سڵاو
من (شەم)م، ئەوەی كە هەواڵەكانی هەفتەتان بۆ ئامادە دەكات. كاتژمێر 9ی رۆژی یەكشەم وازم لە خوێندنەوەی هەواڵەكان هێنا.
لەبیرتانە شەش مانگ بەر لە ئێستا پێمگووتن سەیری فیلمی (پاراسایت) بكەن؟ بەخێرهاتنتان دەكەم. بەكارهێنەرانی بەرنامەی وەتسئەپ گەیشتە دوو بلیۆن كەس (رۆیتەرز). لەبیرمە 10 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمجار ئەو بەرنامەیەم بەكارهێنا كە دەمویست لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكەم قسەبكەم. ئەو كاتە لەنێو دەرس دابووم و بیرمكردەوە ئاخۆ كە ئەو كە دوورە لێم دەتوانم نامەی بۆ بنوسم؟ ئای تەكنەلۆژیا…خۆشمدەوێی.
ئەم هەفتەیە پێویستە سەیری چی بكەین: ئێران، تۆگۆ و وڵاتی كۆمۆرۆس لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان. ئێستا بۆ ئەوەی چی دیكە لە چاوەڕوانی نەتانهێڵمەوە، ئەوەی خوارەوە ئەو رووداوانە كە هەفتەی رابردوو روویانداوە.
شەم
هەفتەی رابردوو چی روویدا؟
بۆرۆندی
پێویستە قسە لەسەر شتێك بكەین كە جێگەی دڵخۆشی نییە.
لە ساڵانی رابردوودا، چەندان رەوشی ناخۆش بەسەر بۆرۆندی داهاتووە. نمونەش وەك: داگیركاری، شەڕی نێوخۆ و كۆمەڵكوژیی.
دوا شەڕی نێوخۆ لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا بووە هۆی كوژرانی 300 هەزار كەس و تا ساڵی 2005یش درێژەیكێشا. هێشتا، بەڵێ تا 15 ساڵ لەمەوبەر ئەو شەڕە بەردەوامی هەبوو. ئەو شەڕە هەر لە خەیاڵدانی خەڵكی ئەفریقا دەمێنێتەوە. (گاردیان)
لە رۆژانی ئێستادا، ئەو ناوچەیە جەخت لەسەر چارەسەركردنی ئەو برینانە دەكەنەوە… ئەمەیان پرۆسەیەكی ئازاربەخشە.
دوو ساڵ لەمەوبەر، (كۆمیتەی راستی و ئاشتبوونەوە) دروستكرا تا لێكۆڵینەوە بكات و بزانێت لەنێوان- ساڵانی 1885 (كە هاوكاتە لەگەڵ هاتنەناوەوەی یەكەم شەپۆڵی بینانییەكان) بۆ ساڵی 2008 (كە ئەو ساڵە بوو دواجار ئاشتی بەرقەرار بوو لەو وڵاتەدا) – چ رووداوێكی نەخوزاراو روویداوە.
لە مانگی جانیوەری، وڵاتەكە بڕیاریدا بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكان… لە یەكەم هەوڵیش ژمارەی تەرمەكان زۆر نەبوون. هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 6000 تەرم لەنێو شەش گۆڕی بەكۆمەڵ لە پارێزگای كاروسیی دۆزرانەوە. (ئەلجەزیرە)
تا ئێستا، گرووپەكانی گەڕان شوێنی زیاتر لە چوار هەزار گۆڕی بەكۆمەڵیان لە تەواوی وڵات دیاریكردووە و تەرمی 142 هەزار قوربانییان دەستنیشانكردووە. تۆ تەنیا بیر لەمە بكەوە.
لە مانگی مایسی ئەمساڵ هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێ. رێكخەرانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لەوەی پێیانوایە ئەو گەڕانە سەرەكییەی دوایی بەداخەوە هۆكارێك دەبێ و توندوتیژی زۆر بەدوای خۆی دەهێنێت.
بەهەرحاڵ، ئەگەر كەسێك ئێستا لێت بپرسێ بۆرۆندی لەكوێیە؟ ئایا دەزانی لەكوێیە؟ ئەگەر نازانی، كێشە نیە، ئەوا ئەو یارییەی خوارەوە بكە و پێت دەڵێت لەكوێیە.
youdontknowafrica.com.
