مەدیحە سۆفی
مێژووی دۆزینه‌وه‌ی وزه و دەرهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ ئابی ١٨٥٩ لە پنسلڤانیا، لەو کاتەدا بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت پێنج هەزار لیتر بوو، لە سەرەتای ساڵانی سییەکاندا هەرێمی تێکساس زۆرترین بڕی نەوتی تێدا دەهاتە بەرهەم، لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی دووەمی جیهانیدا و پێداویستی زۆری سوپا بۆ وزە، نەوت بووە پسولەی پەڕینەوە بەرەو بردنەوەی شەڕ، هه‌ر ئەو کاتە چرچل گوتی ” نه‌وت هاوپه‌یمانانی به‌ره‌و بردنه‌وه تاودا” پاشان هەر لە شەڕی دووەمی جیهانیشدا، به ته‌کتیکی دابڕانی سوپای هیتلەر لە سەرچاوەکانی وزە، توانرا شکست به ستراتیژی ئه‌و جەنگە بهێنرێت، واته وزه شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێ، شه‌ڕ خامۆش ده‌کاته‌وه، دیکتاتۆر دروستده‌کات، دیموکراتی ده‌کوژێنێته‌وه، داهێنان دێنێته‌کایه‌وه، دژه‌کان یه‌ك ده‌خات و له یه‌کیشیان ده‌ترازێنێ. وزه ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژوویه بو که تا ئێستاش ڕه‌وڕه‌وه‌ی پلانه‌کانی بۆ قۆرخکردنی ده‌سته‌ڵات نه‌وه‌ستاون.
جیۆپۆلیتیك له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ وزه و گواستنه‌وه‌یدا، ئه‌و شاخوێنبهرهیه که پشکی دهستهڵاتهکان دیاریده‌کات، وڵاتێکی وه‌کو تورکیا که شوێنه ستراتیژییه‌که‌ی (تا ئێستا) بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز گرنگ بوو، به‌ڵام پرۆژه‌ی نۆرد ستریمی یه‌ك و نۆرد ستریمی دوو، که بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه له ڕوسیاوه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به گشتی بنیاتنرا، ئه‌وه ده‌رده‌خات که ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ ده‌توانێ جێگر و ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ تورکیا بدۆزێته‌وه. جگه له‌وه‌ی سوریاش وه‌کو جیۆپۆلیتیك و وه‌کو بەندەر لە سەر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا، پێگه‌ی گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا، له 2011 وه کرۆکی شه‌ڕ له‌وێ، هه‌ر له‌سه‌ر په‌ڕینه‌وه‌ی گازی ئێران یا قه‌ته‌ر بوو، جگه له‌وه‌ی کورد بۆ پلانه ستراتیژییه‌کانی داهاتووی خۆی، خاوه‌ن ئه‌گه‌ری زۆر گرنگ و بێوێنه‌یه، بەڵام بوونی مەرجی خاوه‌نداری بۆ کورسی و ده‌سته‌ڵات لەلایەکەوە و وابەستەبوون بە سیاسەتی ئیقلیمییەوە، مه‌ودای ئەوە نادات کە بگەنە ئەو قۆناغە.
مێژووی دۆزینه‌وه و مامه‌ڵه‌کردن به وزه له هه‌رێمدا نە مێژوویه‌کی دێرینی هەیە، نە ئەزمونێکی قاڵبووی هەیە، به‌ڵام ئەنجامی نابەجێی هەیە، له به‌دواداچوون بۆ ورده‌کاری بڕیار و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و سامانه بهبههایهدا، هه‌ر زوو بەرەو گرێکوێره و ته‌مومژ و نادروستی هەڵوێستەکانت دەئاژوێ، مرۆڤ ده‌خاته دوڕیانێکه‌وه، کە هیچ پرسیارێك تیایدا ناگاتە وەڵامێکی لۆژیكیانە، سیاسه‌تکردن به بوونی وزه‌وه، ده‌بوو جۆرێکی تری له ژیار و ئاستێکیتری له گه‌شه‌سه‌ندنی کایه‌کانی کۆمه‌ڵگای لێ بکه‌وتایه‌ته‌وه.
