لامەركەزیەت لە كوردستاندا: دابەشبون یان لەخشتەبردن؟

بەشکردن:

مێگان كانه‌ڵی

لەوەتەی یەکگرتنەوەی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٠٥دا، یەکێتیی و پارتیی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەڕێی چەسپاندنی کۆڕایییەکی هاوبەرژەوەندیی بە فراوانکردنی دابەشبونە کۆمەڵایەتییەکان کە شەرعییەت دەداتە بانگەشەکانیان بۆ هەژمون لەناو ئیدارەکانی خۆیان هاوسەنگکردوە، و داوایان بۆ “لامەرکەزیەت”، ئەو کردەی هاوسەنگکردنە وریایە نیشاندەدات.

ئەو ناڕوونیەی لە زاراوەی (لامەركەزیەت) هەیە، كە خودی زاراوەكە دەتوانێ پاساوی ئەوەیان پێبدات هەتابكرێ كارەكانیان لەژێر رێككارییەكانی خۆرێبەرییەكی نێوخۆیی ئەنجامبدەن، هەر ئەمە وایكردووە راڤەیەكی تازە بە زارەوەكە بدەن و لەرێگەی ئەم لامەركەزیەتەوە بەرژەوەندییەكان زیاتر بەرەوپێشببەن هەم لەرێگەی دابەشكاری كۆمەڵایەتی، هەم لەرێگەی هەماهەنگی چینی دەستەبژێرەوە. لەلایەك، پەنابردن بۆ “لامەركەزیەت” له‌ لایه‌ن هه‌ر دوو (یەكێتی و گۆڕان) جه‌ماوه‌ره‌كانیان ڕاچڵكێنێت له‌ رێگای جەخت كردنەسەریان به‌ خەسڵەتی جیاكەرەوەی مێژوویی و رۆشنبیریی سلێمانی، هەروەها ئەو “نادادییە” حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەبوونی زۆرینەی پارتی لەدەسەڵاتەكەیدا، لەخەڵكی سلێمانی دەیكات. لەلایەكی دیكە، ئەم لامەركەزیەتە داوا لە پارتی دەكات كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانەتر دەسەڵات و داهاتەكان بەگوێرەی چوارچێوەی كاری یاسایی و دەستووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشبكات. تا ئێستاش (ستراتیژیەتی دابەشبوونی كۆمەڵایەتی) بەمەبەستی زیادكردنی هێزی مامەڵەكردن، پشت دەبەستێ بەو گریمانایەی كە بریار بەدەستەكانی لەنێو مەكتەبی سیاسی هەردوولا مامەڵەی لەگەڵدەكەن- گریمانەیەك تیایدا وادەكات ئەو كادیرانەی پێشتر سوودمەندبوونە، ئەوا چیتر ناتوانن پشت بەو مامەڵەیە ببەستن.

سروشتی كاریگەرییە ناوچەییەكانی هەریەك لە پارتی و یەكێتی رێگەیان پێدەدات بابەتی لامەركەزیەت وەك شەرعیەتێكی ماكیاژكراو لەبەرانبەر كارەكانیان بەكاربێنن، بەتایبەتی بۆ دابەشكردنی پارە و قازانجەكان لەنێوان هاوپەیمانە شەریكەكانیان لەنێو هەیكەلی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بێ گوێدانە ئەوەی ئاخۆ ئایا هیچ كام لەمانە بەشێوەیەكی راستەقینە ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان شۆڕ ده‌كه‌نه‌وه‌. بەگوێرەی یاسای ساڵی 2009ی تایبەت بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بێت، تیایدا ددان دەنێت بەوەی  پێویستە “پرینسیپی ناسه‌نته‌ری له‌ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات” پتەوبكرێت (1)، بەڵام لەراستیدا، ئەوەی كراوە تەواوی پێچەوانەی ئەمەیە، ئەویش لەرێگەی بەسەنتەركردنی دەسەڵاتی رێككاری و هێشتنەوەی تەنیا لەنێو دەستی حكومەتی هەرێمدا بەسەر دەسەڵاتی پارێزگاكاندا. ئەنجومەنی وەزیران پێویستە هەموو بریار و رێككارییەكان پەسەند بكات، تەنانەت بودجە و پلانەكانی بەرەوپێشچوون، ئەوانەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگا و یەكە كارگێرییەكانی پارێزگا وەك رەشنووس ئامادەكراوە، بەوپێیەی ئەوان هیچ دەسەڵاتێكی دارایی سەربەخۆیان نیە. ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی پارێزگار، جێگری پارێزگار و بەرێوەبەرە گشتییەكان دەكات كە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە هەڵبژێردراون، كە هەموو ئەمانەوەك پاشكۆن بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان. تا ئێستاش یاسایەك هەیە كە ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەكات بەوەی كە هەریەك لە جێگری سەرۆك وەزیران (ئەم پۆستە ئێستا لەدەست یەكێتییە)، هەروەها خودی سەرۆك وەزیرانیش پێویستە راوێژكایان پێبكرێت و رەزامەندییان وەربگیرێت لەبەرانبەر رێككارییەكان و ئەو پۆستە نێوخۆییەكانی پارێزگاكان، تایبەتر ئەو زۆنەی لەژێر دەسەڵاتی (ینك)ە. لەبڕی ئەوەی دەسەڵاتی (ینك) لەو ناوچانەی ژێردەسەڵاتی كەمبكاتەوە، بەڵكو یاساكەی ساڵی 2009 پاڵپشتیەكی بەهێزە و بنەمایەكی شەرعی دەدات بەوانەی پەیرەوی دەكەن لەنێو حكومەتی هەرێمی كوردستاندا و گەرەنتی دەدات بە هەژموونی كارگێری یەكێتی لە سلێمانییدا، تەنانەت كاتێ (گۆڕان)یش سەریهەڵدا ویستی لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ئالنگاری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بكات. لەراستیدا، یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009، چەند رێوشوێنێكی دانا بەوەی هەردوو پارت بەشداردەبن لە رێكخستنی (دابەشكردنی پارە و دەستنیشانكردنی كەسەكان) لەنێو هەردوو زۆندا لەرێگەی كەناڵەكانی حكومەت نەوەك چوارچێوەی كاری حكومەتە خۆجێییەكان. بەمەش، دوو سیستەمی كارگێری جێگیركرا بەو مەرجەی هەریەك لە (پدك) و (ینك) بەشداری لە حكومەتی هەرێمدا بكەن.

