تایبەت، کوردستان تایمز
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول على له ئه‌رده‌ن، راسه‌وخۆ به چه‌ند كاتژمێرێك دواتر، كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیكردنى ئه‌و حزبه ده‌ستییانپێكرد.
شه‌وى 17ى شوباتى 2020، ڕۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى، ماڵى جه‌لال تاڵەبانیی و شێخ جه‌نگى ( لاهور شێخ جه‌نگى و قوباد تاڵه‌بانى و باڤڵ تاڵه‌بانى) له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول له باره‌ى هه‌یكه‌لى یه‌كێتیى و پرسى سه‌رۆكایه‌تیكردنى یه‌كێتیى كۆبوونه‌وه. ئەو کۆبونەوەیە تا رادەیەک نەخشەی نوێی یەکێتیی یەکلاییکردەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول به ماڵى تاڵه‌بانى راگەیاندوە ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه دایه یه‌كێتیى یه‌ك سه‌رۆكی هه‌بێت و ئه‌و كه‌سه‌ش به‌رهه‌م ساڵح بێت، له به‌رامبه‌ردا ماڵى تاڵەبانی به‌و داوایه رازیده‌بن به‌و مه‌رجه‌ى كه ئه‌و پرسه بچێته ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌وان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، ئه‌وان رازیده‌بن. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا لاهور شێخ جه‌نگى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، له حاڵه‌تى ده‌رچوونى به‌رهه‌م ساڵح كێشه‌ى نابێت و له شوێنه‌كه‌ى خۆى وه‌كو لێپرسراوى ده‌زگاى پاراستن و زانیارى و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تىی ده‌مێنێته‌وه، باڤڵیش داواى پۆستى فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌ى 70ى یه‌كێتیى كردبو.
دواى ئه‌وه‌ى ماڵى تاڵەبانیی ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ خسته به‌رده‌م ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى، ئه‌و به‌شه‌ى په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م ساڵح بوو وه‌ك سه‌رۆك خرایه ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام بوونى به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆكى یه‌كێتیى له لایه‌ن زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه ره‌تكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش واقعێكى نوێى هێنایه ئاراوه و پێویست بو له كاتێكى كه‌مدا چاره‌سه‌ربكرێت.
راسته‌وخۆ دواى ده‌نگدانه‌كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه‌وه ده‌كات، تاوه‌كو دانیشتنه‌كه رابگرن، داواشیكرد به‌په‌له چاوى به نوێنەرانی ماڵی تاڵەبانیی و شێخ جه‌نگى بكه‌وێت.
دواى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و هه‌مان رۆژ و به چه‌ند خوله‌كێك دواتر، قوباد تاڵه‌بانى به نوێنه‌رایه‌تیی ماڵى جه‌لال تاڵەبانی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆده‌بێته‌وه. به گوته‌ى قوباد تاڵه‌بانى كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى باسیكردبو، له دانیشتنى خۆیى و كۆسره‌ت ره‌سول هه‌ردوولا رازیبوون كه یه‌كێتیى به سیسته‌مى هاوسه‌رۆكایەتیى به‌ڕێوه‌ببردرێت، پێنج كه‌س له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تیش ببنه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى و 10 كه‌سیش وه‌كو به‌رپرسى مه‌كته‌به‌كان ببنه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى و كه‌سێكیش بكرێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى و جێگرى هاوسه‌رۆكیش لاببرێت.
دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان به چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نوێنه‌رى ماڵى تاڵه‌بانى، قوباد تاڵه‌بانى پێشنیاز ده‌كات باڤڵ تاڵەبانیی برایی و لاهور شێخ جەنگیی ئامۆزای بكرێنه هاوسه‌رۆك، دواى ئه‌وه‌ى پێشنیازه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ده‌نگدانى له‌سه‌ر كرا، هه‌ردووكیان به كۆى ده‌نگ بوونه هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى.
