شەم جاف رۆژنامەنووسێکی کار-ئازادە، لە بەرلین، ئەڵمانیا دادەنیشێت. هەفتەنامەکەی بە ناوی «هەفتەی پێشو چی رویدا» (What happened last week) نوچە نێودەوڵەتییەکان بۆ زیاتر لە ٦٠٠٠ خوێنەری نێودەوڵەتی روندەکاتەوە. هەروەها یەکەم پۆدکاستی ئینگلیزی سەبارەت بە کوردستان بۆ شیکردنەوەی هەواڵ دەربارەی کوردستان بۆ کەسانی بیانی ئامادە و پێشکەشدەکات. شەم خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی سیاسیی و ئابوریی نێودەوڵەتیی.
د شێرکۆ کرمانج، دکتۆرا لە پەیوەندیی نێودەوڵەتیی، مامۆستای زانکۆی شارقەیە لە ئیماراتی عەڕەبیی.
سورێن جەمال محەمەد: رۆژنامەنوسێکی کارئازاد و خوێندکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی ئەمریکیی عێراق-سلێمانی.
وینثرۆپ رۆجەرز ئێدیتەری پێشکەوتوی ئێنئاڕتیی ئینگلیزییە، روداوەکانی سیاسەت، ئابوریی، ئاساییش، و ئازادیی رادەربڕین لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان روماڵ دەکات.
یەعقوب مەهدی عارف بەرزنجی توێژەر و مامۆستایە لە کۆلێژی زانستە ڕامیاریەکان، زانکۆی سلێمانی.
د. ياسين تەها توێژەرە لە ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمیی زانكۆی سلێمانی و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی سلێمانی و لێکۆڵینەوەکەی لەبارەی `ئایینزای ئەشعەری لەناو کورد`ە. هەڵگری ماستەرە لە ئایین و ئایینزاكانی كوردستان لە چاخەكانی ناوەڕاستی ئیسلامیی لە زانکۆی المنصورة لە میسڕ. لە ژمارەیەك راگەیاندنی نوسراو و بینراوی كوردی و عەرەبی و بیانی كاری كردووە و ڕاپۆرتی شیكاریی بڵاوكردوەتەوە، لەوانەش هاووڵاتی، ئاوێنە، نیقاش، گروپی رۆژنامەكانی مكلاچی ئەمریكیی، دەرەج میدیای لوبنانی. گرنگی بە بزوتنەوە ئاینی و مەزهەبییەكان دەدات و جگە لە كاری توێژینەوە وەك چاودێری رەوشی عێراق كار دەكات.