لەگەڵ هەڵپەرساندنی ناردنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە لەساڵی 2015دا، داواكاری بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی حكومەتە خۆجێییەكان تیایدا (ئەنجومەكانی پارێزگا دەسەڵاتی زیادكردن و خەرجكردنی پارە و دەسەڵاتی یاساییان هەبێ)، لەسلێمانی زۆر زیاتربوو و پشتگیریشی لێدەكرا، كه‌ سڵێمانی، به‌ به‌ڕاورد به‌ پارێزگانه‌ی ژێر كۆنترۆڵی (پ.د.ك)دان، بڕی وه‌به‌رهێنانی گشتی كه‌متر به‌ده‌ستهێناوه‌. دوای دەركردنی وەزیرەكانیان لە حكومەتی هەرێم، بزووتنەوەی (گۆڕان)یش هەوڵی دەدا لامەركەزیەت پتەوتر بكات(2)، جەخت لەسەر بەهێزكردنی پێگەی خۆی بكاتەوە لەهەریەك لە سلێمانی و هەڵەبجەدا، هەروەها ویستی سوود لە نارەزایی خەڵكی سلێمانی وەربگرێت لەوەی كە بێهیوابوونە لەو حكومەتەی (پدك) سەركردایەتی دەكات و  ویستی نارەزایی خەڵكەكە بۆخۆیان رابكێشن و بڵێن ئەوە حكومەتەكەی(پدك)ە خەڵكی شارەكە “سزا” دەدات.(3) (ینك) چووەپاڵ گۆڕان لەمەڕ داواكردنی ئەوەی پێویستە حكومەتی خۆجێیی بەهێزمان هەبێت، تەنانەت هەندێ لە كادیرەكان بەشەرمەوە گومانی ئەوەیان دروستكردبوو كە دیسانەوە دەگەرێینەوە بۆ دوو ئیدارەیی سەردەمی شەڕی ناوخۆ (هەمیشە لەدوای ئەم قسانە مەكتەبی سیاسی نكۆڵی لەمەدەكەن و دەڵێن ئەمە بەرەو دوو ئیدارەییمان دەبات)(4). بەشێوەیەكی تایبەت، نا‌بووتیی هه‌رێم هانی (ینك) دەدات كە سەرچاوە نێوخۆییەكانی داهات پاوان بكات بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو پارەیەی لە بودجەی شاری سلێمانی كەمكراوەتەوە. بەهەرحاڵ، (ینك) تەنیا پشتگیری بیرۆكەی شۆڕکردنەوەی دەستەڵاتە سیاسیی و ئابوورییەكانی كرد تا ئاستێك بۆ دامرکاندنەوەی توڕەبوونی خەڵكی لە بەرانبەر بەشداریی یەكێتی و خراپ-ئیدارەدانی سامانی گشتیی، هاوكات وایكرد راستەخۆ پارەی فەرمانبەرانی (و كادیره‌كانی خۆیان) بدات لەبڕی گواستنەوەی بودجەكە بۆ خۆیان. دواجار، ئەمە وایكرد ئەولەویەت بدات بەو كۆڕاییەی لەگەڵ شەریكەكانی لەنێو حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دروستیانكردبوو بەوەی لەمەودوا پێویستە برێكی زیاتر و پەسەندتر لەو پارەیەی كە بەغدا بەبەردەوامی دەینێرێت، بدەن بە زۆرنی سەوز.

