چۆمسكی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن سه‌رانی جیهان په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا خراپتر ده‌كه‌ن بۆ قازانجی خۆیان.
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن نه‌جم له ئینگلیزییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی.
بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه، نوام چۆمسكی ڕابهرێكی گرنگه بۆ كێشه فكرییه‌كان، وتار و كتێبه‌كانی یارمه‌تی شیكردنه‌وه‌ی و ڕاڤه‌كردنی ئه‌و باسانه ده‌ده‌ن كه چۆن ئه‌م جیهانه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و ملیاردێرهكانهوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت،ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رپاكردنی جه‌نگێكی بێ كۆتا و گۆڕانكاری كارهستاباری كه‌ش و هه‌وا. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له‌شیكردنه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن كۆمپانیا‌و ملیاردێره‌كان په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا خراپتر ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی سیاسه‌تی وهحشیهتگهریی بۆ قازانجی خۆیان و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی تر.
كریس بڕووكس (ستافی نووسه‌رانی له‌یبه‌ر نۆوتس) چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆ نوام چۆمسكی له 10 نیسانی ئه‌مساڵ، بۆ زێتر زانین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌چۆن چووینه نێو ئه‌م په‌تایه‌و چه‌نده كاتمان پێویسته بۆ ده‌ربازبوون لێی.
له‌یبه‌ر نۆوتس: پڕۆفیسۆر چۆمسكی زۆر سوپاس بۆ قه‌بوڵكردنی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، ده‌زانم كه تۆ به‌ته‌واوی ده‌ور دراویت به داواكاری چاوپێكه‌وتن له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و هه‌موو كات، بۆیه به‌ناوی ستافی له‌یبه‌ر نۆوتسهوه سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته.
چۆمسكی: خۆشحاڵم.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌م سه‌باره‌ت به بیرۆكه گشتییهكانت تایبه‌ت به‌و باره نا-پێشوه‌خته‌ی كه تێیداین. دیاره ڕوونه ئێمه ئێستا له‌ناوه‌ڕاستی هه‌ریه‌ك لهپهتایهكی جیهانی و پاشه‌كشه‌ی جیهانیداین، و له‌ئێستاشدا به ملیۆنه‌ها خه‌ڵك خۆیان له‌بارودۆخێكدا ده‌بیننه‌وه كه هه‌م كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه‌و هه‌میش هه‌ست به نه‌بوونی دڵنیایی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م سیسته‌مه ته‌ندروستییه‌ی ئێمه هه‌مانه ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ست هه‌ریه‌كه له ژماره‌ی كه‌می قهڕهوێڵهكان له‌نه‌خۆشخانه‌و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی تری پێویستی خۆپاراستن كه پێویستمانه. من ده‌زانم كه ده‌توانیت نیو كاتژمێر به‌ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره بوه‌ستین و هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین، به‌لام له‌م وچانه كورته‌دا؛ ده‌پرسم بۆمانی ڕوونبكهنهوه كه‌چۆن له‌م ئان وساته بگه‌ین كهتێیداین، و ئه‌و هه‌ڵبژارده سیاسیانه چی بوون كه ئێمه‌ی به‌ره‌و ئێره ڕ‌اكێشا؟
به‌ڵێ، سه‌ره‌تا گه‌ر ئێمه نه‌گه‌ین به چاوگی ئه‌م په‌تایه، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌و ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی خراپتریش. واته به‌شێوه‌یه‌كی ساده، به‌هۆی ئه‌و یاریكردنه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخێك بێنێته كایه‌وه كه به “خراپترین” ناوزه‌ند ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ قازانجی خۆیان، كه ده‌توانرێت له‌پڕۆژه یاساكانیان و زۆر شتی دیكه تێبینی بكرێت.
ئێستاش، دووه‌م هۆكار، به‌هۆی گه‌رم بوونی جیهانیی كه ئه‌وه ده‌خاته په‌راوێزه‌وه‌و، ئه‌وا ئێمه له‌م په‌تایه ده‌رده‌چین به‌ڵام به به‌هایه‌كی زۆر. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ربازمان نابێت له توانه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌كان. وه ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت بزانیت كه گۆشه‌نیگای سه‌رمایه‌داریی هاوچه‌رخ بۆ ئه‌مه چۆنه، ئه‌وا سه‌یرێكی بودجه‌ی تڕه‌مپ بكه. كه‌وابوو ئه‌مه ته‌واوه كه ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئاساییه، و ره‌نگه ته‌واو دادوه‌رانه‌ش نه‌بێت كه ئه‌مه وه‌كو نموونه بهێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین.
كه‌وابوو له 10 ی شوباتدا. كاتێك كه په‌تاكه به‌خێرایی بڵاوده‌بوویه‌وه و خراپتر ده‌بوو، ئه‌وا تڕه‌مپ به پێشنیاره‌كانی له‌باره‌ی بوودجه‌وه لێدوانی دا. ئه‌مانه چی بوون؟ خاڵی یه‌كه‌م: سه‌رله‌نوێ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پهیوهنداربوو به كه‌رتی ته‌ندروستی، به‌درێژایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و تێچووانه‌ی كه‌مده‌كرده‌وه كه سوودی بۆ كۆمپانیا و سامان نه‌بوو. بۆیه هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه حكومییانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدار بوون به‌كه‌رتی ته‌ندروستی پاره‌ی بۆ دابین كرایه‌وه. تڕه‌مپ به‌رنامه‌كه‌ی كوشت ئینجا به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
10ی شوبات، با ته‌واوی بكه‌ین. تێچووی زیاتر بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه ڕێگری ده‌كه‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه له حكومه‌تدا. به‌ڵام له‌ولاشه‌وه قه‌ره‌بوویه‌ك به‌بڕی زیاده له بووجه‌دا هه‌بوو، له‌پای به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی زیاتر، و پشتگیری زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی. كه‌وابوو ئێمه هه‌ر هه‌وڵ ناده‌ین كه خه‌ڵكی زیاتر بكه‌ینه قوربانی به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان خاپووربكهین، له‌ئه‌سڵدا وشه‌كان ئه‌و مانایه‌یان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه، به‌دڵنییایه‌وه تێچووی زیاتر بۆ سوپاكهیی و دیواره به‌ناوبانگه‌كه‌ی.
