ئه‌نجامدانی: ئاده‌م ده‌یڤیس، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كه‌مبریج
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن نه‌جم
چاوپێكه‌وتنی پڕۆفیسۆر نوام چۆمسكیی له‌گه‌ڵ ئاده‌م ده‌یڤیس، سه‌رۆكی یه‌كێتی كهمبردیج، له‌سه‌ر تۆڕی یوتیوب ڕاسته‌وخۆ له 12ی ئایاری ٢٠٢٠ ئه‌نجامدراو كاتژمێرێك زیاتری خایاند، له سه‌ره‌تادا ئاده‌م ده خوله‌كی دا به چۆمسكیی تاوه‌كو به‌خێرایی گوزه‌رێك بكات به‌ناو ڕووداو پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه، و پاشانیش چه‌ندین پرسیاری ئاڕاسته كرا، ئه‌مه‌ی خواره‌وە ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
ئاده‌م ده‌یڤیس: پڕۆفیسۆر چۆمسكی ده خوله‌كت له‌به‌رده‌سته تاوه‌كو باسی ڕووداوه‌كان به‌گشتی بكه‌یت و پاشانیش ده‌چینه سه‌ر كۆمه‌لیك پرسیار و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیارانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكانی تر كردوویانه.
چۆمسكی: به‌ڵێ، پێم وایه كه هه‌ندێ ڕوونكردنه‌وه ده‌ده‌م سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای جیهان. ئه‌وه‌ی كه له‌مێشكی هه‌موواندا هه‌یه، بێگومان ئه‌م په‌تایه‌یه. شتێك هه‌یه ده‌بێت كه ئاماژه‌ی پێبده‌ین سه‌باره‌ت به‌م په‌تایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تێیده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام ڕه‌نگه زیانێكی جه‌سته‌یی زۆر وه‌یان بێ ژماری لێبكه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئێمه به‌هیچ جۆرێك ده‌ربازمان نابێت له توانه‌وه‌ی جهمهسهرهكان و پڕۆسه‌كانی تر كه له‌ئێستادا به‌ڕێوه ده‌چن، بۆیه ڕه‌نگه جیهان له‌ماوه‌ی دوو جیلی داهاتوو یان 50 ساڵی تر ئیدی به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌یه‌ت. بێگومان ئه‌م شته ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بین و ڕه‌نگه له‌داهاتوودا خراپتریشمان بۆ بێنێت. شتانێكی زۆر هه‌یه بۆ گوتن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه و ئه‌وانیتریش وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، و جارێ ئه‌مه لێده‌گه‌ڕێین و دوایی دێینه‌وه سه‌ری بۆ قسه‌كردن ئه‌گه‌ر ویستت.
شتانێكی كه‌م هه‌ن بۆئه‌وه‌ی بیرمانبكهوێتهوه سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر دووباره ده‌بێته‌وه، و ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپتر؛ ئه‌ویش به‌هۆی كاریگه‌ری گه‌رم بوونی جیهان. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره خۆمان ئامادهنهكهین و ڕێكاره‌كان نه‌گرینه به‌ر ئه‌وا ڕه‌نگه زۆر خراپتر و ترسناكتر بێت، هۆكاره‌كانیش دیارن، به‌ر له 15 ساڵ زانراون، چوون ئه‌وا زاناكان پێمان ده‌ڵێن كه چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ په‌تایه‌كی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زانیمان كه ده‌بێت چی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌ساڵی 2003ـه‌ه‌وه زانرابوو، له‌دوای په‌تای سارز، كه ئه‌ویش جۆرێكی تره له ڤایرۆسی كۆڕۆنا. ئه‌وكات زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌م په‌تایه دووباره ده‌بێته ئه‌گه‌ر بێت و هیچ شتێك نه‌كه‌ین و ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین.
به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌نها به‌س نییه كه ته‌نها كه‌سێك ده‌بێت شتێك بكات له‌م باره‌یه‌وه، یان با بپرسین ئه‌و كه‌سه كێ یه؟ دیاره كه گریمانه‌ی ئاشكرا بریتیه له كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازیی، كه ئه‌وانیش هێنده قازانجیان كردووه ئاوساون، له‌مه‌شدا ده‌بێت سوپاسی به‌رنامه‌ی بازرگانی لیبڕالیه‌تی نوێ (نیۆ-لیبڕال) بكه‌ن كه بۆی ده‌سته‌به‌ر كردوون. له‌پێشدا مافی خاوه‌نداریه‌تی داهێنانه گه‌وره‌كان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو، بۆیه ئه‌مه جۆرێك له ده‌ستوه‌ردانه، كه‌ناویان ناوه ڕێكه‌وتنی بازرگانی ئازاد. هه‌ربۆیه‌شه كه پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه، و هه‌موو شتێكیان هه‌یه، به‌ڵام هیچیان بۆ ناكرێت! چوون ئه‌وان به‌هۆی كاپیتالیزمهوه ڕێگریان لێده‌كرێت و پێیان ده‌گوترێت كه ده‌بێت زیاترینی قازانج وه‌ده‌ست بخه‌ن. ئه‌گه‌ر تۆ گوێبستی میڵتۆن فریدمان ده‌بیت، ئه‌وا مانای وایه كه ئه‌مه تاكه شتێكه ڕێگه‌ت پێده‌درێت كه بیكه‌یت. بۆیه به‌مجۆره ئه‌وانه بلۆككراون. هیچ قازانجێك له‌پلاندا نییه بۆ ئه‌م كاره‌ساته دوای 10 بۆ 15 ساڵی دیكه له‌ئێستاوه. سه‌رنج بده، دروستكردنی ڤاكسین (ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت) ئه‌وا مانای وایه كه تۆ بۆ ساڵێك به‌كاریده‌هێنرێت، به‌مجۆره‌ش ئه‌مه هیچ قازانج و ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆی نابێت. باشه ئێستا ئه‌گه‌رێكی تر هه‌یه كه ئه‌ویش حكومه‌ت ده‌توانێت هه‌نگاو بنێ له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كه‌ره‌سته‌كان گرانبه‌هان، ئه‌وا ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی نیشتمانی ده‌توانێت زۆرینه‌ی ئه‌مانه ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌رچۆنێك بێت، به‌هه‌مان شێوه له به‌ریتانیا و وڵاتانی تریش، حكومه‌ت ده‌توانێ له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاو بنێ و شتێك بكات.