پاراستنی ئاووهەوا
كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم بوێریی ئەوەی هەیە گۆڕانكاری بكات
هەفتەی رابردوو، یەكێكی دیكە لە كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت و گاز كە ئەویش كۆمپانیای پێترۆلیۆمی بەریتانییە، بەڵێنی داوە كە تا ساڵی 2050 رێژەی سەوزایی یەكجار زۆر بكات… ئەمەیان شتێكی ئەوتۆ نییە تەنیا قسەیەكە كە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە كراوە. (رۆیتەرز).
هەواڵی زیاترم پێبدە
كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم گوتوویەتی كە یان هاوسەنگی دروستدەكەین، یانیش ئەوەتا كۆتایی بەو هەموو (سی ئۆ تو)وە دەهێنین، بەتایبەتی ئەوانەی كە وزەی ئێمە بەكاردێنن.
#micdrop
ئەمە چۆن بە رێككەوتنێكی گەورە دادەنرێت؟
وەك بەشێك لە ستراتیژیەتی نوێی كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم (ئەو ستراتیژیەتەی كە ماوەی 111 ساڵە گۆڕانكارییەكی بنەڕەتیی بەسەردانەهاتووە)، پێدەچێ پاڵەپەستۆیەكی زۆر بخاتە سەر كۆمپانیاكانی دیكەی بواری نەوت (بەتایبەتی ئەوانەی لە مەسەلەی گۆڕانی كەشوهەوا زۆركات بێدەنگن)، زۆرێك لەو وزەی دەردەچێت لەو خەڵك و بزنسانە سەرچاوەی گرتووە كە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ناوبراو بەكاردێنن. (ئەسۆشیەتد پرێس)
بە ژمارە زانیاری زیاترم پێبدە
بێگومان، تەنیا لەنێو كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم 55 ملیۆن تۆن مەتری كاربۆن لە ساڵێكدا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكانیەوە بە هەوادا بڵاودەبێتەوە، لە كاتێكدا 360 ملیۆن ساڵانە بە هۆی ئۆپەراسیۆنەكانی نەوت و گازی ئەو كۆمپانیایە بڵاودەبێتەوە. (ئەسۆشیەتد پرێس)
باشە، ئەمە ژمارەیەكی گەورەیە. بەڵام كۆمپانیاكانی نەوت و گاز چۆن ئەو كێشەیە چارەسەردەكەن، نمونە پیسبوونی هەوا بە هۆی گازی (سی ئۆ تو)ەوە؟
كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم پێویستە سەرچاوە وزەیییەكانی بگۆڕێت بۆ سەرچاوەی خاوێنتر، هاوكات تەكنەلۆژیایە نوێیەكان بەرەو پێشببات تا هاوسەنگی بۆ ئەو گازە ژەهراوییانە دروستبكات.
كەسانی وەك چارڵی كرۆنیك كە سەر بە رێكخراوی گرینپیسی بەریتانییە و خاوەن دەنگی ناڕازیین، دەپرسێ كەی ئەو كۆمپانیایانە دەبنە خاوەن كارخانە و باڵەخانەگەلێك كە هیچ وزەی ژەهراوی تێدا بەكارنەیەت؟ من هێشتا نازانم كەی ئەو شتە روودەدات. ئەو كۆمپانیایانە كەی دەوەستن لەوەی چیتر چاڵ هەڵنەكۆڵن بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت و گاز، ئێمە ناكرێ بسوتێین؟ (رێكخراوی گرینپیسی بەریتانی)
ئەوە گەشتێكی 30 ساڵەیە. من بەردەوام لەسەر ئەو رووداوانەی دێنە سەر رێگەمان هەواڵی نوێتان پێدەدەم.
هەواڵی زانستی
شتگەلێكمان دۆزیوەتەوە كە پێشووتر نەمانبینیووە.
ئەم هەفتەیە هەفتەیەكی سەرنجڕاكێش بوو بۆ بواری زانست.