به‌ڵام ئه‌م دوو شته به‌شێوه‌یه‌كی دیار ده‌دره‌وشێنه‌وه وه‌كو دیارخهرێكی ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌ر له‌هه‌موو شتێك تایبه‌ته به ده‌ردێك به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆشكی سپیی دژه-كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییانه ده‌رده‌چیت، به‌ڵام به‌دڵنییایه‌وه ناكڕیت لۆمه‌ی تڕه‌مپ بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مه، باشتریش وایه كه بیرێكی لێبكه‌ینه‌وه.
دوابه‌دوای په‌تای سارس له 2003، و هه‌روه‌ها ڤایرۆسی كۆڕۆناش، ئه‌وه به‌ته‌واوی ڕوون بوو بۆ زاناكان كه جارێكی تر ڤایرۆسێكی تری سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی كۆڕۆنا سهههڵدهداتهوه، و ڕه‌نگه ترسناكتریش بێت. باشه تێگه‌یشتن به ته‌نها به‌س نییه، له‌سه‌ر كه‌سێك پێویسته كه تۆپه‌كه وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵیشیدا ڕابكات، ئێستا دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه؛ یه‌كه‌میان كۆمپانیاكانی داودهرمانن، كه سه‌رمایه‌داریی ئاسایی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌و شته ده‌كات كه سبه‌ی قازانجی لێبكات. تۆ نیگه‌رانی ئه‌وه مه‌به كه هه‌موو شتێك له ماوه‌ی دوو ساڵدا ده‌ڕمێت، ئه‌وه كێشه‌ی تۆ نییه. بۆیه كۆمپانیاكانی دا‌و ده‌رمان هیچ شتێكیان نه‌كرد، كه شتانێك هه‌بوو ده‌بوو جێبه‌جێیان بكردایه، زانیاریه‌كی زۆر هه‌بوو ده‌ستاوده‌ست ده‌كرا. زاناكان ده‌یانزانی كه ده‌بوو چی بكه‌ن، ده‌بوو ئاماده‌كاری كرابووایه، ده‌بوو كه‌سێك تێچووه‌كی له ئه‌ستۆ گرتبایه، به‌ڵام نه‌وه‌ك كۆمپانیاكانی ده‌رمان. باشه، له جیهانی هۆشیاریدا، ته‌نانه‌ت جیهانی سه‌رمایه‌داری به‌ر له ڕۆناڵد ڕیگان، حكومه‌ت ده‌یتوانی هه‌نگاو بنێ و ئه‌مه بكات.
ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه به‌هۆیه‌وه توانیان به‌سه‌ر ئیفلیجی منداڵاندا زاڵ‌بن و به‌ته‌واوی قه‌ڵاچۆی بكه‌ن، مه‌به‌ستم له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێكی حكومه‌ت و دابینكردنی بودجه. كاتێك جۆناس ساڵك ڤاكسینه‌كه‌ی دۆزییه‌وه، سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوی خاوه‌ندارێتی داهێنانه‌كه تۆمار نه‌كرێت، ئه‌و وتی: “ده‌بێت ئه‌وه بۆ هه‌مووان بێت، وه‌كو خۆر كه تیشكی بۆ هه‌مووانه”. ئه‌مه‌ش خۆ هه‌ر سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵام سه‌رمایه‌دارییه‌كی سیاسی. دواتر به گورزی ڕۆنالدا ڕیگانه‌وه كۆتایی هات، جكومه‌ت كێشه‌یه نه‌وه‌ك چاره‌سه‌ر.
حكومه‌ت كاتێك چاره‌سه‌ره كه كه‌رتی تایبه‌ت لهكێشهدابێت، و ئه‌وه‌ش به‌ئاشكرا دیاره. به‌ڵام كاتێك خه‌ڵكی به‌گشتی شتێكی ده‌وێت، ئه‌وا حكومه‌ت وه‌ڵام نییه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی 2003، ده‌بینین، كه حكومه‌ت نه‌یتوانی شتێك بكات، له‌ڕاستیدا تا ڕادده‌یه‌ك هه‌نگاوی نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕووی دا جێگای سه‌رنج بوو. له‌دوای په‌تای ئیبۆلا، ئۆباما وتی كه كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه، و ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه شتێك بكه‌ین.
ئۆباما كۆمه‌لێك شتی كرد، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه هه‌وڵی دا ئامێری هه‌ناسه دابین بكات. ئامێری هه‌ناسه‌دانیش ئێستا بۆته جومگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سیسته‌مه‌كه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه دكتۆره‌كان بڕیارده‌ده‌ن كه سبه‌ی كێ بمرێت و كێ بژیه‌ت. ژماره‌یه‌كی ته‌واوی ئامێری هه‌ناسه‌دانمان نییه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئۆباما هه‌وڵی دا، كه ئامێری هه‌ناسه‌دانی پێشكه‌توو، و به تێچووی كه‌م دابین بكات. به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م كۆمپانیایه فرۆشرا و له‌لایه‌ن یه‌كێكی گه‌وره‌تر كڕایهوه و پڕۆژه‌كه‌ش په‌راوێز خرا، چونكه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئامێره به‌نرخه‌كان له‌كێبڕكێدا بوو، و دواتر هاتنه‌وه و بهحكومهتیان وت كه ده‌یانه‌وێت عه‌قده‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه چونكه قازانێكی ئه‌وتۆی نییه.
ئه‌مه سه‌رمایه‌داریی دڕندانه‌یه، و نه‌وه‌ك هه‌ر ته‌نها سه‌رمایه‌دارییه‌كی ئاسایی. به‌ڵام سه‌رمایه‌داریی لیبڕاڵی نوێ، ئه‌وا بارودۆخه‌كه هه‌ر زۆر خراپتر ده‌كات. له مانگی كانوونی دووه‌م و شوباتی ئه‌مساڵدا، كاتێك ده‌زگای نهێنی ئه‌مریكی له‌به‌ر ده‌رگای كۆشكی سپی وه‌ستا بوو، و ده‌یگوت: “هێی، تهنگوچهڵهمهیهكی ڕاستی هه‌یه، ده‌بێت شتێك بكه‌ن له‌مباره‌یه‌وه”. كه‌چی نه‌یانكرد. به‌ڵام ئیداره‌ی تڕه‌مپ شتێكی كرد، ئه‌ویش فرۆشتنی ئامێری هه‌ناسه‌دان بوو به وڵاتی چین و وڵاتانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی زیاتر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو مانگی ئازار هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
ئێستا هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ ده‌ناردن، به نرخی زۆرتر و قازانجی زیاتر وا بۆیان ده‌هێننه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ بارودۆخێكی ئاوا ده‌ژین. كه ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی باره‌كه بكه‌یت به‌گشتی، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی فه‌شه‌لی گه‌وره‌ی بازاڕه، بازاڕ ئاوا به‌سانایی كار ناكات، ده‌توانی هه‌ندێك كات پێڵاو بفرۆشیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكی گه‌وره ڕوویدا ئه‌وا كێشه‌ی ئه‌وان نییه. ده‌بێت به‌و جۆره كاربكه‌یت هه‌روه‌ك میڵتۆن فریدمان و ئه‌وانی تر ئاماژه‌یان پێداوه: ته‌نها به چڵێسی و چاوبرسێتی، كه ته‌نیا بۆ ڕابواردن و سامانه‌كه‌ت كارده‌كه‌یت و هیچی تر. ئه‌وه بۆمبێكی میقاتكراوه، له‌مباره‌یه‌وه نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، كه‌پێویست بههێنانهوهیان ناكات، بۆیه ئێمه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه‌ی بازاڕداین، دوای ئه‌وه‌ش گورزی به‌هێزی سه‌رمایه‌داریی دڕنده دێت، سه‌رمایه‌داریی نوێ، كه بۆماوه‌ی 40 ساڵه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین، واده‌بینین نه‌چووه ژێر باری دابینكردنی ئامێری هه‌ناسه‌دان.