پەرۆشییەكانی (گۆڕان)یش هەر لەگەڵ بوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر بە پارێزگار كۆتاییهات. دكتور هه‌ڤاڵ، كە بۆ ماوەی ساڵێك لەلایەن هەریەك (ینك) و خودی سەرۆك وەزیران قەبوڵ نەدەكرا، دواتر لە كانونی یەكەمی 2017 قەبوڵكرا. رێككەوتنامەی(5) گۆڕان لەگەڵ (پدك) بۆ پێكهێنانی حكومەت لەساڵی 2019دا هەمدیسان پابەندبوونی خۆیان بە بنەمای لامەركەزیەت و تەواوی ئەو مانا شەرعیەیی دەیبەخشێ و مشتومڕ هەڵناگرێ، دووپات كردبۆوە، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی شه‌رعیه‌یی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌. ساڵی رابردوو، بینیمان كە (ینك) بەرهەڵستیەكی نیشاندابوو لەمەڕ پۆستی پارێزگار گەر هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجام بدرابا، بەڵام گۆڕان لەگەڵ ئەوەبوو كە پێویستە دەسەڵاتێكی خۆجێی دیموكراتمان هەبێت، بەپشت بەستن بە هەمواركردنەوەی یاسا و درێژكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لەجیاتی  ئەنجامدانی هەڵبژاردن.(6(

داواكاری لەسەر بابەتی لامەركەزیەت زیاتربووە لەوكاتەوەی كە هەرێمی كوردستان دیسانه‌وه‌  دووچاری قەیرانی ئابووریی و سیاسیی بووە. هاوكات، بەوپێەی بەشی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی وەستاوە و حكومەتی هەرێمیش لەنێوخۆدا لەڕووی ئابوورییەوە مایەپووچ بووە، حیزبەكانیش لەوە لاوازترن بتوانن باوەڕ بە خەڵكی بهێنن كە بەوردەكارییەوە ئاگایان لەهەمووشتێكە، لەكاتێكیشدا چینی دەستەبژێریش لەوپەری لاوازیدانە و ناتوانن هیچ یارمەتییەكی دارایی پێشكەش بكەن و هانده‌ره‌كانی دارای بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیایسیه‌كان له‌وازن.  دژایەتی لەنێوان پارتی و یەكێتی گەیشتە لوتكە لەوكاتەی كە كابینەكەی مەسرور بارزانی بەگوێپێنەدان و تەنانەت ریسواكردنەوە مامەڵەی لەگەڵ یەكێـتی و دەسەڵاتەكانی كرد، ئەمەش وایكرد ببێتەهۆی ئەوەی یەكێتی تۆڵەی خۆی بكاتەوە لەرێگەی گەمارۆخستەسەر نەوت و رێگەنەدات بچێ ئەو پارێزگانەی لەلایەن پارتیەوە ئیداردە دەكرێت و بەهێزێكی چەكداریشەوە بچنە (زینی وەرتێ) و لەدژیان بوەستن.