نوسینگه‌ى كۆسره‌ت ره‌سول له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه كرابێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ پاراستنى یه‌كریزى و هاوسه‌نگى یه‌كێتین.
لەو نێوەدا، کۆمەڵێک گریمانەی نەسەلمێنراو هەن. دواى ئه‌وه‌ى نوسینگه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ره‌تیكرده‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه كرابێت، كه‌واته یارییەکەی ماڵى تاڵەبانیی سەرکەوتو بوە بەوەی لە لایەکەوە پێشنیازی هەڵبژاردنی بەرهەم سالحیان کردوە وەک سەرۆک کە زانیویانە دەرچونی مەحاڵە بەوپێیەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لەلایەن خۆیانەوە کۆنترۆڵ کراوە، ئەمەش وا لە کۆسرەت رەسول دەکات نیازپاکیی ماڵی تاڵەبانیی ببینێت لە کاتێکدا ئەوان پلانێکی تریان هەبوە چونکە جگە لە لاهور تاڵەبانیی و بافێڵ تاڵەبانیی کەسیتر نەیدەتوانی بە هەڵبژاردن ببێتە هاوسەرۆک چونکە تەنها خۆیان زۆرینەی ئەنجومەنیان لەگەل دایە.
یاخودرێككه‌وتنى نهێنى ماڵى مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه له‌سه‌ر داواى ئێران كه به‌رهه‌م ساڵح نه‌بێته سه‌رۆك؟ چونكه هه‌ریه‌ك ل
لەپاڵ ئەو گریمانەیەی سەرەوە، دەشکرێت کۆسرەت رەسول و ماڵی تاڵەبانیی لەگەڵ ئێرانییەکان هاوڕا بوبن بۆ رەتکردنەوەی بەرهەم ساڵح و هەڵبژاردنی ئەو هەیکەلە نوێیەی سەرۆکایەتیی یەکیتیی بەوپێیەی دوای خۆپیشاندانەکانی عێڕاق پەیوەندیی ئێرانییەکان لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە دۆخێکی باش‌دا نییە.
قوباد تاڵه‌بانى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا، له‌گه‌ڵ سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان مەسعود بارزانیی كۆبۆته‌وه و بۆچوونى ئەوی له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیكردنى یه‌كێتیى وه‌رگرتوە. جموجۆڵ و هه‌وڵه‌كانیشى له‌و ماوه‌یه‌دا توانی وا بکا برا و ئامۆزاكه‌ى ببنه هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى، لۆبى زۆریشى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكرد، دواجاریش خۆى له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پێشنیازه‌ى كرد تا لاهوڕ تاڵەبانیی و بافێڵ تاڵەبانیی ببنە هاوسەرۆکانی یەکێتیی.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژه‌ى داهاتودا، پرسى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى و مه‌كته‌بى سیاسیی و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كلابكرێته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى باڤڵ و لاهور وه‌كو واقع بوونه هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى، ئه‌گه‌رى زۆره شێوازى ته‌شكیلكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى و مه‌كته‌بى سیاسیى گۆڕانكاریى به‌سه‌ر دابێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكاریى به‌شێك لە باڵه‌كانى یه‌كێتی.
باڤڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى وه‌كو هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردران، ئه‌وه‌ى پێشبینیكراوه و له‌باره‌ى سه‌ركه‌وتنى چه‌ند كه‌سێك بۆ لوتكه‌ى بڕیارى ئه‌و حزبه، جگه له‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێكى نوێ له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى ده‌بنه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕیى و مه‌كته‌بى سیاسیى ئه‌و حزبه، هه‌ریه‌ك له شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول و ره‌فعه‌ت عبدالڵه و محمود سه‌نگاوى و ئاسۆ مامه‌ند و د.خه‌سره‌و گوڵ و عیماد ئه‌حمه‌د یەکلاییبۆتەوە و تا راده‌یه‌كیش ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قوباد تاڵه‌بانى ئەگەرێکی بەهێزە ببنە ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕیى و مه‌كته‌بى سیاسیى.