نه‌خۆشخانه‌كان له ئه‌مریكا له‌سه‌ر شێوه‌ی بازرگانی كارده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بینین هیچ توانایه‌كی یهدهگییان نییه، ته‌نانه‌ت له كاته ئاساییه‌كانیش، و خه‌ڵكانێكی زۆریش، به‌خۆشمه‌وه ده‌توانن شایه‌تی ئه‌م بارودۆخه بن ته‌نانه‌ت له‌باشترین نه‌خۆشخانه‌كانیش. ئه‌مه‌ش جۆرێكه له كار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گه‌ر هه‌ر شتێك ڕووبدات، ئه‌وا مانای وایه كه تۆ ئیتر خنكاویت و به‌دبه‌خت بوویت. له‌وانه‌یه ئه‌مه كێشه نه‌بێت بۆ بازرگانی دروستكردنی ئۆتۆمۆبێل، به‌ڵام ئه‌مه به‌كاری كه‌رتی ته‌ندروستی نایه‌ت. سیسته‌می چاودێری ته‌ندروستی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئابڕووی چووه. به‌ڵام شێوه بازرگانییه‌كه‌ی ئه‌وه هه‌ر خراپتری كردووه‌و كردوویه‌تی به كاره‌سات و بۆمبێكی دانراوه، هه‌ر بۆیه‌وه ئاوهایه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك شتی تر كهڕوویاندا، به‌ڕادده‌یه‌ك شتانێكی سوریالین كه ته‌نانه‌ت ناكرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌ك بوو، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ركه‌وتوو، تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له ئاژه‌ڵاندا هه‌ن، و ئاژه‌ڵانی ناوچه-كێوییه‌كان، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌په‌یوه‌ندی دابوون له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان، به‌هۆی وێرانكردنی لانه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌رمبوونی جیهان، ئه‌وان چه‌ند هه‌زار جۆر ڤایرۆسیان هه‌ڵگرتبوو،ئه‌وا تڕه‌مپ هه‌ڵسا به داخستنی، پێشتر بوودجه‌ی بۆ دابین ده‌كردن، به‌ڵام دوای ئه‌وه و له به‌روارێكی ناسك له مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌ته‌واوی كاره‌كانی ڕاگرت.
ده‌توانم زیاتر و زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بدوێم، به‌ڵام ئێستا تۆ وێنه‌یه‌كی بارودۆخه‌كه‌ت ده‌ست كه‌وت. كۆمه‌ڵه كه‌سێكی سادیی نه‌خۆش له كۆشكی سپی خه‌ریكن فه‌شه‌لی بازاڕ خه‌ستتر ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، و ئێستاش بگره زیاتر خه‌ستتر ده‌بێته‌وه. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن كه جیهانیی داهاتوو چۆن بینا ده‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌وان هه‌رئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه كارده‌كه‌ن، و دڵنیایی وه‌رده‌گرن كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چێت. پاڵپشتی زیاتریش بۆ به‌كاربردنی نه‌وت و مادده‌ی خاو، ده‌بێته هۆی خاپوركردنی ئاژانسی پاراستنی ژینگه، كه خه‌ڵكه‌كه ده‌پارێزێت به‌ڵام زیان له قازانج ده‌دات. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش له‌به‌رده‌ممان ڕووده‌دات، و پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئایا هیچ په‌رچه-هێزێك ده‌بێت بۆ ئه‌مه؟ ئه‌گه‌ر نا…
به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسێكی تر له‌م چاوپێكه‌وتنه، هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ره‌سهێنانی بازاڕ، له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك پێیوابێت و ئه‌مه ببه‌ستێته‌وه به‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ی كه له‌ئه‌مریكادا هه‌یه و به‌تایبه‌ت كه ده‌بینرێت ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌م شوێنانه بڵاوبۆته‌وه كه ڕه‌ش-پێسته‌كان تیایدان، به‌ڕای تۆ، ئێمه چۆن له‌مه بگه‌ین؟
ئێمه ده‌توانین له‌وه تێبگه‌ین، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ چوار سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك بۆیه‌كه‌م جار كۆیله‌یان هێنا، نامه‌وێت هه‌موو مێژووه‌كه‌ی باس بكه‌م، به‌ڵام دزێوترین سیسته‌می كۆیلایه‌تی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی بریتیه له سه‌رچاوه‌كه‌ی، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی پێشه‌وه‌چوونی ئه‌مریكای پێكهێناوه.
لۆكه، نه‌وتی سه‌ده‌ی 18 و 19 بوو، ئه‌وكات تۆ ده‌بوو لۆكهت به نرخێكی كه‌م ده‌ست كه‌وتبا. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش هه‌رگیز به‌هۆی ئه‌و یاسا‌و ڕێگایانه ده‌ستت نه‌ده‌كه‌وت كه له‌به‌شی ئابووری له زانكۆ فێرت ده‌كه‌ن. به‌ڵكو تۆ ئه‌مه‌ت له‌ڕێگه‌ی جۆرێك له دڕنده‌یی و وه‌حشییه‌ت له‌گه‌ڵ كۆیله‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆ پیشه‌سازییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارده‌هات، وه‌كو پیشه‌سازی چنین، و بازرگانی، و پڕۆژه بچووكه‌كان. ئاشكراشه كه ئه‌مه به‌درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده به‌رده‌وام بوو. دواتر كۆیلایه‌تی به‌شێوه‌یه‌می فه‌رمی كۆتایی پێهات له‌ماوه‌ی 10 ساڵه‌ی بنیاتنانه‌وه. پاشان ڕێككه‌وتنێك هه‌بوو له‌گه‌ڵ باشوور به‌وه‌ی كه ده‌توانن به‌رده‌وام بن به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو، كه‌وابوو تۆ ئێستا باشترین كتێبت ده‌ست كه‌وت سه‌باره‌ت به بابه‌تی كۆیلایه‌تی و به‌ڵام له‌ژێر ناوێكی تر. كه‌ئه‌مه‌ش چه‌ند پێوانه‌یه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ڕه‌ش پێت وه‌كو تاوانبار بناسێنن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی. ئه‌و گه‌نجه ڕه‌ش پێسته‌ی كه‌له‌سه‌ری كۆڵانه‌كه وه‌ستاوه، ئه‌وه ناچاركراوه به‌وه‌ی بێ ماڵ و حاڵ بێت، چوون ئه‌و ناتوانێت پێبژاردنه‌كان بدات، به‌مه‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر جه‌رده و چه‌ته‌كان.
ئه‌نجامه‌كه‌ش بریتی بوو له‌و شۆڕشه پیشه‌سازییه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌كۆتاییه‌كانی سه‌دده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌دده‌ی بیست هاته كایه‌وه، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات نراوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه بوو كه پێیان نه‌ده‌وت كۆیلایه‌تی، به‌ڵكو ده‌یانوت مافی نیشته‌جێبوون بۆ ڕه‌شپێسته‌كان، و كه ئه‌مه‌ش زۆر له كۆیلایه‌تی چاكتر بوو. ئه‌گه‌ر تۆ كۆیله‌ت هه‌بووایه، ئه‌وا ده‌بوو به‌زیندوویی بیانهێڵیته‌وه، وه ئه‌گه‌ر خستبانه نێو زیندان ده‌بوو حكومه‌ت به‌خێویان بكات، و ئه‌وكاته تۆ وهرتدهگرتنهوه كه پێویستیت پێیان هه‌بووایه، و هیچ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانێكیش له‌ئارادا نه‌بوو. ئه‌م باره‌ش تاوه‌كو نزیكی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رده‌وام بوو، له‌وكاته‌ش كار هه‌بوو، خه‌ڵك ده‌بوو ئیش بكات.
دوای ئه‌مه‌ش قۆناغێكی نوێی كۆیلایه‌تی سه‌پێنراو ده‌ستی پێكرد، له‌كۆتایی شه‌سته‌كان یاسای نیشته‌جێكردنی فیدڕالی داوای ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌كرد. له‌كۆتایی په‌نجاكان ئه‌م نیشته‌جێكردنه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی زۆره‌وه پشتیوانی لێده‌كرا، به‌ڵام بۆ سپی پێسته‌كان نه‌وه‌ك بۆ ڕه‌شپێسته‌كان. سیناتۆره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگیان بۆ ئه‌مه دا، و لایان ناخۆشیش بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌قازانجی ئه‌وه ده‌نگیان دا، چونكه هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر نه‌بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
ئه‌مریكا ئه‌وكات یاسای دژه-هاوسه‌رێتی نه‌ژاده‌كانی هه‌بوو (كۆمه‌ڵێك یاسا بوو دژ به هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ژاده جیاجیاكان)، ئه‌مه به‌جۆرێك بوو، ته‌نانه‌ت نازییه‌كانیش ڕه‌تیان كرده‌وه له شه‌سته‌كان. دواتر به‌جۆر و شكڵی تر په‌یڕه‌و كران. دادگای باڵا به ویلایه‌ته‌كانی باشووری وت، ده‌توانن هه‌ر شتێك كه ده‌تانه‌وێت بیكه‌ن. ئه‌وه‌بوو یاسای مافی ده‌نگدانیان لابرد. چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ئێستا هه‌مان شتمان بینی له ویلایه‌تی ویسكونسن. شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو بوو، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببینیت كه دیموكراتی چۆن تێك ده‌شكێت و وێران ده‌بێت، ئه‌وا سه‌یرێكی ئه‌وه بكه دوو ڕۆژ (ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له 10ی نیسان ئه‌نجامدراوه) به‌ر له‌ئێستا ڕووی دا له‌ویلایه‌تی ویسكونسن.
ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه حوكم و حاكمی دیموكراتیان ده‌ویست، ئه‌وان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تاییه‌كان دوابخه‌ن و ده‌نگدانی ده‌نگده‌رانی ئاماده‌نه‌بوو (غایب) درێژ بكه‌نه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هیچ شتێك ئه‌وه‌نده مه‌نتیقی تر نابێت. ده‌سته‌یه‌كی ته‌شریعی هه‌یه كه كۆمارییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كردووه‌و ژماره‌یه‌كی كه‌م له ده‌نگی هه‌یه، به‌ڵام دابه‌شبوونی جوگرافی وای كردووه كه ببن به‌خاوه‌ن زۆرترین كورسی له‌ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی كۆماری. جارێك داوای دانیشتنێكیان كرد، من له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم كه كۆمارییه‌كان ته‌نانه‌ت له ئاماده‌بوون تیایدا بێزاربووبن، به‌شێوه‌یه‌كی ساده له‌دانیشتنه‌كه زۆرترین ده‌نگیان وه‌رگرت و دانیشتنه‌كه‌ی داخست، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بوو گوێ بۆ پارێزگارهكهش بگرێت كه له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه پشتگیری لێده‌كرا.