زاناكانی بەرازیل هەفتەی رابردوو ئاماژەیان بەوە داوە كە جۆرە ڤایرۆسێكیان دۆزیوەتەوە كە هیچ جیناتێكی ناسراوی نییە، پێیانوایە ئەم ڤایرۆسە تا ئێستا نامۆترین جۆری نێو ڤایرۆسەكانە. كۆمەڵكەی زانستیش دەیانەوێ بزانن چی دیكە دەربارەی ئەم ڤایرۆسە هەیە؟
بایۆلۆجی 101: ڤایرۆسەكان بەشێكن لە ئۆرگانیزمە هەرە نادیار و ئاڵۆزەكانی سەر زەوی. ڤایرۆسەكان یەكێكن لە بچووكترین دروستكراوەكان كە لەنێو گەردووندا هەن. هەندێ لە ڤایرۆسەكان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەژین و رەنگە یارمەتیدەر بن تا بە شێوەیەكی تەندروست بژین، هەندێكی دیكەیان لەنێو پێكهاتەكانی ژینگە دەژین و یارمەتیدەرن لە دووبارە دروستبوونەوەی خۆراكە بنەڕەتییەكان.
بەڵام لە راستیدا ئێمە چەند جۆرە ڤایرۆس دەناسین؟ گرووپێكی دیكە لە زانایان گەیشوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئێستا هەزاران جۆری نوێی ڤایرۆس هەیە كە لەسەر پێستی جۆری جیاوازیی ئاژەڵان دەژین. (گۆڤاری ساینس مەگەزین)
لە راستیدا، پێدەچێ بتوانن جۆری دیكەی ڤایرۆس بدۆزینەوە.
ئەم بابەتە بۆچی جێگەی بایەخە: وەڵامەكەی ئەوەیە كە ئەگەر جۆری زیاتری ڤایرۆسەكان بناسین، ئەوا دەتوانین لە نەخۆشییەكان تێبگەین و بزانین چارەسەرییان چییە.
چەندان شتی دیكە هەیە كە پێشتر نەمانبینیووە
گەردوونناسان هەنگاوێكی گەورەیان ناوە. بە جۆرێك توانیوویانە یەكێك لە بەهێزترین رادیۆكانی چاودێری بە ناوی (ئاكا 28ی مەزن) بەكاربێنن، هاوكات توانیوویانە تەلەسكۆب و كامێرایەكی سوپەر بخەنەگەڕ، لەمەودوا زاناكان دەتوانن سكانی تەواوی ئاسمان بكەن و بۆ یەكەمجار ئاماژە و ژیانی نامۆیی ئاسمانمان بۆ وێنەبگرن. (گاردیان)
بەهەرحاڵ، ستیفن هاوكینگ لەساڵی 2016ەدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە لەمەڕ دروستكردنی پەیوەندیی لەگەڵ شتە نامۆكان، بەڵام كەسانێك هەبوون دژی بۆچوونەكەی بوون. (گاردیان).
ئەم بابەتە بۆچی گرنگە: راوكردنی شتە نامۆكان و دروستكردنی پەیوەندیی لەگەڵ بونەوەرە نامۆكان بۆتە جێگەی بایەخی شەقام. هەركەسێكیش لە رۆژی ڤاڵانتاین بەتەنیا بووبێ، ئەوا بێگومان هەستی بە چەندان كەسی نامۆ كردووە لەو گەردوونەدا.
با لەم بارەیەوە قسەبكەین
ئایا پێویستە لەسەرمان چۆن وەڵامی كەسێكی نامۆ بدەینەوە.؟
راستییەكی پێكەنیناوی: هیچ یاسایەكی نێودەوڵەتیی نییە پێمان بڵێت لەم جۆرە رەوشەدا چی بكەین. بەڵكو ئەمە تەنیا بابەتێكە كە زاناكان بیری لێدەكەنەوە.
دیموكراسی
سودان وڵاتێكی جددییە لەمەڕ بابەتی دیموكراسیی. خەڵكێكی زۆر هەیە پێویستە ئاگاداری ئەمە بن.
بەڵێ، سودان وڵاتێكە چەندان بابەتی هەنووكەیی یەخەی پێ گرتووە. سودان ئەو وڵاتەیە كە زۆربەمان بە مەبەستی نیشاندانی هاوسۆزی بۆیان، وێنەی پرۆفایلی هەژماری ئینستاگراممان بۆ گۆڕیووە. لەوەتەی هاوینی ساڵی2019ەوە زۆر رووداو لەو وڵاتەدا روویانداوە.
هەفتەی رابردوو، حكومەتی تەقلیدی ئەو وڵاتە گوتوویانە كە “ئایا ئەو هێرشەتان لەبیرە كرایە سەر كەشتی ئەمریكی بەناوی (یۆئێس كۆل) لەساڵی 2000دا؟ ئەم رووداوە بووە هۆی كوژرانی 17 ئەمریكی. ئێستا ئێمە پێویستە 30 ملیۆن دۆلار بدەین بە بنەماڵەی ئەو قوربانییانە. بۆچی؟ چونكە ئێمە وڵاتێكی تیرۆریست نین. ئێمە ئێستا وڵاتێكی جیاوازین.” (نیویۆرك تایمز)
ئەمە بۆچی جێگەی بایەخە: بەگوێرەی هەواڵەكانی هەفتەی رابردوو بێت، سودان هەوڵیداوە ناوی لەو لیستەی ئەمریكا بێنێتەدەر كە سپۆنسەری تیرۆر دەكەن، گەر ناوی وڵاتەكەت لەو لیستە هەبێ، ئەوا ئابوورییەكەت وێران دەبێ. ئەمە لەبەر ئەو هۆكارەیە كە تا ئێستا ئابووریی سودان بەرەوپێشچونێكی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەدیووە.
بەڵام سودان، هەروەك پێشتر ئاماژەم پێكرد، مەسەلەی دیموكراسی زۆر بەلاوە گرنگە. هەر لە هەفتەی رابردوودا، سودان رایگەیاند رێگەدەدەن دیكتاتۆری پێشووتری وڵات عومەر ئەلبەشیر بچێتە بەردەم دادگای جیهانیی تاوانەكان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانكاری جەنگ و جینۆساید لە دارفۆر. (بی بی سی)
روون نییە ئاخۆ كەی و لەكوێ ئەم دادگاییە ئەنجامدەدرێت.
پێشووتر، سەرۆك وەزیران عەبدوڵڵا حەمدۆك سەردانێكی مێژوویی بۆ چیاكانی نوبە ئەنجامدا- ئەو شوێنە زۆر جێكەی پەسەندی خودی حكومەت نییە، تەنانەت حكومەت جارێكی دیكە لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەكانی دروستكردۆتەوە. (میدیل ئیست ئای و رۆیتەرز)..
گرنگی ئەم هەواڵە لە چی دایە: ئابووریی سودان وێرانە. دیموكراسیش ئەزموونێكە لە ئێستادا لەو وڵاتەدا جێگیر نییە.
لە وتارێكی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزدا هاتووە و دەڵێت: “ئەگەر كەس یارمەتییان نەدات، ئەوا ئەزموونی نێوخۆی سودان شكستدەهێنێت.”
یەكەم هاوسەرگیری لەنێوان دووكەسی هاورەگەزخواز لە ئیرلەندای باكوور ئەنجامدرا
بەڵێ، ئیرلەندای باكوور بووە دوا بەشی شانشینی گەورەی بەریتانیا كە ددان بە هاوسەرگیری هاورەگەزخوازەكان بنێت. سەیركە، ئەو دوو كەسە كە یەكەم نمونەیە بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە، ئاخۆ دەبێ چەند دڵخۆش بن. ئەمەیان هەواڵێكی خۆشە بەڵام هەندێكاتیش هەواڵێكی ناخۆشە … پێویستە ئەمە ببێتە هەواڵێكی جیهانی نەوەك هاوشێوەی هەواڵێك كە لە هەموو شوێنێك بە شێوەیەكی ئاسایی روودەدات.(ئەی بی سی نیوز)
مەكسیكۆ
ئافرەتان داوای مافی ژیانكردن دەكەن.
بێگومان ئەمە كردەیەكی ترسناكە: بەگوێرەی هەواڵەكان، بە شێوەیەكی رێژەیی رۆژانە نزیكەی 10 ئافرەت لە مەكسیكۆ دووچاری كوشتن دەبنەوە. ئەی دەبێ ژمارەی كوژراوانی ساڵی پار چەندبووبێ؟ ئەی ژمارەی تەواوی كوژراوەكان!
جێگەی سەرسوڕمان نییە كە نزیكەی 200 ئافرەت لە هەفتەی رابردوودا لە رۆژی ڤالانتایندا لە مەكسیكۆ رژاونەتە سەر شەقام، هاواریان دەكرد “هەتا كەی كوشتنی ئافرەتان”، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر ئەوەی كە تاوانێكی قێزەوەن بەرانبەر ئافرەتێك ئەنجامدرابوو. ئەو ئافرەتە تەمەن 25 ساڵانە بە ناوی ئینگرید ئیسكامێلا لە شاری مەكسیكۆ پایتەختی مەكسیك كوژرابوو. (رۆیتەرز)
ئاگاداری: ئەو پەرەگرافەی دواتر بریتییە لە وەسفێكی گرافیكی
ئەو كچە هەر ئەوە نەبوو كوژرابێ، بەڵكو ئەو كوڕەی كوشتبووی هەموو پێستیشی هەڵدڕیبوو. ئەندامەكانی لاشەی دەرهێنابوو و خستبوویە سەر شەقام. وێنەی شوێنراوی جەستەی ئەو ئافرەتە كەوتبووە دەست دەزگاكانی راگەیاندن.
رۆژنامەیەك وێنەكانی بڵاوكردبۆوە و نووسیبووی:” ئەوە هەڵەی خواوەندی ئەوین (كیوپد) بوو، چونكە لە رۆژی ڤاڵانتایندا روویداوە.” …… ئۆففففف………
نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كردووە سنوورێك بۆ ئەو كارە دابنێن. ئەو خانمە تاكە كەس نییە وای بەسەرهاتووە. بەڵكو هەزاران نمونەی دیكە لەم شێوەیە هەن. ئافرەتان لە تەواوی جیهاندا رەزامەندنی خۆیان لەسەر ئەو قسەیە نیشاندەدەن.
هەواڵی ئۆنلاین
– یەكێكی دیكە لە هەواڵەكان بریتییە لەوەی خەڵك مناڵەكانیان لە تویتەر بەكاردێنن تا كاردانەوە لای خەڵكانی دیكە دروستبكەن و بڵێن ئەوانە بە راستی هەر مناڵی ئاسایی نین، بۆیە ئەمە جێگەی پێكەنینە.
– كەسانی گۆشەگیر هەفتەی رابردوو كاتێ خۆشیان بەسەربردووە.
ئەم هەفتەیەش چێژم لە بەرنامەی (لۆنگریدس) وەرگرت
ئەلێكسس مادریگال، لە دامەزراوەی ئەتلەنتیك لەمەڕ ئەنجامە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوسیوویەتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆمبێكی تەوقیتكراوە.
سارا سۆڵیس)یش وتارێكی بۆ گوڤاری (وایەرد) نووسیوە تیایدا باس لەوە دەكات زاناكان دەتوانن چ شتێك لە راوچییە نامۆكانەوە فێربن. ئەمەیان وتارێكە پێموایە شیاوی خوێندنەوەیە.
هەواڵێكی تەنزئامێز
7300 گەشتیار لە كەشتی دایمۆند پرینسس و وێڵد دریم بە هۆی ڤایرۆسس كۆرۆناوە گیریان خواردووە…هەر بۆیە دەستەوارەی سەیركردنی فیلمی رووت لەلایەن وێبسایتی (كامسۆدە)ەوە بەخۆڕایی پێشكەشیان كراوە. ( پێگەی فۆكس بزنس)
داریان پاركەر، جێگری بەرپرسی وێبسایتی كامسۆدە گوتوویەتی: “ئەوانە هەر ئەوە نییە مامەڵە لەگەڵ ترسی ئەو پەتایە ترسناكە بكەن، بەڵكو زۆر بێزاریش بوونە. هەر بۆیە ئێمە بۆ گەشتیارەكان و دەستەی كەشتیوانی ئەو دەستەوارەیەمان پێشكەشكردوون تا بە شێوەیەكی خۆش و لە كەشێكی ئارام و كۆنترۆڵكراودا سوود لەو وێبسایتە وەربگرن و كامێراكانیان بكەنەوە.”