د. ياسين تەها توێژەرە لە ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمیی زانكۆی سلێمانی و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی سلێمانی و لێکۆڵینەوەکەی لەبارەی `ئایینزای ئەشعەری لەناو کورد`ە. هەڵگری ماستەرە لە ئایین و ئایینزاكانی كوردستان لە چاخەكانی ناوەڕاستی ئیسلامیی لە زانکۆی المنصورة لە میسڕ. لە ژمارەیەك راگەیاندنی نوسراو و بینراوی كوردی و عەرەبی و بیانی كاری كردووە و ڕاپۆرتی شیكاریی بڵاوكردوەتەوە، لەوانەش هاووڵاتی، ئاوێنە، نیقاش، گروپی رۆژنامەكانی مكلاچی ئەمریكیی، دەرەج میدیای لوبنانی. گرنگی بە بزوتنەوە ئاینی و مەزهەبییەكان دەدات و جگە لە كاری توێژینەوە وەك چاودێری رەوشی عێراق كار دەكات.
یاسین عومەر ئیبراهیم (یاسین ئافتاو)، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە میدیای کوردییدا کار دەکات. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە کۆمەڵناسیی کولتوور. مامۆستایە لە بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانی.
دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە. ماوەی چەند ساڵێکە وەک وەرگێڕ لە چەند ناوەند و ماڵپەڕێکی کلتوری و ئەدەبی کاردەکات. کاری وەرگێڕانی بۆ کتێبی "لەبارەی ئابوورییەوە بۆ کچەکەم دەدوێم"ـی نووسەری یۆنانی یانیس ڤارۆفاکیس کردووە.