لەرۆژی پێنجشەممە، رێكەوتی 30ی نیسان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژە یاسایەكیان تێپەڕاندووە كە تیایدا هاتووە داوای پێكهێنانی “لیژنه‌یه‌كی كاتی له‌ نو‌ێنە‌ری فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن دەكەن به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی كارگێری و دارایی به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ سنووری جوگرافی ئه‌نجومه‌نەكان”، ئەمەش وادەكات چاودێرەكانی (پدك) توڕەبن و كاردانەوەیان هەبێ. ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن (ینك) سەركردایەتی دەكرێ و (گۆڕان)یش پاڵپشتی دەكا، تیایدا لێژنەیەك پێكدهێنن بۆ ” داڕشتنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی لامه‌ركه‌زی كارگێڕیی و دارایی و دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و دارایی و ئاڕاسته‌كردنی بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. به‌وپێیه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ خاڵێكی رێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ نێوان (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) و (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان)یشه‌ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێویستی به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵه‌ دەكات‌”. هاوكات، پێدەچێ ئەمە زەنگی ئاگاداركردنەوە بێ بۆ (پدك)، دۆكیومێنتەكان باس لەوە ناكەن بەوەی ئەنجومەنی وەزیران هیچ كاردانەوەیەكی بۆ داواكارییەكانی پێشتر كردبێ، بۆیە لەگەڵ ئەوەن تەنیا رێگەبدرێ ماددەی 119ی ده‌ستووری عێراق جێبەجێ بكرێت هەروەك هەندێ ئەندامی یەكێتیی لە ئەنجومەنی پارێزگا پێشنیاریان كردووە.(7). به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، فه‌رمانه‌کەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سڵێمانی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ سه‌ر بنچینه‌ی یاسای هه‌رێم بنیاتنراوه كه ته‌نیا چه‌مكێ‌كی سنورداریی لامه‌ركه‌زی دانی پێ داده‌نێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و شەپۆلە ره‌خنه‌گرانەی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مه‌نتارانی پ.د.ك كه‌ له‌ دوایی هات، (ینك)یش بەڕوونی ئاماژەیداوە كە هەروەك (ینك)یش بەڕوونی ئاماژەیداوە كە خودی مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران تەواو رازیبوونی خۆی نیشانداوە بەرانبەر داخوازییەكان بۆ لامەركەزیەت بەومەرجەی “گونجاو بێت لەگەڵ سیستەمی یاسایی و كارگێریی هەرێمی كوردستان و لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیران بێت.”(8)  ئەو لێژنە كاتییە تەنانەت ئەندامێكی پارتیشی تێدایە. له‌ بنه‌ڕه‌تدا، ئەو پرۆژە یاسایەی ئەنجومەنی پارێزگا شوێن گوتارە نمونه‌ی لامەركەزیەتی سلێمانی دەكەوێ. ئەمە وا رێکراوە کە پشتیوانیی خەڵکی ناوچەکە بۆ حیزبەكان بەدەستبێنێت و حیزبەکان وا نیشانبدات کە ئەوان مافەکانی دەنگدەرانیان دەپارێزن هاوکات بیری پارتیی لە حکومەتی هەرێمدا ده‌خاته‌وه‌ به‌ ‘مافه‌كانی’ یه‌كێتی وەك یاریکەرێک كە لەنێو حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڤیتۆیان لەدەستە- بەبێ ئەوەی پێویست بكا پەناببەن بۆ دەستەڵاتە خۆجێیییەکان زیاتر نەك ئەوەی لەنێو یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 ئاماژەی پێكراوە.

تا ئێستاش كە ئەو قەیرانە دارایییە هەیە، پێدەچێ رەوشەكە زۆر خراپتر بكات بەوپێەی حكومەتی فیدراڵی عێراق ئامادە نییە بۆ رێككەوتن، لەگەڵ ئەوەش وادیارە پێناچێ بتوانێ پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات(9)، ئەمە مانای وایە كە حیزبەكان لەوانەیە قازانجی زیاتر بكەن لە كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نێوخۆ لەبڕی ئەوەی هاریكاری بكەن بۆ زامنكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان. لەگەڵ پشتگوێخستنی كەسانێكی دەستەبژێر كە بەرژەوەندییان لەوەیە هاریكاری له‌ رێگای داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكەن، نمونەش وەك (قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆك وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی پێشوو)، هەروەها لە حاڵەتی زیادبوونی دەسەڵاتی كادره‌كان له‌ ناو هه‌ردوو پارتی و یه‌كێتی كە حەزدەكەن بەرێگەی كارەساتهێن مامەڵە بكەن، ئیدی ئەو هاوسەنگییە نمونەییەی لەنێوان لایەنی (دژ) و (هاریكار) هەبوو، چیتر بوونی نامێنێ. خۆشكردنی ئاگری دووبەرەكی كۆمەڵایەتی و چاوەڕوانیكردنی ئەوەی سەركردایەتی مەكتەبی سیاسی (یەكێتی) جارێكی دیكە لەرێگەی رێككەوتنێكی دیكە كە لەوانەیە یەك لە پیاوە خانەدانەكان واژووی بكات پیاچوونەوە بە پەیوەندییەكانی بكاتەوە لەگەڵ (پارتییدا) ، ئەوا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تەنیا هەر ئەوەی بۆ دەمێنێتەوە كە گازۆلینی بە ئاگرەكە داكردووە و شەڕەكەی خۆشكردووە. له‌م ئاڵۆزییانه‌، سلێمانی لەوانەیە ببێتە خاوەن لامەركەزیەتی كارگێریی و دارایی فراوانتر، بەڵام بەو شێوەیە نا كە حیزبەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.

پەراوێزەكان:

  1. یاسای ژمارە 3 ساڵی 2009، ماددەی 2
  2. به‌یار عومەر عەبدوڵڵا، ‘ناعه‌داله‌تی جوگرافی و چاره‌سه‌ركردنی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا’. (چاپی ٣هه‌م، ٢٠١٦)
  3. http://chawigal.com/?p=9727
  4. https://www.youtube.com/watch?v=mBU62zrQgOs
  5. https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=12657
  6. http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=4135
  7. https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-/5376178.html
  8. https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=154864
  9. https://www.iraqoilreport.com/news/oil-revenues-crash-dragging-iraq-deeper-into-crisis-42701/

 

بەشکردن: