردووه له‌كۆرسی فه‌لسه‌فه‌ی ئینفینیتی و شارستانییه‌تی رۆژئاوا له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌به‌ریتانیا نوێنه‌ری وڵاتی عیراق بووه وه‌كو چاو‌دێر بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوه‌ندییه‌كانی ساڵی 2018 ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
سه‌رتیپ وه‌یسى كه‌ریم، رۆژنامه‌نوس و توێژه‌رى بوارى میدیایە له به‌شى راگه‌یاندن، زانکۆی سەلاحەدین. دو بڕوانامه‌ى به‌كه‌لۆریۆسی له بواره‌كانى بایۆلۆجى و راگه‌یاندن بەدەستهێناوە. ئێستا خوێندکاری ماستهرە له بوارى راگه‌یاندن له زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
سەروەت عەبدوڵا، رۆژنامەنوسە و ماستەری لە زانستی مرۆڤایەتیی و پەیوەندیکردن لە زانکۆی ساوزێرن کوینزلاند، ئوسترالیا، خوێندوە.
سیڤان سەعید، پرۆفیسۆری هاریکارە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوین لە زانکۆی شانشی- چین. نوسەری کتێبی “وەرچەرخانی بزاوتی رزگاریخوازیی کوردستان؛ لە پەکەکەوە بۆ کەجەکە"یە کە لەلایەن دەزگای رۆتلێجەوە بڵاوکراوەتەوە. د. سیڤان سەعید دوکتۆرای لە سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئێگزێتەر لە بەریتانیا وەرگرتوە.
شەم جاف رۆژنامەنووسێکی کار-ئازادە، لە بەرلین، ئەڵمانیا دادەنیشێت. هەفتەنامەکەی بە ناوی «هەفتەی پێش‌و چی رویدا» (What happened last week) نوچە نێودەوڵەتییەکان بۆ زیاتر لە ٦٠٠٠ خوێنەری نێودەوڵەتی روندەکاتەوە. هەروەها یەکەم پۆدکاستی ئینگلیزی سەبارەت بە کوردستان بۆ شیکردنەوەی هەواڵ دەربارەی کوردستان بۆ کەسانی بیانی ئامادە و پێشکەشدەکات. شەم خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی سیاسیی و ئابوریی نێودەوڵەتیی.