هەفتەی رابردو چی رویدا؟
سڵاو
من (شەم)م، ئەو كەسەی چاودێریی هەواڵەكان دەكات تا بە ئێوەی بگەیەنێت. لە كاتژمێر نۆی شەوی یەكشەممەوە وازم لە خوێندنەوەی هەواڵەكان هێنا.
كامیرۆن، ئازەربێجان و ئیرلەندا هەفتەی رابردو سەرقاڵی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بون. لەو كاتەی لاپتۆپەكەم كوژاندەوە، هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئاشكرا نەكراون.
هەرچەندە پەیوەندیی بەو بابەتەوە نییە، بەڵام لەسەر ڤایرۆشی كۆرۆناش هەواڵ هەیە، چونكە ئێوە هەواڵی تازە و نوێتان دەوێ.
بەهەرحاڵ، ئایا دەزانن كامیرۆن كەوتۆتە كوێ؟ ئایا لەسەر نەخشە دەتوانن شوێنەكەی بدۆزنەوە؟ ئەگەر نازانن، ئەوا كێشە نییە، بۆیە یارییەكی خۆش هەیە كە یارمەتیت دەدات لەوەی زانیاریی زیاتر لەسەر كامیرۆن بەدەستبخەی: youdontknowafrica.com
سوپاس بۆ تۆش دەڤید باوەڕ @davidbauer
فەرمون، ئێوە و چەند هەواڵێك لەمەڕ ئەو روداوانەی هەفتەی رابردو رویانداوە.
شەم جاف
هەواڵەكانی هەفتەی رابردو
یۆنان
پۆلیس گازی فرمێسكرێژ بە منداڵەكان دادەكەن
بەڵێ، ئەمە هەفتەی رابردو لە یۆنان رویداوە. پۆلیس گازی فرمێسكڕێژی بە هەزاران لە پەنابەران و كۆچبەران داكردوە. سەیركە، بۆچی؟ ئەو خۆپیشاندەرانە هەوڵیاندەدا بەرەو شارۆچكەی مەیتایلن بچن و بە هەمو لایەكی بڵێن كە ” ئێمە لێرە لە رەوشێكی خراپ داین. تكایە گوێبیستی ئێمە بن.” (ئەلجەزیرە(
هەواڵی زیاتر:
خەڵك هێشتا لە دورگەكان گیریان خواردوە و ژمارەی ئەو خەڵكەش هەر بەرەو هەڵكشانە، چونكە، بەڵێ، هێشتا کۆچبەر و پەنابەران لەڕێی کەشتییەوە رو لە یۆنان دەكەن.
بۆ نمونە، هەفتەی رابردو بەریەككەوتنەكان لە ناوچەی مۆریا رویدا، لەنێو ئەو كەمپە و دەروبەریدا نزیكەی 20 هەزار كەس دەژین، كەچی خۆی شوێنی سێ هەزار كەسە.
هەمو ئەو خەڵكانە چاوەڕوانیی وەرگرتنی رەزامەندین تا بەرەو یۆنان گەشت بكەن و ژیانی رۆژانەی خۆیان بەڕێبكەن.
