مێگان کۆنەلی خوێندکاری دۆکتۆرایە لە زانکۆی سەنی لە بوفالۆ، کەنەدا و توێژەرە لە سەنتەری جایکڵ بۆ قانون، دیموکراسیی و حکومەتداریی.
مایکل رۆبن پێشتر لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەرپرسیار بوە. لێکۆڵەری نیشتەجێیە لە پەیمانگای ئینتەرپرایزی ئەمریکیی لە واشنتن. نوسەری کتێبێکی تایبەتە بە پرسی سەربەخۆیی کوردستان Kurdistan Rising (AEI Press, 2016) و زۆر کتێب و چاپتەر و بابەتی نوسیون لەبارەی پەیوەندیی دولایەنەی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا و لێکۆڵینەوە کوردییەکان. هەڵگری بڕوانامەی دۆکتۆرایە لەبارەی مێژو لە زانکۆی یێیڵ، ئەمریکا.
میرە بەکر توێژەرێکی سەربەخۆیە. توێژینەوەکانی لەسەر بابەتەکانی کۆچی گەنجان، چاکسازی ئەمنی، هەڵبژاردنەکان، هتد لەهەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە. لەئێستادا، خوێندکاری ماستەرە لە سیاسەت، ئابووری و فەلسەفە لەزانکۆی هامبۆرگ، ئەڵمانیا.
نەوشیروان حوسێن سەعید: هەڵگری دکتۆرایە لە سیاسەت لە زانکۆی نیوکاسڵ، بەڕیتانیا. لە بواری ململانێی سیاسیی و ئیثنی، ناسیۆنالیزم، چۆنێتی بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی لە کۆمەڵگە پەرتبووەکان، دۆزی کورد، کێشەی کەرکوک، حکومڕانی لە هەرێم کوردستان دەنوسێت و توێژینەوە دەکات. هەروەها گرنگیدەدات بە فەلسەفەی سیاسیی و فیکری ئیسلامیی. بە هەرسێ زمانی کوردیی و عەڕەبیبی و ئینگلیزیی نوسین و توێژنەوەکانی بڵاوکردونەتەوە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە زانكۆی سلێمانیی. هەڵگری دۆکتۆرایە. لە زانستی ئابورییدا توێژەری میوان بوە لە زانكۆی ئۆپسالە و لوند لە وڵاتی سوید بۆ ماوەی دو ساڵ. نوسەری كتێبی “ماكرۆئابوریی: تیۆریی و سیاسەت" لەگەڵ پرۆفیسۆر د.هۆشیار مەعروف و نوسەری كتێبی كێ چارەنوس دیاری دەكات؟ لێكۆڵینەوە لە گەشەسەندنی مرۆیی و نایەكسانیی ئابوریی لە هەرێمی كوردستاندا. دوو توێژینەوەی بە زمانی ئینگلیزیی بڵاوبۆتەوە. یەكێكیان بە ناوی" The Failure of Economic Reform in the Kurdistan Region" لە گۆڤاری "British Journal of Middle Eastern Studies" و ئەویتریان وەك چاپتەرێك لە كتێبی "The Palgrave Handbook of Ethnicity".
دەرچوی کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی موسڵە لە ١٩٨٢. لە ١٩٩٢ەوە لە رۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامیی وەکو نوسەر و شیکەرەوەی سیاسیی نوسیویەتی و لە تەلەفزیۆن و راردیۆکان رەوشی سیاسیی شیکردۆتەوە.
نیگار نادر: نوسەر و لێکۆڵەرە. دیپلۆمی لە بنەمای یاساکانی ئینگلتەرەدا هەیە. هەروەها بڕوانامەی ماستەری لە دیراساتی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە زانکۆی لەندەن وەرگرتووە. خاوەن ١٢ کتێبی چاپکراو و کۆمەڵیک وتاری پەیوەندیدارە بە پسپۆرییەکەی و پێگەی هەرێمی کوردستان. ئێستا پارێزەری راوێژکار. دامەزرێنەری ئەکادیمیای نیشتمانیی پاراستنی زمانی کوردییە لە هەولێر.