ئه‌مه به‌جۆرێك دیزاین كراوه كه دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه‌مینه‌كان و ئه‌وانه‌ی ناتوانن به‌ئاسانی بگه‌نه هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌نگ نه‌ده‌ن. به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندان، وه‌ك نه‌ریتێكی ئاسایی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌موویان ده‌نگیان دا. دیاره ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كی كراوه‌یه‌و ته‌نانه‌ت شاردراوه نییه، بۆئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌گشتی ده‌یه‌وێت هیچ گرنگ نییه، چوون هه‌میشه پارێزگاری له‌م جۆره سیاسه‌تانه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌م شته‌وه‌یه خراپه‌كاریی لێزان (ڕابه‌ری زۆرینه له ئه‌نجوومه‌نی پیران) میچ ماكونیله. ئه‌و ئه‌م شته‌ی به‌شێوازێكی جوان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌و ته‌واو له‌وه دڵنیابوویه‌وه كه دادگاكان پڕن له حاكمی گه‌نج، و له‌وانه‌ی كه زۆر لێهاتوو نین، و بگره كۆنه‌په‌رستن، ئه‌مه‌ش گره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كه هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه وڵات ده‌یه‌وێت له داهاتوودا له‌توانای ئه‌ودا ده‌بێنت بۆ له‌باربردنی. ڕێك وه‌ك دادگای ڕۆبێرتس، ئێستا زۆرینه ده‌توانێت هه‌مان شت بكات. هه‌نووكه كۆمارییه‌كان باش ده‌زانن كه ئه‌وان حیزبی كه‌مینه‌ن، لهبهرنامهكانیان هیچ ڕێگه‌یه‌ك نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه ئه‌وان داوای بابه‌تگه‌لێكی كه‌لتووری وه‌كو یاسای چه‌ك-هه‌ڵگرتن و مافی له‌بارچوون و ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن له بانگهشهكهنیان نه‌وه‌ك سیاسه‌ته‌كانیان، كه گیرفانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پڕ ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ش سیایه‌تی ته‌واوی ئه‌وانه. له‌مه‌شدا تڕه‌مپ به‌ڕاستی لێهاتووه و پێویسته سه‌رسامی خۆمانی بۆ ده‌رببڕین. كاتێك كه ته‌نها ده‌ستیكی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: “من خزمه‌تكاری تۆم، من كار بۆ كرێكاریی هه‌ژار و داماو ده‌كه‌م”، له‌پشته‌وه‌ش خه‌ریكه خه‌نجه‌ری لێده‌دات. به‌ڕاستی شتێكی سه‌یره؛ ئه‌و به‌دڵنیاییه‌وه گه‌وره‌ترین ته‌ڵه‌كه‌بازی سه‌ركه‌وتووه له ته‌واوی مێژووی ئه‌مریكا.
من وای داده‌نێم كه كاتێك دێت له‌پڕ ئه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا پارێزگاری له‌خۆی ده‌كات، ئه‌وان به ڕژدی كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌ر هه‌وڵێكی دیموكراتییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌بارببه‌ن. نموونه‌ی تریشمان هه‌یه له‌شوێنی تر، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران ڤیكتۆر ئۆربان له هه‌نگاریا، یه‌كێك له‌هاوڕێ نزیكهكانیی، خه‌ریكه هه‌مان شت ده‌كات. له‌ڕاستیدا ئه‌مه شتێكی گرنگه، چوون زۆر زه‌حمه‌ته كه ستراتیژییه‌تی جیۆ-سیاسی له‌كۆشكی سپی لهفهوزاكه جیابكرێته‌وه و دیاری بكرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌گه‌وره‌یی و به‌ڕوونی پێمان ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ببن به كۆنه‌په‌رستترین ده‌وڵه‌ت، و دواتریش ئه‌وه بكه‌ن به بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌مریكا.
بۆیه ده‌بینین كه (عبدالفتاح سیسی) له‌میسڕ، خراپترین تاغوته له‌مێژووی میسڕ، وه‌یان دیكتاتۆریه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعوود، و تیایانیشدا (موحه‌ممه‌د بن سه‌لمان) كه گه‌وره‌ترین بكوژه، هه‌روه‌ها ئیسڕائیل كه تادێت به‌ره‌و لای ڕاست هه‌نگاو ده‌نێت، ئێستا له‌سه‌نته‌ری ئه‌مه‌دایه. په‌یوه‌ندییه‌كان ئێستا له‌نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاشكران و به‌نهێنی نین. سه‌رۆك وه‌زیران ناریندرا مۆدی له وڵاتی هیند، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات هه‌ر وه‌سف ناكرێت، چوون سه‌یركه ته‌نها چوار كاتژمێری دیاریكرد وه‌كو ده‌ستپێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، دیاره كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هیندستان كرێكاری حكومه‌ت نین، و هیچ شوێنێكیان نییه بۆی بچن. ئه‌وان ناتوانن له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه، چونكه هیچ ماڵێكیان نییه، ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگاكان دێن و ده‌چن و ده‌مێننه‌وه، له‌وانه‌یه گونده‌كه‌یان به‌هه‌زاره‌ها میل دووربێت، مانای وایه حه‌تمه‌ن له‌ڕێگادا و له‌یه‌كێك له‌شوێنه‌كان ده‌مرن، به‌ڕاستی ئه‌سته‌مه كه تۆ بیر له‌مه ده‌كه‌یته‌وه. به‌ڵام هه‌رته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان موسڵمانن و هه‌ژارن، ئیدی كه‌س لای گرنگ نییه! ئه‌مه به‌شێكه له‌و كۆنه‌په‌رستییه نێوده‌وڵه‌تییه، كه‌سانێكی وه‌كو ئۆربان له هه‌نگاریا و هاوشێوه‌كانی ئه‌وانه‌یان خۆش ده‌وێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، ماتیۆ سالڤینی له ئیتاڵیا، یه‌كێكه له خراپترین چه‌ته‌كان، لهنیوهگۆیی ڕۆژاوا نوێنه‌ری سه‌ره‌كی برییتی یه له سه‌رۆك جایر بۆلسۆنارۆ له به‌ڕازیل، كه له‌كێبڕكێ دایه له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كامیان خراپترین تاوانكاره له‌جیهاندا، ئینجا تڕه‌مپیش زۆر به‌سانایی ده‌توانێت به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه به‌هێزه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كان زۆر جیاواز نین، و ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها زیان به به‌ڕازیل ناگه‌یه‌نیت به‌ڵكو زیانی بۆ ته‌واوی جیهان هه‌یه. جۆرناڵه ئه‌كادیمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوودا دارستانی ئه‌مازۆن له تۆڕی به‌هه‌مهێنانی كاربۆنه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ به‌هه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی دوانه-ئۆكسیدی كاربۆن. به‌ڕاستی ئه‌مه كاره‌ساته، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بۆلسۆنارۆ و هاوڕێكانێتی كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی كانزاكاری، و پڕۆژه‌ی بازرگانی كشتوكاڵ…یان له‌وێدا دامه‌زراندووه، بۆیه چه‌ندین كه‌س هه‌ن كه به ڕژدی و به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن بۆ بنایتنانی جیهانی داهاتوو، دڵڕه‌قی ئه‌وان و شه‌ڕی هه‌میشه نه‌گۆڕیان هه‌رگیز وه‌ستانی نییه، و ئه‌گه‌ر لێبگه‌ڕێین كه ببه‌نه‌وه، ئه‌وا ئێمه وه‌كو نانێكی برژاومان لێدێت له‌به‌رده‌ستیان.
له‌پشت ئه‌و قسانه‌ی كه‌وتت، به‌جۆرێك تۆ ئاماژه‌ت به‌وه‌دا كه خوێندنه‌وه‌ی جۆڕناڵی بازگانی سوودی ده‌بێت چوون ئه‌وان ڕه‌نگه زۆرجار ڕاست و ڕه‌وان زانیاریییه‌كان ده‌رببڕن به‌وه‌ی كه چۆن بیر له‌جیهان ده‌كه‌نه‌وه‌و پلان و نه‌خشه ڕێگه‌یان چییه بۆ جیهان. له‌گۆشه‌نیگای ئێمه‌وه، ئێمه چالاكییه‌كی زۆر ده‌بینین له‌باره‌ی ڕێكخستن و پلهیهندی مه‌له‌فه‌كان. له‌زۆرشوێندا مانگرتن ده‌ستی پێكردووه، كرێكاره‌كان ڕێكده‌خرێن ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاریی كاردانه‌وه بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا، و ئه‌وان هانده‌درێن كه له‌م كاته ناهه‌مواره‌دا كاربكه‌ن. ئایا خاوه‌ن كاره‌كان له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه هیچ ده‌ڵێن و نیگه‌رانن؟
ئۆو، ئه‌ی گه‌نج. ئایا ئه‌وان وان؟ له‌ڕاستیدا، هه‌روه‌ك ده‌زانن، هه‌مووجار له مانگی كانوونی دووه‌مدا (جه‌نیوه‌ری)، پیاوانێك كه بهسادهییی ناوی خۆیان ناوه كارزانانی گه‌ردوون، له داڤۆسی سویسڕا كۆده‌بنه‌وه، بۆ خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر، و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان چه‌نده ناوازه‌ن و شتی له‌م بابه‌ته. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و جاره‌ی مانگی كانوونی دووه‌م زۆر گرنگ بوو. ئه‌وان واده‌بینن كه جوتیاره‌كان به سێلك و شهنهكانیان به‌ره‌و ڕوویان ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وانیش زۆر نیگه‌رانن له‌مباره‌یه‌وه. بۆیه گۆڕانكارییه‌ك هه‌یه، تۆ به‌جۆرێك سه‌یری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌یت كه: “به‌ڵی، ئێمه له‌ڕابردوو كۆمه‌ڵێك كاری هه‌ڵه‌مان كرد‌و ئێستا له‌وه ده‌گه‌ین، به‌ڵام ئێستا ده‌مانه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له سه‌رمایه‌داری بكه‌ینه‌وه، قۆناغێكی ته‌واو نوێ، قۆناغێك كه ته‌نها گرنگی به پشكه‌كان ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و كرێكاران، چوون ئێمه‌ش خه‌ڵكی چاك و باش و دڵسۆزین، و زۆر مرۆڤ دۆستین، به‌جۆرێك تۆ ده‌توانیت باوه‌ڕت پێمان بێت، و دڵنیاشت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو شتیك باش ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌مه شتێكی گرنگه كه ببینین چی ڕوویدا، دوو قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بوون. كه پێوسته له‌هه‌موو پۆلێكدا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان نیشان بدرێت، تڕه‌مپ وتاری سه‌ره‌كی خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها گریتا ثێنبێرگ وتارێكی تری دا، پێچه‌وانه‌كه‌ی ته‌واو ناوازه بوو، وتاری یه‌كه‌م به‌دڵنیاییه‌وه پڕوپووچ و گاڵته‌جاری بوو، و هه‌رته‌نها هاواری ده‌كرد كه ئه‌و چه‌نده چڵێس و چاوبرسییهو ته‌نانه‌ت نه‌مانده‌توانی ژماره‌ی درۆیهكانیش بژمێرین. وتاری دووه‌م، وتاری كچۆڵه‌یه‌ك بوو كه 17 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، به‌جوانی و وردبینی وه‌سفی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌جیهاندا ڕووده‌دات و سه‌یرێكی ئه‌م پیاوانه‌ی كرد و وتی: “ئێوه ژیانی ئێمه وێران ده‌كه‌ن”. وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مووشیان چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا، وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێن ئۆو كچۆڵه‌یه‌كی بچووك و ڕووخۆش، ده‌ی ئیتر بگه‌ڕێوه بۆ قوتابخانه!
په‌رچه‌كرداره‌كان له‌سه‌ر تڕه‌مپ به‌تایبه‌ت زۆر گرنگ بوون، چوون ئه‌وان خۆشیان ناوێت، و چه‌په‌ڵی و كرچ و كاڵی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه ناگونجێت كه‌ده‌یانه‌وێت وه‌كو مرۆڤێكی دڵسۆز نیشانی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان خۆشیان ده‌وێت، بۆیه جارێكی تر دیسانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ لێدایه‌وه و نه‌وه‌ستان له هوتاف كێشان و چونكه ئه‌وان له‌شتێك ده‌گه‌ن، ئه‌ویش ئه‌م پیاوه هه‌رچه‌ندێك چه‌په‌ڵ بێت ئه‌وا ده‌زانێت كه ده‌بێت كێ گیرفانه‌كانی پڕ بكات و چۆنیش، بۆیه ده‌كرێت كه كرچ و كاڵ بێت، لایان وایه كه كێشه نییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌ته نامۆكه لێڕادێین و هه‌رچه‌ندێك كه له‌سیاسه‌تدا بمێنێته‌وه. ئا ئه‌مانه پیاوانی داڤۆسن.
ئه‌وان هیچ بێزارییهكیان نیشان نه‌دا، به‌وه‌ی كه پێشتر گوێبستی ئه‌م ئاواز‌و ده‌نگه بوون. پێشتر له په‌نجاكان پێده‌گوترا كۆمپانیای ڕۆحی، ئێستا ده‌بینین چه‌ند به‌سۆزن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌گشتی و هه‌روه‌ها كرێكاران، ئه‌وه‌یه قۆناغێكی نوێ، باشه، هه‌ندێك كاتمان هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ببینین چه‌نده ڕۆحین و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌وابوو یان ده‌بێت لێگه‌ڕێین كه له‌لایه‌ن ئه‌م چهپهڵانهوهو هه‌موو شتێك ببردرێت و ده‌ستی به‌سه‌ر دابگیرێت وه‌یان له‌پێناویدا جه‌نگ بكه‌ین و جیهانێكی تری جیاواز له‌وان دروست بكه‌ین. ئێستاش ئه‌مه باشترین هه‌له، وه‌كو ئه‌و مانگرتنانه‌ی كه تۆ ئاماژه‌ت پێدا، و ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ن. لێره‌و له‌وێ گرووپ و كۆمه‌ڵه دروست بوون له دراوسێ و خه‌ڵكانی تر بۆ یارمه‌تی دانی یه‌كتر و هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵكانی به‌ته‌مه‌ن كه گه‌مارۆدراون. هه‌ندێك له‌م گرووپانه‌ی یارمه‌تی به‌ڕاستی ناوازه‌ن.
بۆیه سه‌یری به‌ڕازیل بكه، كه‌تیایدا سه‌رۆك زۆر وه‌حشیگه‌ری مامه‌ڵه‌ده‌كات، لای ئه‌و، ئه‌م په‌تایه هه‌رته‌نها وه‌ك ئه‌نفلۆنزایه‌كی ئاسایی و سه‌رمابوونه. به‌ڕازیلییه‌كان سیسته‌می به‌رگریان به‌هێزه دژی ئه‌م ڤایرۆسه، ئێمه كه‌سانێكی زۆر تایبه‌تین، حكومه‌ت هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌م په‌تایه، هه‌ندێك له‌پارێزگاكان هه‌نگاویان گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام حكومه‌تی فیدڕاڵی هیچی نه‌كردووه. له‌هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه كه له گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كان ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ی كه دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی تیایدا نیشته‌جێن، خراپترین بارودۆخ لهگهڕهكه هه‌ژارنشینه‌كانی وه‌كو گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕیۆ، ئینجا بیرۆكه‌ی هه‌موو چه‌ند كاتژمێرێك ده‌سته‌كانت بشۆ بۆ كه‌سانێك زۆر قورسه كه ئاویان نه‌بێت، وه‌یان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت دووربكه‌وه له‌وانیتر له‌كاتێكدا تۆ به‌ناچاری له ژووره‌كه‌دا گه‌مارۆدراویت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گروپێك هاتوو، و ویستی هه‌ندێك پێوانه دابنێت له‌م بارودۆخه ناخۆشه، به‌ڵام ئه‌وه كێ بوو؟ ئایا ئه‌و جه‌رده و چه‌تانه بوون كه لهگهڕهكه هه‌ژاره‌كاندا هه‌ن، چوون ئه‌وان زۆر به‌هێزن، و ته‌نانه‌ت پۆلیسیش ناتوانێت بچێته ناویان، ئه‌وان ڕێكخراون بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تا ته‌ندروستیه بكه‌ن.
ئه‌مه شتێكت پێده‌ڵێت، شتێك ڕێك وه‌ك ئه‌و په‌رستارو دكتۆرانه كهلهڕێزی پێشه‌وه‌ن، ئه‌ویش هه‌ندێك پێداویستی و سه‌رچاوه‌ی ژیان هه‌ن كه لێره‌و له‌وێ ده‌ستت ده‌كه‌ون، به‌ڵام نه‌وه‌ك له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیامان، وه‌یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، وهبهدڵنیاییهوه له‌لایه‌ن حكومه‌تیش نا، ئینجا چ جای حكومه‌تێكی ئاوا نه‌خۆش! به‌ڵكو له‌ڕێگای خهڵكانهوهیه به‌گشتی، هه‌ر ئه‌وه‌شه هیواو ئاوات.
ساندرز كاتێك كه وتاری پاشه‌كشه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، پێداگری له‌وه كرد كه كه‌مپینه‌كه كۆتایی پێدێت، به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوون ناوه‌ستێت. ئه‌وه له‌سه‌ر هانده‌ره گه‌نجه‌كان وه‌ستاوه بۆئه‌وه‌ی شتێك بكه‌ن له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌وه گرنگ نییه كه چ ڕووده‌دات. هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تڕه‌مپ، به‌ته‌واوی كاره‌ساته. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی بایدنیش شتێكی ئه‌وه‌نده باش نابێت، به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا تۆ ده‌بێت ئه‌وه‌ی شیاوه ئه‌وه بكه‌یت.
له‌و باوه‌ڕه‌دایت، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی دوای كۆتایی هاتنی كه‌ره‌نتینه به‌جۆرێك له‌ماڵه‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه كه بیروڕای سیاسیان گۆڕاوه وه‌یان ده‌یگۆڕن؟
به‌ڵێ، بێگومان كاتی ئه‌وه‌یه بیر له‌و شتانه بكه‌ینه‌وه كه قسه‌مان له‌باره‌یه‌وه كرد، بۆچی ئێمه له‌و بارودۆخه‌داین؟ ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌باره‌یه‌وه قسه‌مان كرد زۆر قووڵ نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نها ڕووكارێك بوو، ئه‌وه فیزیای كوانته‌م نه‌بوو، هه‌ندێك بیری لێبكه‌ره‌وه، ئینجا یان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك خۆی ئه‌مه ده‌كات وه‌یان هه‌ر له‌ژێر خه‌واندنی موگناتیسی ئه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازانه ده‌مێننه‌وه. من لهخهڵكانێكهوه نامه‌م بۆ دێت، له‌لایه‌ن كرێكاری داماو، كه ده‌ڵێن: “ئێوه ئه‌ی لیبڕالییه نهفرهتییهكان په‌ناهه‌نده دێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانمان بدزێت به‌ڵام تڕه‌مپ به‌هانامانه‌وه دێت”، باشه، ڕه‌نگه بتوانیت تێیانبگهیهنیت، به‌ڵام ئه‌وه ئاسان نییه.
ئه‌م جۆره كه‌سانه به‌درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر كه‌ناڵی فۆكس نیوزن، ئه‌گه‌ر تۆ له‌شوێنێكی تره‌وه سه‌یری ده‌كه‌یت و پێت ئاساییه، ئه‌وا بزانه چی ڕووده‌دات؟ ئه‌م شێته له كۆشكی سپی، هه‌ر كات دێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی بێته‌ر سه‌ر زوبانی ده‌یڵێت، بۆ ڕۆژی دواتر پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێت، لهفۆكس نیوز شتێك ده‌ڵێت و به‌په‌رۆشییه‌وه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه و بۆ ڕۆژی دواتریش پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێت، هه‌مان شتیش له‌م بارودۆخه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه هه‌موو به‌یانییه‌ك سه‌یری فۆكس نیوز ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بزانێت كه چی ده‌ڵێت، چونكه ئه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی بۆ هه‌واڵ و گۆڕانكارییه‌كان، پاشانیش خه‌ڵكانێكی زیره‌كی وه‌كو مایك پۆمپیۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت تاوه‌كو بڵێت: “خودا تڕه‌مپی بۆ سه‌رزه‌وی ناردووه تاوه‌كو ئیسرائیل له‌ده‌ست ئێران ڕزگاربكات” ئا ئه‌وه‌یه كه‌سی ژیر!