لە ئێستادا زیاتر لە ٣٦هەزار كەس لەنێو پێنج كەمپ دەژین كە لە پێنج دورگەی جیاوازن، كەچی ئەو كەمپانە تەنیا شوێنی ٦٢٠٠ كەسە.(ئەلجەزیرە)
بەڵام یۆنان دەتوانێ ژمارەیەكی كەم لەو خەڵكانە وەربگرێت، حكومەتی نوێی یۆنان هەوڵدەدات هەندێ شوێن بۆ ئەو خەڵكە دابینبكات. وڵاتە ئەوروپییەكانی دیكە زۆربەیان سنورەكانیان داخستوە. (نیۆیۆرك تایمز)
چی زیاتر هەیە؟
پێویستە زیاتر قسەبكەین لەسەر رەوشی مرۆیی كۆچبەران. (گاردیان)
هەواڵی خۆشی نێو ئەو رەوشە خراپە بریتییە لەوەی
هونەرمەندی یۆنانی ئۆلگە ستیفلتو چەند زنجیرە پۆرترێتی سەرنجڕاكێشی كێشاوە كە پێیدەڵێن (كریساڵیس). ئەم خاتونە هونەرمەندە هەوڵیداوە دڵی چەندان پەنابەری ئافرەت و ئەوانەی داوای مافی پەنابەریی سیاسیی لە یۆنان دەكەن، دڵخۆش بكات.(ئەلجەزیرە)
سوریا
داهاتوی ئیدلیبی سوریا
بەداخەوە، ناتوانم بەبێ باسكردنی سوریا باس لە یۆنان بكەم. ئەم دو هەفتەیەی رابردو رەوشەكە زۆر مەترسیدار بوە، بەتایبەتی لە باكوری رۆژئاوای شاری ئیدلیب. ئەمە بۆچی؟ چونكە حكومەتی سوریا شەڕی ئەو ناوچانە دەكات كە لەدەست یاخیبوان دان. لە ئەنجامی ئەمەشدا، نزیكەی ١٥٠ هەزار كەس ناچاربونە لەو دو هەفتەیەی رابردودا ماڵوحاڵیان جێبهێڵن. بە كۆی گشتی، لەوەتەی ١ی دیسێمبەرەوە، ٥٨٠ هەزار كەس ئاوارەبونە كە ٣٠٠ هەزاریان منداڵ بونە. (ئەسۆشیێیتد پرێس)
لەگەڵ ئەوەش، ئەم رەوشە بۆتە هۆی ئەوەی قەیرانی سیاسیی لەنێوان توركیا و سوریا دروست ببێت•
هەشت سەربازی توركیی (ئەوانەی كە لە شاری ئیدلیب شەڕی حكومەتی سوریی دەكەن) كوژراون. توركیاش لەلای خۆیەوە لە بەرانبەر ئەمەدا ٧٦ سەربازی سوریی كوشتوە.
توركیاش سەری لێشێواوە و دوچاری جۆرێك لە شێتگیریی بوە لە بەرانبەر روسیا. ئاخر تورکیا دۆستی روسیایە و کەچی شانبەشانی یاخیبوان دژی روسیا و سوریا دەجەنگێت.
ئەم هەواڵە چ مانایەكی هەیە: بە شێوەیەكی بنەڕەتیی، ئەمەیان بریتییە لە “ململانێی چەكداریی” لەنێوان توركیا و سوریا.
بۆچی ئەمە گرنگی هەیە
چونكە ئەم رەوشە پەیوەستە بە گیانی ١٥٠ هەزار كەسەوە.
كێشەی پاتری مۆبایلەكانی ئایفۆن
شەرمەزاری كۆمپانیای ئەپڵ بەرانبەر وڵاتی فەرەنسا
كۆمپانیای ئەپڵ پێویستە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ پارە وەك قەرەبو بدات بەرانبەر بەوەی جۆرە مۆبایلی ئایفۆنە كۆنەكانی هیواش كردۆتەوە بەبێ ئەوەی ئەمە بۆ كڕیارەكانی رونبكاتەوە. خودی كۆمپانیای ئەپڵ ددانی بەمە ناوە. (بیبیسی)
كێ بەم هەڵەی زانیوە؟
France’s competition and fraud watchdog DGCCRF.
ئایا ئەپڵ هێشتا خێرایی كاركردنی ئایفۆنە كۆنەكانی كەمدەکاتەوە؟
بەڵێ، هێشتا لەو كارەیان بەردەوامن.
بۆچی؟
بۆ ئەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەكە درێژبێتەوە و بەردەوام كاربكات.
ئایا كۆمانیای ئەپڵ وانەی لە “سزاكان“ی پێشوتر وەرگرتوە؟
بەڵێ، شێوازی كاركردنی بەرنامەی ئایفۆن زانیاریی رونتر دەدات بە بەكاربەرەكان و دەربارەی رێككاری توانای كاركردنی ئامێرەكە ئەكتیڤە.
بەهەرحاڵ، وەك بەشێك لە رێككەوتنامەكە، كۆمپانیای ئەپڵ بۆ ماوەی مانگێك پێویستە لەسەر وێب سایتەكەیان كە بە زمانی فەرەنسیە بنوسێت ” كۆمپانیای ئەپل ددان دەنێت بەوەی هەڵەیەكی بازرگانی كردوە” و رازیشبوە بەوەی ئەو پارەیە وەك قەرەبو بداتەوە.
بەڵام: تەواوی ئەو قەرەبوە كەمترە لە 0.003%ی سامانی ئێستای کۆمپانیاكە.
ئایا بۆچی ئەم بابەتە گرنگە؟
كاتێ تۆ بەرهەمەكان دەكڕی، پێویستە بزانی كە چ جۆرە كاڵایەك دەكڕیت
زانست
گەرمترین كەش لە ئەوروپا، گەرمترین كەش لە جەمسەری باشور
كاتی ئەوە هاتوە نوێترین زانیاری لەمەڕ بابەتی گۆڕانی كەشوهەوا وەربگرین،
بنكەی ئیسپیرانزە لە نیمچەدورگەی جەمسەری باشور زانیاری تۆماركردوە كە پلەی گەرما گەیشتۆتە 18.3 سیلیسەس (64.9 فەرەهنایت)، ئەمەیان بەرزترین پلەی گەرمییە لەو ناوچەیە تۆماركرابێت. (واشنتن پۆست)
مانگی کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە گەرمترین مانگی کانونی دوەم بوە لە مێژوی ئەوروپادا. (تایم)
لە هەواڵی دیكەی زانیستییدا، خاتو كریستیان كۆچ دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٢٨ رۆژ لە بنكەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی مابویەوە، گەڕایەوە سەر زەوی.
ئەم هەواڵە بۆچی گرنگە: مانەوەی ئەم ژنە بۆ ماوەی ٣٢٨ رۆژ ژمارەیەكی پێوانەیییە و پێشتر هیچ ژنێکی دیكە ئەو ماوەیە نەماوەتەوە.
لۆنگریدس: ئەم بەرنامەیەی ئەم هەفتەیە بۆ خوێندنەوە بەكارمهێناوە
١٩٦٠ ساڵی ئەفریقایە
بەرنامەیەك هەیە بەناوی (لۆنگ ریدس) بۆ مەبەستی خوێدنەوە بەكاردێ، من ئەو بەرنامەیەم خۆشدەوێ. من بەرنامەی خوێندنەوەی دیكەشم خوشدەوێ بەناوی (ئاودم). ئەگەر بەرنامەكەی یەكەم بەكارنەهێنم، ئەوا لە شوێنی دیكەش بێ ئەوا هەر بەدوای بەرنامەكەی دوەم دەگەڕێم و بەكاریدێنم.
هەروەها هەفتەی رابردو، رۆژمامەی نیویۆرك تایمز بابەتێكی بڵاوكردوتەوە بە ناوی
A Continent Remade. Reflections on 1960, the Year of Africa
بۆچی پێویستە من ئەم بابەتە بخوێنمەوە کە دەربارەی ئەفریقایە؟
وێنەكانی ساڵی ١٩٦٠ی ئەفریقا سەرسامت دەكەن، خۆیشم دەمەوێ ببم بە وێنەگر و گەشتی جیهان بكەم و بابەت لەسەر تایبەتمەندییەكانی ئەفریقا بنوسم، لەوانەش لەسەر ئەستێرەی تۆپی پێ دیدێ درۆگبا و ئەندازیاری شارستانی داڤید ئەدیایێ.
ساڵی ١٩٦٠ چ شتێكی زۆر تایبەتی تێدایە؟
ساڵی ١٩٦٠، ١٧ وڵاتی ئەفریقا سەربەخۆیییان وەرگرت، بۆیە ئەم ساڵە پێیدەڵێن (ساڵی ئەفریقا).
“ساڵی ئەفریقا هەروەك بەو شێوەیە ناودەنگی دەركردوە، بریتییە لە ساڵێك كە بە ساڵی سەركەوتنی رەشپێستەكان دادەنرێت. ئەم ساڵە ئەنجامی خەبات و تێكۆشانی بزوتنەوە جیهانییەكانی ئەفریقا بو بەمەستی یەكسانی جێندەریی و بوە هۆی سەرهەڵدانی چەندان شۆرشگێڕی سیاسیی و كەلتوریی كە بۆ هەمیشە شوێنی ئەفریقایان لەسەر نەخشەی جیهان جێگیركرد.”
قسەكردن لەسەر بەرەوپێشچونی ئەفریقییەكان
ئایا هیچ زانا و یان چاڵاكوانێک دەناسی كە ئێستا دیراسەی ئەفریقا بكات یان لەنێو كیشوەری ئەفریقا بژیت؟ ئەگەر وەڵامەكەت (بەڵێ)یە، كەواتە زانیاریی پێبدە لەسەر زەمالەیەك بە ناوی
Lionel Cliffe Memorial Research Scholarship
ئەم زەمالەیە بڕی ٣٠٠٠ یۆرۆ دەدات بەو توێژەری لە ئەفریقادا لێكۆڵینەوە بكات. دوا بەروار بۆ پێشكەشكردن ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ە.
هەندێ هەواڵ كە لەنێو سایتەكاندا بڵاوبۆتەوە
-نوسەرێك پۆستێكی كردوە و نوسیویەتی: “ماریا ناوێكی یەكجار باوە لەنێو بەڕازیلدا، كەچی خۆی لە خۆیدا تەنیا ناوی چەكمەجەیە كە لەنێو نوسینگەی دكتۆرەكاندا هەیە”.
– ئەگەر هەر یەكێك لەو كەسانەی شەیدای منە و هاوشێوەی پێشبڕكێکاری حیزبی دیموکراتیی ئەمریکیی بۆ بونە بەربژێری ئەو حیزبە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئیلزابێس وارن نامەم بۆ بنێرێت، ئەوا دەتوانن وازبێنم لەوەی چیتر نەچم بۆ وەرگرتنی چارەسەری سروشتیی.
– ئایا منداڵەكەن فێری ئەو گرفتانە دەكەی كە لەزانستی كوانتەم هەیە؟ لەوانەیە وابكەی
لەسەدا ١٠ی ٢٠٢٠ كۆتایی هات. دڵنیا نیم لەوەی كێ پێویستە گوێبییستی ئەم قسەیە بێت.
چ روداوێك ئەگەری هەیە لە داهاتودا روبدات؟
ئەگەر تۆ گەمژە بیت، ئەوا ترافیك لایت هەر بە سوری دەمێنتەوە
چەندان ترافیك لایت لە مۆمبای هیندستان هەیە، خەڵكیش زۆر هۆڕن لێدەدەن.
لە كاتێكدا كەمكردنەوەی ترافیك شتێكە ناتوانی لە شەودا ئەنجامی بدەی، پۆلیسی مۆمبای رێگەیەكی زیرەكانەیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەكردنی ئەو كێشەیە و ئەو هۆڕنەی هۆكاری بێزارییە.
ئێستا، ترافیك لایتەكان لەنێو قەرەباڵەغترین شەقامەكاندا ئامێری ناسینەوەی دەنگیان هەیە. كاتێكیش خەڵك هۆڕن بەسەر گلۆپی سەوز لێدەدەن و دەیانەوێ رێگەیان بۆ چۆڵكەی، ئەوا ترافیك هەر سور دەبێ و رێگەت پێنادا برۆیت. (سی ئێن ئێن)
لینکی ڤیدیۆی ترافیک و هۆڕن لێدان لە مۆمبای
https://www.youtube.com/watch?v=nExfyIAY-2I
تێبینییەكی پێكەنیناوی
ئەكتەری ئەمریكی كیانۆ ریڤاس بە شێوەیەك كە مایەی سەرسامییە لەنێو كتێبێكی ئۆكرانیی ناوی هاتوە.
كتبێكی مێژوی كە لە مەنهەجی خوێندنی پۆلی ١٠ی بنەڕەتییە، وێنەیەكی بەناووبانگی ساڵی ١٩٣٢ی تێدا هاتوە و ئەم بەشەی ئەم كتێبە باس لە ئەمریكای دوای سەردەمی جەنگی جیهانی دەكات.
بەڵام كتێبەكە وێنەیەكی بە فۆتۆشۆب دروستكراوی ئەكتەر كیانۆ ریڤاسی بۆ زیادكراوە، ناوبراو وەك كاركەری ژمارە دوازدەهەم ناوی هاتوە. (پێگەی كیێڤ پۆست)
بەهەرحاڵ، ئیهۆر شكوپاك، ئەو پرۆفیسۆرەی ئەم كتێبە مێژویییەی نوسیوە، دەڵێت كە بەمەبەست ئەو وێنە بە فۆتۆشۆپ دروستكراوەی داناوە. هاوكات، گوتوشیەتی بۆ ئەوەی بزانێ تا چەند قوتابییەكان بە زیرەكیی و وریایییەوە دەخوێنن بۆیە ئەو وێنەیەی داناوە.