ئەردۆغان خاوەن هیچ سەرچاوەیەکی وزە نییە، نە نەوت و نە گاز، بەڵام خاوەن سیاسەتێکی فاشیستییانەی ڕەگەزپەرستی و ناسۆنالیزمیە، سیاسەتەکەی لە ڕەهەندە بۆماوەکانی ئەتاتورکەوە بەرنامەڕێژ دەکات، بە جۆرێك کە ڕوبەری ئێستای تورکیا بە زیاتر لە ٧٨٠ ملیۆن کم دوجا ئەژمار دەکات، لە چەندەها بۆنە و گردبوونەوەدا، ئەو یا هەر کەسێکی باڵا لە حکومەتی ئاکەپە، ئەوەی درکاندووە، کە کەرکوك، موسڵ، حەسەکە، حەلەب و حوموس ئەو شارانەن کە لە ئێستادا لە دەرەوەی سنووری تورکیا دان و نابێ تەمەنی تورکیا وەکو دەوڵەت و سنوور لە ساڵی ١٩٢٣وە ئەژمار بکرێ. ئەم لێدوانانەی لێپرسراوه‌کانی تورکیا بەردەوام و بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەك بڵاودەکرێنەوە، پەیامی ئاشکرای ئەو سیاسەتەیە کە لە ئێستادا هەنگاوی بۆ دەنێ.
لە کاتی هەوڵدانی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی دەستەڵاتی داعش، هەنگاوی گرنگیان (لە ڕاگەیاندنەکاندا) بریتی بوو لە وشكکردنی سه‌رچاوه‌کانی دارایی یا ئازادکردنی سەرچاوەکانی وزەی ژێر دەستەڵاتیان، لەوانە نەوتی موسڵ و کێڵگه‌کانی نەوتی کەرکوك و پاشتر ناوچەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەم بڕیارە ڕاستەوخۆ بەو مانایە دێت، کە بەرفراوانکردنەوەیەی سنووری تورکیا بە پشتیوانی ئەو وزەیەیە کە دەبووە دەستکەوتی تورکیا لە ڕێی داعشەوە. لە ئێستاشدا بۆ بەرگرتن لە زیاتر هەنگاونانی تورکیا و پاوان‌کردنی دەوروپشتی خۆی، دەبێ هه‌مان هه‌نگاو بنرێ و ناوقەدی ئابوورییەکەی، کە بە پشتیوانی قۆرخکردنی سامانی وزەی باشوری کوردستان و داعشهوەیە، درزی تێدا بکه‌وێت.
حیزبەکانی هەرێم، هه‌ر زوو زۆر بههەڕەمەکی تورکیایان کردە خاوەنی وزەی هەرێم، لە ١٤ی کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٠٣ دا ڕێککەوتنێكیان لەگەڵ تورکیادا بە پشکی ٤٩٪ بۆ تورکیا و ٥١٪ بۆ هەرێم مۆر کردووە، ئه‌مه له کاتێکدا که تەنها کێڵگەی تەقتەق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی مسۆگه‌ر بووە، ئەم ڕێککەوتنانەش هیچیان بە بێ ڕەزامەندی ئەمریکا نەبوو، بێدەنگی ئەمریکا یا چرایەکی سەوزی ئەوی هەر هاوپێچ کراوە[1] لەو کاتەدا جێنێراڵ ئینێرجی لە سێ چاڵەنەوتی تەقتەق، ڕۆژانە سێ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
ئەگەر بوون و نەبوونی وزە ڕیزبەندی سەرکەوتن و دۆڕان، یا دەسtەڵاتدار و بێدەستەڵات دیاری بکات، ئەوە بۆ تورکیا سیاسەتە فاشیستەکەی بۆ قۆرخکردنی وزە و دەستەڵات ئەو ڕۆلە دەبینێ، هاوپێچ بوونی هەرێمی کوردستانیش ئاسانکاری زۆری دەستەبەرکردنی دەستەڵاتی تورکیا کردووە، لە بواری بنیاتنانی خانوبەرەدا زیاتر لە ٧٠٪ ی گرێبەستەکان دراون بە کۆمپانیای تورکی، وەبەرهەمهێنان لە تەواوی هەرێمی کوردتاندا زیاتر لە ٨٠٪ ی لەلایەن وەبەرهێنەری تورکەوە ئەنجام دەدرێ[2]. ئەم ڕۆچوونەی تورکیا بە نێو ئابووریی هەرێمدا هیچ ئاماژەیەكی هاوکاریکردن و بەشداریکردنی تورکیا نییە بۆ پێشکەوتنی هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتی ئابووری، بەڵکو خۆبەخاوەنکردن و بەخاوەن دانانێتی، هەروەکو لە کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا بینرا، بە کۆڵۆنیال کردنی باشور لە لایەن تورکیاوە زۆر ئاشکرا و دیارە.