ئایا هیچ هه‌لێك هه‌یه كه ئه‌مریكا كه‌لتووری هاوكاری و سیاسه‌تێك بۆ كرێكاران دابڕێژێت و بگرێته به‌ر هه‌روه‌ك به‌ریتانیا دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كردی، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ملبنێت بۆ شتێكی وه‌كو سیسته‌می ته‌ندروستیی نه‌ته‌وه‌یی؟ ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌و دانپێدانانه‌ی له هه‌ره‌سی بازاڕدا ڕوویداوه، و هه‌روه‌ها داننان به‌وه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، ئایا شیاوه بۆ ئه‌مریكا كه به‌م ئاڕاسته‌یه بڕوات؟
به‌دڵنییایه‌وه، پێشتریش به‌م قۆناغه‌دا رۆیشتووین، من له‌قۆناغی داڕمانی ئابووریی گه‌وره‌دا ژیاوم، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه من ئێستا ڕیشم سپی بووه. به‌ڵام له ساڵانی 1920ـه‌كان، ڕه‌وته كرێكارییه‌كان به‌ته‌واوی هه‌ره‌سیان هێنا، ده‌توانیت سه‌یرێكی ده‌یڤید مۆنتاگمێری بكه‌یت، مێژوونووسی كرێكاران، یه‌كێك له‌كتێبه ناوازه‌كانی بریتیه له (هه‌ره‌سی ئه‌نجوومه‌نی كار)، كه‌باس له‌ساڵانی بیست ده‌كات، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ویلسۆنی لیبڕالی فه‌شه‌لی پێهێنرا له‌ڕێگه‌ی هه‌موو جۆره‌كان توندوتیژی، لهسییهكان دووباره ژیاییهوه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌كنیكی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان زانیاری ئه‌م مانگرتنانه‌ی كۆكردۆته‌وه، باوه‌ڕ وایه كه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئیداره‌كه، چوون له‌و مانگرتنانه كرێكاران له‌وێدا داده‌نیشن و ئه‌و شته‌ی كه بهمێشكیان دادێت ئه‌وه‌یه: “ئێمه هیچ پێویستیمان به به‌ڕێوه‌به‌رانی كار نییه، خۆمان ده‌توانین ئیداره‌ی ئه‌م شوێنه بكه‌ین”. وئیتر ته‌واو كۆتایی دێت، ئه‌مه سیسته‌مێكی ته‌واو پڕ لهشكسته، كه ملده‌نێت بۆ كاردانه‌وه، بوونی ئیداره‌یه‌كی دڵسۆز زۆر گرنگه، مێژوونوسێكی وه‌كو ئیریك لوومیس، حاڵه‌ت دوای حاڵه‌تی ئه‌مجۆره‌ی دیراسه كردووه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه گۆڕانكاری ئه‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه له‌لایه‌ن ڕه‌وته كرێكارییه‌كانه‌وه بووه، و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش ته‌نها له كاتێكدا سهركهوتووبینه كه ئیداره‌یه‌كی دڵسۆز و هاوسۆز هه‌بووه، وه‌یان به‌لایه‌نی كه‌م ئیداره‌یه‌كی سنگ فراوان و لێبورده.
باشه، ئێستا ئه‌مه له ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و بایدن هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رچی شتێكی زۆر باشیش نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه پاڵیبنێن بۆ شتێكی له‌م بابه‌ته، ئه‌گه‌ر ڕه‌وته كرێكارییه‌كان و ڕه‌وتی ساندرز سه‌رله‌نوێ هاتنه‌وه مه‌یدان، كه ئه‌مانه زۆر گرنگه، چوون سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، ئینجا ئه‌گه‌ر شتێكی له‌م جۆره ڕوویدا، ئه‌وا ڕه‌نگه جارێكی تر له تهنگوچهڵهكهی سه‌رمایه‌داری ده‌ربازمان بێت هه‌روه‌ك كه له ساڵانی سییه‌كان ڕوویدا.
ڕێكه‌وتنی نوێ هه‌ره‌سهێنانی ئابووریی گه‌وره‌ی له‌ناو نه‌برد، به‌ڵكو جه‌نگ ئه‌وه‌ی كرد ئه‌ویش به شه‌پۆڵێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له‌مڕۆ باشتربوو، من هێنده ته‌مه‌نم هه‌یه كه ئه‌مه‌م له‌بیره به‌باشی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مان، خێزانهكشمان خێزانێكی گه‌وره بوو، زۆرینه‌یان كرێكار بوون، زۆرینه‌یان بێكارببوون، و له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژیان، كه خراپتربوو له چینی كرێكاری ئێستا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هیوا بوو، هیچ خه‌مۆكییه‌ك ئاوا به‌قووڵی له‌ئارادا نه‌بوو، هیچ هه‌ستێك نه‌بوو به‌وه‌ی كه ئه‌مه كۆتایی جیهانه. به‌ڵكو قسه هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه: “به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئه‌م بارودۆخه تێده‌په‌ڕێنین و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین”. هه‌ندێك له‌وان له نێو حیزبی شیوعی دابوون، هه‌ندێكی تریشیان له سه‌ندیكاكانی كرێكاران بوون، دوو پوورم هه‌بوو، هه‌ردووك بێ كارببوون، به‌ڵام ئه‌ندامی ILGWU (یه‌كێتی جیهانیی كرێكاران بۆ جلوبه‌رگی ئافره‌تان)، كه به‌جۆریك له‌جۆره‌كان ژیانی پێده‌به‌خشین، فێری كه‌لتوور و ڕۆشنبیری ده‌بوون، كۆبوونه‌وه‌یان ده‌كرد له هه‌فته‌یه‌كدا جارێك، و هه‌روه‌ها چالاكی وه‌ك شانۆیان پێشكه‌ش ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه.
تۆ ده‌توانیت شتێك بكه‌یت، ئیمه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئه‌م بارودۆخه تێده‌په‌ڕێنین و ده‌كرێت ئه‌مه بژیه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ.[1]