سه‌رچاوه دارایییه‌کانی داهاتی داعش هه‌مان سه‌رچاوه‌ی داهاتی تورکیایه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه خاتوو فردریکه بێك، که ڕۆژنامه‌نووسێکی بوێری ئه‌ڵمان بوو، له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت “سه‌رچاوه‌ی ئه‌و داهاتانه ئه‌وه‌نده قێزه‌وه‌نن به جۆرێك که له هه‌موو به‌ها مرۆڤایهتییهکانەوه دوورن، جگه له فرۆشتنی نه‌وت، که کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان تێیدا به‌شدارن، مامه‌ڵه‌کردن به ئۆڕگانه‌کانی مرۆڤه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی دارایی داعشە کە لەژێر چاودێری تورکیا و بۆ تورکیایە، به‌داخه‌وه ئەم سەرچاوەیەش لە لایەن پزیشکی بیانی و عهڕهبهوە سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێ و بۆ ئه‌م مهبهستەش دکتۆرەکان له عه‌ممانه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و ناوچه‌نه”[3]
لێرەدا ئەبێت دڵنیابین لەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و سیاسەتەکەیان، لەم گەمەیەی ناوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ‌ئاگا نین، یانا ئیباسکۆڤا، ژنە پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایە، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە و لەساڵی ٢٠١١ تا ساڵی ٢٠١٥ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بوو لە بەغداد، ئەم خانمە وردەکاری و زانیاری دروستی لەسەر هەڵسوکەوتی داعش و تورکیا و کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆکردبووەوە، ڕاپۆڕتی لەبارەی هاوکاریکردن و مامەڵەکردنی هەندێ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا لەگەڵ داعش و کڕین و فرۆشتنی نەوت، پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کردووە، بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکیان هەبوو بێت، بە پێچەوانەوە ئیباسکۆڤا وەکو سزایەك بۆ ئەو هەڵوێستەی دوورخرایەوە.
سیاسەتی نێودەوڵەتی، سیاسەتێکی دادپەروەر و بێ خەوش نییە، بەتایبەت کاتێك وزە دەبێتە کرۆکی بابەتەکە، لێرەدا زەرەرمەندی یەکەم باشوری کوردستانە، بە هەموو بوارەکانیەوە، چونکە پەروەردەکەی لەسەر بنەمایەکی دوژمنکارانە دژ بە کەلتور و بوونی خۆی سەرچاوە دەگرێ، ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ڕێگرتن لە داگیرکاری تورکیا، تا ئێستا زیاتر لە یازدە هەزار قوربانی هەیە، ئەی بە بوونی ئەو هەموو نەوت و گازە لە باشوری کوردستان، مامەڵەکردنی تورکیا ئەبێ چۆن بێ، ئەگەر خاوەندارێتی و ڕادەستکردنی سەرچاوەکانی سامانی سروشتی و بە کۆڵۆنیال کردنی نەبێ.
1- https://www.sueddeutsche.de/wirtschaft/nordirak-tuerkische-firmen-sichern-sich-oelfelder-1.511455
2-
Calligaris M. Wandel in türkisches Außenpolitik. Institut für Strategie und Sicherheitspolitik, MBLVS, 2010, S34
3- http://www.free21.org/friederike-beck-zu-den-finanzierungsnetzwerken-des-is/