به‌ڵام ئه‌وه ڕێگری لێده‌كرێت، له‌لایه‌ن دووكه‌سه‌وه كه زۆربه‌ی پڕۆسهكانیان قۆرخكردووه، ئه‌وانیش مارگرێت ثاچێر و ڕۆناڵد ڕێگان، كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و فراوان تاعوونی نیۆ-لیبڕاڵی خسته نێو جیهانه‌وه، ئێستا جیهان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. یا باشتر وایه بڵێین كه 40 ساڵه جیهان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئایا ناونیشانه‌كه‌ی ڕێگانت بیرماوه كاتێ وتی: “حكومه‌ت كێشه‌كه‌یه، نه‌وه‌ك چاره‌سه‌ر”. بۆیه ڕێگا نادرێت كه حكومه‌ت هیچ بكات. یانی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه وه‌ربگێڕین بۆ زمانێكی ساده مانای وایه كه ده‌بێت هه‌موو بڕیاره‌كان له‌ده‌ستی گۆڕه‌پانه گشتییه‌كه ده‌ربهێنرێت كه به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه و جۆرێك له كاریگه‌ری هه‌یه، بگوزارێته‌وه بۆ ده‌ستی سته‌مكاران و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه جێگه‌یه‌ك ناهێڵنه‌وه بۆ كاریگه‌ری خه‌ڵك. شتێكی سه‌یره كه ئه‌مه پێی بگوترێت لیبڕالیه‌ت له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا. با جارێ ئه‌مه بخه‌ینه لاوه، هه‌رچۆنێك بێت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كاپیتاڵیزمی دڕنده كه له‌ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1980 ده‌ركه‌وت، حكومه‌ت ناتوانێت هیچ شتێك بكات، و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆیه گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه زانستییه‌كان و توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ڤاكسین، ده‌ڵێن كه سوپای ئه‌مه‌ریكی ڕۆڵی هه‌بووه له دۆزینه‌وه‌ی نیوه‌ی ته‌واوی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه له‌سه‌دده‌ی ڕابردوو دۆزراونه‌ته‌وه، كه له‌نێویشیاندا 18 ڤاكسین (پێكوته) له‌كۆی 28 دانه، كه سوودیان لێده‌بینرێت وه‌كو پێكوته‌ی دژه ئه‌نفلۆنزا، سورێژه، و هه‌روه‌ها سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی… وه‌یان ده‌توانین بڵێین كه به‌ناوبانگترین شت سه‌ربازیی بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می ئه‌مریكی؛ سیسته‌مێكی پیشه‌سازیی و فێركارییه كه ده‌بێت سیاسه‌ت له‌ژێر چاودێری سوپا دا كاربكات. چونكه ئه‌مه تاكه ڕێگایه كه ده‌ستكه‌وتی تیا وه‌ده‌ست دێت و هه‌روه‌ها كۆنگرێسیش په‌سه‌ندی كردووه، واتا هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی به سوپاوه بێت به‌هه‌ند وه‌رگیراوه.
ئه‌مه مانای وایه كه حكومه‌ت زۆرجۆر ڤاكسینی دروستكردووه و به‌خشیویه‌تی، واته ئێستا به‌شه گرنگ و قورسه‌كه‌ی كتێبه‌كه ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌هۆی دهرمانهوان و ده‌رمانسازه‌كان ته‌واوكراوه و داگیركراوه، و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن نیۆلیبڕالیزمهوه داگیركراوه، كه‌وابوو هیچ ڕێگه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌نگاو نان. ئینجا پێویستیش ناكات كه ئه‌وه بكه‌ین، چوون ئه‌مه جه‌نگی سروشت نییه. به‌ڵكو ئه‌مه سیسته‌مێكه كه ئێمه‌ی تێئاخێنراوه، باشه؛ دوای ئه‌وه پرسیارێكی تر سهردهردهكات، ئه‌ویش ئایا كاردانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان چۆنه، ئه‌مه‌ش جیاوازه، به نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئیداره‌كه‌ی تڕه‌مپ بكه‌یت ده‌بینی ئه‌وه بۆماوه‌ی چوار ساڵه له‌سه‌ر حوكمن، به‌م هه‌موو سامان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه. ئه‌مه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه، ئه‌گه‌رچی وجودێكی پێكه‌نیناوی هه‌یه بۆ پۆپۆلیزم، به‌ڵام با جارێ ئه‌وه بخه‌ینه لاوه، چوون ئه‌مه ئهجێنداكهی ڕوون و ئاشكرایه.
بۆیه هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ی تڕه‌مپ هاته سه‌ر حوكم، ده‌ستی دایه لێسه‌ندنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵی په‌تاییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تری تایبه‌ت به ته‌ندروستی گشتی. سه‌رمایه‌دار و به‌هێزه‌كان هیچ پاره‌یه‌كیان له‌مانه ده‌ست ناكه‌وێت بۆیه لایان ئاساییه كه ئه‌م دامه‌زراوانه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. به‌ر له‌ئه‌وه حكومه‌ت پڕۆگرامێكی هه‌بوو بۆ ناساندن و ئاشكراكردن و ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڤایرۆسه‌كانی كۆڕۆنای نوێ، هه‌ندێك له‌وانه له وڵاتی چین له‌گه‌ڵ زانا چینییه‌كان كاریان ده‌كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كرد له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان، به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ی زۆری ئه‌و ڤایرۆسانه‌ن، ئه‌وه‌بوو تڕه‌مپ پڕۆگرامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، و ته‌نانه‌ت دوای په‌تاكه‌ش هه‌ندێكی تری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز و بێهێز بوو. ئێستاش خراپترین ڕیكۆردی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
وڵاته‌كانی تر سه‌یری وڵاتی چینیان كرد‌و گوێبست بوون، له نیوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م (جه‌نیوه‌ری)، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌م دیارده‌ی ئاوسانی سییه‌كان، نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتن. زاناكانی چین له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان دیاریكرد. ئینجا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوڵاتی خۆیانیی لا گرنگ بوو، یه‌كسه‌ر كاردانه‌وه‌ی نواند، وه‌كو وڵاتانی ئاسیا و تا ڕادده‌یه‌كی باش بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵه له‌لای ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌وروپای هه‌ژاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆتاییدا زۆرێكیان شتانێكیان كرد كه ده‌ره‌نجامی جۆراوجۆری لێكهوتهوه. من نامه‌وێت به‌ریتانیا به‌نموونه بێنمه‌وه كه له ئه‌وروپادا خراپترین بوو، و ئه‌مریكا هه‌نگاوێك له‌دوای ئه‌و بوو له تۆماركردنی زیاترین تووشبوو.
ئه‌گه‌ر سه‌یری بوودجه‌كه‌ی تڕه‌مپ بكه‌یت، ده‌بینی كه بۆ ساڵی داهاتووش بوودجه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه، له‌ناوه‌ڕاستی شوباتدا، په‌تایه‌كه خه‌ریك بوو ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند له‌كاتێك ئه‌و هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه بوو بڵێت هیچ نییه ته‌نها ئهنفلۆنزایهكه، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه وتی ده‌بێت ده‌ستمان له هه‌ندێك بواردا بگرینه‌وه و لههندێك بواری تریشدا پاره‌ی زیاتر خه‌رج بكه‌ین. كه‌مكردنه‌وه‌و برینی بوودجه‌ی سه‌نته‌ری كۆنتڕۆلی په‌تاییه‌كان و بواره‌كانی تری ته‌ندروستی گشتی. هه‌روه‌ها زیادكردنی بوودجه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و هاوشێوه‌كانی كه ده‌بنه هۆی خاپووركردنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی. سه‌یركه بارودۆخه‌كه به‌مجۆره‌یه، و ئه‌مه یاساكانی سروشت نین! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌یه، به‌ڵام تاوه‌كو خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ و له‌پاڵ سه‌رمایه‌دار و به‌هێزه‌كان و دڵڕهقهكاندا بن كه‌وابوو هه‌موو هه‌وڵێك مایه‌پووچ ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌وه خراپتر ده‌بێت. ئه‌مانه ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌ن كه خه‌ڵكی ده‌بێت جهێبهجێیبكهن.
ئاده‌م ده‌یڤیس: زۆرباشه، پڕۆفیسۆر چۆمسكی سوپاس بۆ ئه‌م ده خوله‌كه، ته‌نها ده‌مه‌وێت شتێك له‌م ده خوله‌كه وه‌ربگرم كه تۆلهسهرهتای قسه‌كانت ئاماژه‌ت پێدا، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی تری وه‌كو گه‌رم بوونی جیهان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئه‌تۆمی. پێت وانییه ئه‌م په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنایه حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاكان ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بابه‌تانه بكه‌ن؟ وه‌یان ئایا لات وایه كه ئێمه هیچ په‌ند و وانه‌یه‌ك له‌م په‌تایه وه‌رناگرین؟
چۆمسكی: لێره‌دا ئێمه ده‌بینین كه حكومه‌ته‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پێی حكومه‌ت ده‌گۆریت و جیاوازه. به‌نموونه له كاردانه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كان، حكومه‌ته‌كان شتێك ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ش كه به‌س نییه به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شتێك ده‌كه‌ن. ئه‌مریكا له‌هه‌موویان زیاتر كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا وه‌ك بڵێی بۆ ئه‌وه ته‌رخان كراوه كه سروشت خاپوور بكات، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مریكا سروشت خاپوور ده‌كات.
پارتی كۆماری ترسناكترین دامه‌زراوه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌م پارته تایبه‌ت و ته‌رخانكراوه به به‌كاربردنی زیاترین ژێرخانی نه‌وت و هه‌روه‌ها چه‌وساندنه‌وه و لابردنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ببوونه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان. دیاره هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش ته‌نها بۆ خاتری یه‌ك هۆكاری ساده ده‌كات، ئه‌ویش كه خزمه‌تی لایه‌نگیره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی ده‌كات، سه‌روه‌ت و سامانی زۆر، و هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزی كۆمپانیاكان. ئه‌وان لایان وایه كه ئه‌مه شتێكی چاكه، هه‌ربۆیه‌شه كه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م حاڵه. با جه‌نگی ئه‌تۆمی به‌نموونه وه‌ربگرین، گوایه ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌مه كه ڕووبدات، سه‌رنج بده به درێژای دوو كه‌مپه‌ین له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، كه‌س ته‌نانه‌ت لێدوانێكی ئه‌م باره‌یه‌وه نه‌دا، ته‌نها چه‌ند شتێك نه‌بێت لێره‌و له‌وێ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌كانه و هاوپه‌یوه‌سته له‌گه‌ڵ كێشه گه‌رم بوونی جیهان. هه‌ركه‌سێك ئاوڕێك له ڕابردووی 75 ساڵه بداته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و موعجیزهیهكه تا ئێستا ئه‌مه ڕووی نه‌داوه. باشه، كه‌وابوو جیهان چی ده‌كات؟
ئیداره‌كه‌ی تڕه‌مپ په‌له‌قاژه‌یه‌تی، و دوا-به‌شه‌كانی هه‌ر خه‌ریكی چاودێری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه، و ئه‌وروپاش له‌وسه‌ره‌وه دانیشتووه‌و زمانی ده‌ركردووه‌و ده‌ڵێت “ئه‌مه شتێكی جوان نییه به‌ڕێز تڕه‌مپ، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌رشتێك كه تۆ بته‌وێت” بۆیه به‌مجۆره كاره‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت و كه‌س بۆی نیه له‌باره‌یه‌وه قسه‌ی بكات و ته‌نانه‌ت كه‌سیش گوێی پێنادات و به‌ڕاستی ئه‌مه كاره‌ساتێكه بۆ خۆی.
جارێكی تر نازانم كه ئایا تۆ ده‌ته‌وێت بچمه نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه یان نا، به‌ڵام هه‌روه‌كو ده‌زانن كه له‌مانگی ئابی ڕابردوو تڕه‌مپ هه‌ڵسا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ڕێگان گۆرباچۆڤ INF ئه‌م په‌یماننامه‌یه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی كه‌مبكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو. ئینجا بۆئه‌وه‌ی بزانین كه ئه‌و زۆر ڕژده له‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كسه‌ر هێزی جوڵاند بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاماده‌باشی دابن و به‌مه‌ش په‌یماننامه‌كه‌ی پێشێڵ كرد. ئه‌مه‌ش وه‌كو نامه‌یه‌ك بوو بۆ ڕووسییه‌كان تاوه‌كو پێیان بڵێت تكایه هیچ جۆره چه‌كێك به‌رهه‌م مه‌هێنن تاوه‌كو ئێمه له‌ناو ببات. ئه‌وان بوودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان له‌به‌ر ده‌سته بۆ دروستكردنی جۆره‌ها چه‌ك تاوه‌كو هه‌موو شت له‌ناوببه‌ن، و به‌مزوانه‌ش چه‌ندین جۆره چه‌كی تر به‌رهه‌م ده‌هێنن كه ته‌نها له یارییه‌كان دا هه‌یه! وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه هه‌مووان هان ده‌ده‌ین بۆ خاپووركردن و تێكدان! هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه له‌مه‌وپاش “ئاسمانی كراوه” به‌كاربێت كه ئایزنهاوه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر كردبوو. كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی كه‌م كردبوویه‌وه.
شتێكی تر ئه‌وه‌یه په‌یماننامه نوێیه‌كه‌ی ڕوسیا بوو، كه ڕووسیه‌كان هه‌وڵیان بۆ دا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی. به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان لایان گرنگ نییه. كه‌وابوو ئه‌مه كۆتایی كۆنتڕۆڵكردنهوهیه و له‌مه‌وپاش هه‌رتاكێك ئازاده له به‌رهه‌م هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ك، هه‌رچه‌ندێك كه بیه‌وێت. پێویسته بڵێم كه من له‌باره‌ی تڕه‌مپه‌وه قسه ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وروپا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه. ئه‌گه‌رچی ده‌توانن به‌ڵام نایكه‌ن.
پارتی دیموكراته‌كانیش جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ئاماده نین شتێكی له‌مجۆره بكه‌ن و بهوڕاددهیه شێت نین! به‌ڵام ئه‌مه‌م شتێكی تره. دیسانه‌وه‌ش چه‌ندین چاره‌سه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه ڕووناده‌ن، تاوه‌كو هاوڵاتییه‌كی ڕێكخراو، و چالاكمان نه‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر بێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ش؛ ئه‌وانه‌ی هه‌ر به‌بێ ئامانج لایه‌نگرن و هیچ هۆشیارییه‌كیان نییه و ته‌نها دواكه‌وته‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ن ئه‌وا تا چه‌ند ئه‌و جۆره زیاتر بن ئه‌وا قازانج و سوودی ئه‌وان زیاتر ده‌بێت و ئه‌و جیهانه دروست ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت.
ئاده‌م ده‌یڤیس: زۆر باشه سوپاس، خاڵێكی تر هه‌یه كه تۆ باست كرد لهتێبینیهكانت ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه چۆن سه‌رمایه‌داریی ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌رهه‌م هێنانی ڤاكسین (پێكوته)ی نوێ، هه‌روه‌ها شتێكی تریش كه ئێستا بووه‌ته جێگه‌ی مشت‌ومڕ، ئه‌ویش ئه‌م دژه-ڤایرۆسه‌یه كه پێی ده‌وترێت ڕێمدێڤ، دیاره كه ئه‌م ڕێمدێڤه ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌كاته ئامانج، ئایا هیچ هیوایه‌كت به‌مه هه‌یه كه ببێته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م ڤایرۆسه وه‌یان پێت وایه كه فه‌رامۆش ده‌كرێت؟
چۆمسكی: پێویسته له‌سه‌ر ئێمه تۆزێك ئاگادار بین، سه‌ره‌تا، باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ڕوومبا وه‌كو هه‌موو شته‌كانی تره، به‌جۆرێك دروستكراوه و گه‌شه‌ی پێدراوه له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری خه‌ڵك. به‌شه زه‌حمه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو كه توێژینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له NIH كرا، و دواتر ده‌درێت به كۆمپانیایه‌ك و ئه‌ویش به نرخێكی زۆر دهیفرۆشێت، نرخێكی زۆر زۆر، و كه ئه‌مه‌ش له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ڕێگه‌ی پێده‌درێت. ڕێككه‌وتنه بێ ماناكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ڕێگه‌ی پێداون به مافی خاوه‌ندارێتی و دۆزینه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بوو، حكومه‌ت له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی ناو فرمانی كرد كه به‌نرخێكی گونجاو ده‌ستبه‌ربكرێت.
واباشه ئێمه بزانین كه له‌ساڵی 1980ـه‌وه له ئه‌مریكا به‌پێی یاسا ده‌بێت حكومه‌ت جه‌خت له‌وه بكاته‌وه كه هه‌موو ده‌رمانه‌كان به نرخێكی گونجا ده‌سته‌به‌ر بێت. وه‌بێگومان ڕۆناڵد رێگان شتی وا ناكات، و هه‌روه‌ها كلینتۆن و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش، چوون ئه‌وان یاساكانی ئه‌مریكا جێبه‌جێ ناكه‌ن. ئه‌م یاسایانه ته‌نها له‌نێو كتێبه‌كاندا ڕاستن، وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌یكه‌ن و له‌م حاڵه‌ته‌شدا كردیان، ڕه‌نگه كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان پێدابن و وه‌یان ده‌سته‌به‌ریان كردبێت به‌ڵام به مه‌رج، واته بڕێكی كه‌می ده‌ده‌ن به هاوڵاتی، به قه‌د ئه‌وه‌ی كه باج ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌م ڕێگهیهشه كه سه‌رمایه‌داریی ده‌یگرێته‌به‌ر. سووده گه‌وره‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سزاكه‌شی بۆ حكومه‌تی داماو. ئه‌مه بۆ هه‌موو دونیا ڕاسته، بۆنموونه هه‌ریه‌ك له ئێمه كه كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و مانگه ده‌ستكرده‌كان به‌كارده‌هێنێت له‌گه‌ڵ خه‌رجی گشتی.
له‌و تاقیگه‌یه‌ی كه كارم لێیده‌كرد له ساڵانی په‌نجا له په‌یمانگای ماساچوستس بۆ ته‌كنۆلۆژیا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پشتگیری ده‌كرا، ئه‌و ئه‌مجۆره شوێنه‌ی دروستكرد، و دواتریش شوێنی تری هاوشێوه بوونه هۆی دروستكردنی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و دواتریش به شوێنه‌كانی تر فرۆشران بۆ بازاڕكردن و قازانج كردن. هه‌ربه‌مجۆره ئابووری كارده‌كات، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا و له‌لای ده‌رمانخانه گه‌وره‌كان تاڕادده‌یه‌ك ڕێگهدراون كه كۆنتڕۆلی بكه‌ن. ئینجا یان ئه‌وه‌یه كه ده‌رمانه‌كه هه‌یه و وه‌یان به‌جۆرێك نرخی له‌سه‌ر داده‌نرێت كه به‌ده‌ستی كه‌س نه‌گات. بێگومان تۆش هه‌ر ئه‌وه‌ت ده‌كرد ئه‌گه‌ر بزنسمان بووایت.
ئاده‌م ده‌یڤیس: ئه‌مه شتێكی گرنگ بوو، زۆر سوپاس. شتێك كه ئاماژه‌ت پێدا له‌باره‌ی كاره‌كه‌ته‌وه له ساڵانی په‌نجا، به‌ڕاستی زۆر زۆر گرنگ بوون، بۆیه ئاماژه‌ت به شتانێك دا كه به‌جۆرێك باسی سیاسه‌تی تیا‌بوو، تۆ ئه‌وكاته زۆر گه‌نج بوویت، بۆیه ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا هیچ له‌بیروباوه‌ڕ و ڕوانگه‌ت گۆڕاوه ئینجا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێت یان هه‌ر شتێكی تر؟ واته هه‌ر شتێك كه ئه‌وكات باوه‌ڕت پێی هه‌بوو، و ئێستا باوه‌ڕت پێی نییه؟
چۆمسكی: شتێكی ئه‌وتۆ نییه، به‌داخه‌وه ده‌یڵێم كه له وڵاته‌كه‌م، له‌منداڵیمه‌وه تا ئێستا هیچ شتێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌گۆڕاوه. بێگومان كه من زۆر شت فێربووم و زیاتریش ماوه بۆ فێربوون، له ساڵانی حه‌فتا من پێشبینی ئه‌و دڕنده‌یی و وهحشیتگهرییهی نیۆ-لیبراڵم نه‌ده‌كرد، ئه‌وه بۆ من سوپرایز بوو. ئه‌وانه‌ش له هه‌ردووكیان (دیموكراتی و كۆماری)یه‌كانن، بۆیه من ئه‌مریكا به نموونه دێنمه‌وه. به‌ڵام هه‌مان شت له به‌ریتانیاش ڕووی دا له‌ساڵی 1980، ئه‌وه‌بوو ڕۆناڵد ڕێگان هات و یه‌كه‌مین شتێك كه كردی تێكدانی یه‌كێتییه‌كانی كرێكاران بوو. ناپاكی و نایاساسی له‌هه‌موو وڵات‌دا بڵاوكرده‌وه.
ثاتچهر هه‌مان شتی كرد كه تێكدانی یه‌كێتییه‌كانی كرێكاران بوو. ئه‌مه شتێكی دیاربوو. ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه خه‌ڵكی به‌گشتی سووده‌كانی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌وه‌ی كه دواتر سوود له پڕۆگرامی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ربگرن. بۆیه پێویسته له‌م ڕێگه‌یه بیانكه‌ینه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی ژیرانه‌یه. به‌ڵام ئه‌وان شتانێكی تری بچووكیان كرد كه زۆر گرنگ بوو، با دیسانه‌وه ڕۆناڵد ڕێگان به نموونه وه‌ربگرین. ئێستا هه‌روه‌ك ده‌زانن كه 10 ترلیۆن دۆلار هه‌یه كه‌چی شتێكی ئه‌وتۆ نه‌گۆڕاوه كه ئه‌مه‌ش له خه‌ڵكی به‌گشتی دزاروه له‌ڕێگه‌ی باج و پشكه‌كان. تاوه‌كو ساڵی 1980 ئه‌وانه نه‌بوون، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا هه‌ر نایاسایی بوو. هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی دارایی یاسای ده‌ركردبوو، بۆیه هیچ باجێكی له‌م جۆره نه‌بوو، و كڕینه‌وه‌ی پشكه‌كان قه‌ده‌غه بوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری سه‌رمایه‌داران كه له هه‌موو خه‌ڵكی ده‌دزن. بۆیه ڕێگان هات و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن، و دواتریش كلینتۆن هات و خراپتریشی كرد، ئینجا به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م هه‌زاره‌یه خراپتریش ده‌بێت.
له‌ڕاستیدا سه‌ركرده‌كان هه‌روا ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ به‌شی تایبه‌ت كه تیایدا هێز و سامان به‌ده‌ست دێت. ڕه‌نگه من ساویلكه بووبم، به‌ڵام ئه‌وان ههڵێكیان له‌به‌رده‌ست بوو، به‌كاریان برد، ئینجا ده‌بوو تێیگهیشتبان. ئێستاش وا له حاڵهتێكداین كه هه‌ر وه‌سف ناكرێت. با جارێكی تر ئه‌مریكا به‌نموونه بهێنینه‌وه، ئێمه لێره‌دا پێویستمان به ڤاكسین هه‌یه، هه‌موو له‌وه ده‌گه‌ن. به‌ڵام تڕه‌مپ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات؟ به ده‌ركردنی چه‌ندین زانای به‌رپرسیار له دروستكردنی ڤاكسین له حكومه‌تدا. بۆچی؟ چونكه جورئه‌تی هه‌بووه ڕه‌خنه له هه‌ندێك ده‌رمانی بێ بنه‌ما بگرێت كه تڕه‌مپ له تویته‌كانی ڕیكلامی بۆ ده‌كات له‌م دواییه‌دا و به‌ر له دوو هه‌فته. تۆ سه‌رنج بده به‌رنامه‌یه‌كی حكومی هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ زانایانی چین كاریانده‌كرد بۆ ناسینی كۆمه‌ڵه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا. زانایانی چین له‌وه‌دا قووڵ بوونه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنی له شه‌مشه‌مه كوێره‌كاندا، كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر ترسناكه. ئه‌وان خه‌ریكه ده‌گه‌ن به سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه، و به هه‌زاره‌ها جۆر ده‌دۆزنه‌وه، زانایانی ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵیاندا كاریانده‌كرد. هه‌موو ئه‌وانه له په‌یمانگای موۆن دا هه‌ڵگیراون كه باشترینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام له پڕ تڕه‌مپ دێت و هه‌مووی تێكده‌دا. بۆچی؟ چونكه ئه‌و هیوابڕاوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن تاوه‌كو بیكاته قۆچی قوربانی تاوانهكانیی خۆی له دژی ئه‌مریكییه‌كان، كه ئه‌م تاوانانه گه‌وره‌ن و یه‌كێكیش له‌و به‌ركه‌وتانه وڵاتی چینه. جا بۆیه چونكه ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ چین بوو بۆیه وای به‌باس زانیت كه له‌باری ببات تاوه‌كو له‌وه دڵنیا بێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا خراپتره. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شتی تر هه‌یه كه بۆمن هێنده جێگای سه‌رنج نین، بۆیه من زۆر باسم نه‌كرد. یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه تڕهمیپ له‌رێیه‌وه هه‌وڵده‌دات تاوانه‌كانی خۆی حه‌شاربدات ئه‌وه‌یه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، و هۆیه‌كه‌شی زۆر له‌وه گاڵتهجاریتره كه باس بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارمه‌تییه‌كانی خۆی ڕاگرت بۆیان. هه‌روه‌ها ئیدارهكهشی به ئاشكرا دیاربوو كه ده‌یویست ئه‌م ڕێكخراوه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه ده‌توانێت سه‌رله‌نوێ دهریبچوێنێتهوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاسۆیه‌كی تری پێببخهشێت. بۆیه هاوڵاتیان لای ئه‌و وه‌كو پارچه‌یه‌ك زه‌وی وان كه ده‌توانێت بیانكرێت.
چی شتێك له‌م حاڵه نا-مرۆڤانه‌یه‌ی یه‌مه‌ن ناخۆشتر هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكی له یه‌مه‌ن به هۆی یارمه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ماون له ژیاندا، پزیشك و خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات، ده‌ی ئه‌و پێی وایه كه لێیان بگه‌ڕێ با بمرن!
له ئه‌فریقیا، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پشتگیری سه‌ره‌كی ده‌كات له نهخۆشیگهلێكی بێ ژمار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤایرۆسی كۆڕۆنایان بۆ بێت خراپتریش ده‌بێت، ده‌ی دیسانه‌وه لێیان گه‌رێ با بمرن!
چونكه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆك گرنگتره. ئایا تۆ هیچ خاڵێك ده‌بینیته‌وه له‌مه‌دا كه جێگای گفتوگۆی زیاتر بێت؟ ئه‌مه‌یه پێی ده‌گوترێت سیسته‌می جه‌خت كراوه. ئه‌وكاته‌ی باسی منداڵیم كرد، شتی تری بیرخستمه‌وه. ئه‌وان ده‌زانن كه له‌ساڵی 1936 یه‌كێك له ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی فڕانكلین دروشمێكی دا به ئه‌و، بریتیی بوو له “مردن بۆ زیره‌كه‌كان”. ده‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه تێیدا ده‌ژین. هه‌موو زانستی وێران كرد هه‌رته‌نها بۆئه‌وی جارێكی تر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربچێته‌وه. ئا ئا ئه‌مه‌یه گه‌وره‌ترین حكومه‌ت له‌جیهاندا، كوشتنی زیاترینی خه‌ڵك، و هێشتاش ماوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك هه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی هاونیشتمانیانیان وه‌كو نیوزله‌ندا و ئوستڕالیا. هه‌روه‌ها له تایوان و كۆریای باشوور و سه‌نگاپوور و هۆنك كۆنگیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆنتڕۆلكراوه. به‌ڵام سه‌رنج بده چین كه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌ده‌ست ده‌رچوو بوو، وه‌یان سه‌یری ئه‌وروپا بكه و لێوه‌یان فێرببه. دیاره كه هێزی ئه‌وروپا له ئه‌ڵمانیا دایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵمانیا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا بۆ نیۆ-لیبڕال وه‌یان لیبڕال، به‌ڵام نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو، نه‌وه‌ك به‌قه‌د به‌ریتانیا و ئه‌مریكا.
ئه‌ڵمانیا توانا یه‌ده‌گه‌كه‌ی خۆی پاراست و نه‌خۆشخانه‌كانیش له‌سه‌ر شێوه‌ی بازرگان نه‌جوڵانه‌وه، بۆیه تا ڕادده‌یه‌كی باش كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسه‌كه‌یان كردووه. وڵاتێك هه‌یه له‌لای باشووری ئه‌ڵمانیا كه ناوه‌كه‌ی ئیتاڵیایه، كه حاڵی زۆر زۆر خراپه، و په‌تاكه له باكووریدا به‌ته‌واوی بڵاوبۆته‌وه، ئه‌وان یارمه‌تی له ئه‌ڵمانیاوه وه‌رده‌گرن. شتێكی تر هه‌یه پێی ده‌ڵێن یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئایا ئه‌م یه‌كێتیه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی پێشكه‌شی ئیتاڵیای گه‌مارۆدراو ده‌كات؟ به‌ڵام من ناتوانم ده‌رخه‌ری ئه‌وه ببم له به‌ختی خۆم. ئیتاڵیا ده‌توانێت له‌ولاوه له‌ڕێگه‌ی ئه‌تلانتیك په‌نا بباته به‌ر كوبا، ئه‌م كوبایهی كه به‌ردێژایی 60 ساڵه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆری ئه‌مریكی و گه‌مارۆی ئابووریدایه، هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كوبا لهخشتهبهرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوبا كۆمه‌ڵێك دكتۆری ناردبوو بۆ ئیتاڵیا بۆ یارمه‌تی، جا ئه‌مه پێی ده‌ڵێن مرۆڤایه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه هه‌ر ته‌نها یه‌ك نموونه‌یه له نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌رعی، كه هه‌رگیز له یه‌كێتی ئه‌وروپا نایدۆزیته‌وه. ئه‌ڵمانیا ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپی ئه‌مه بكات و یارمه‌تی ئه‌وانه بدات كه به‌ده‌ست ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام وڵاتێك كردی كه 60 ساڵه له‌ژێر گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه دایه، ئایا له‌ئێستادا هیچ په‌ند و وانه‌یه‌ك له‌مه فێرده‌بین؟
ده‌توانین بیر له هه‌ندێك شت بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری خۆمان بده‌ین ده‌بینین شتانێكی زۆرهه‌ن كه ده‌شێ فێری ببین. چارهسهرگهلێك هه‌ن، له‌به‌رده‌ست دان، بۆ گه‌رم بوونی جیهان. به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر كه‌سێك كه به‌م كاره هه‌ڵبستێت. ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو یه‌كێك شتیكی كردبا له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تاكان له ساڵی 2003. كه‌سێك ده‌بێت شتێك بكات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێستا دێته سه‌ر ڕێگاكه. ئێستا ئه‌م جۆره هه‌ڵكردنه له كۆڕۆنهكهدا هه‌یه، ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه دواتر چی ڕووده‌دات.
ئاده‌م ده‌یڤیس: باشه كه‌وابوو تۆ ده‌ڵێیت چارهسهرگهلێك هه‌ن وا به‌ده‌ستمانه‌وه‌ن، شتێكی دیار له ئهمریكاو شوێنی تر له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ڕوویدا، جۆرێك له هێرش وه‌ك پشیله‌ی كێوی كرایه سه‌ر كۆگاكانی ئه‌مازۆن و كۆمپانیاكانی تر، ئایا هیچ هیوایه‌كت به‌م جۆره ژیانه‌وه‌یه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له‌سه‌رده‌می په‌تا و وه‌یان ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایت كه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كان هه‌لێك بن بۆ تێكشكاندنی یه‌كێتیه‌كان؟
چۆمسكی: پێم وایه كه ئه‌مه پرسیارێكی زۆر باش بوو، ئه‌مه ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ر ئه‌مازۆن كاری ئه‌مازۆن ئیفلیج ده‌كات، شوێنی كاریش خراپترین شوێنێكن كه تۆ بتوانیت وێنای بكه‌یت. كرێكارانی ئه‌مازۆن له‌ژێر گوشارێكی زۆر توند دان، و چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكاری توندیان له‌سه‌ره. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كۆگایهكیان هه‌ڵه‌یه‌ك بكات ئه‌وا یه‌كسه‌ر پێی ده‌زانن و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه‌وابوو ئه‌و كه‌سه له كێشه‌دایه. ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها بۆ چه‌ند خوله‌كێك بوه‌ستی و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت قسه‌بكه‌یت ئه‌وا مانای وایه تۆ له كێشهدایت. به‌ڕاستی ئه‌وان له حاڵه‌تێكی ناخۆشی كاركردن دان. ئه‌وان ناچاركراون به كاركردن به‌بێ هیچ پارێزگاری و ته‌ندروستییه‌ك. ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه جێف بیزۆس بتوانێت به ده‌یان ملیۆن دۆلاری تر قازانج بكات.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌م په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنایه خه‌ریك بوو ده‌ستیان دایه مانگرتن دژ به‌م حاڵه‌ته ناهه‌مواره‌ی كاركردن، و مانگرتنه‌كه‌شیان كاریگه‌ر بوو. لام وایه كه ئه‌وكات ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕی 10 بلیۆن دۆلار ته‌رخان بكه‌ن بۆ گه‌رم بوونی جیهان و هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه له گازی كاربۆن خاڵی بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر نییه بۆ ئه‌وان. وه‌ك ئه‌وه وایه پێنس (دراوی به‌ریتانی) بگۆڕیته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگ بوو. بۆیه كرداره‌كان هه‌میشه كاریگه‌ریان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه دواوه ده‌بینین هه‌مان شت ڕوویدا له ساڵانی سییه‌كان، با دیسانه‌وه ئه‌مریكا به‌نموونه بێنینه‌وه، له‌ساڵی 1920، من له 1928 له دایك بووم، له بیسته‌كان هه‌موو یه‌كێتیه‌كانی كرێكاران له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها له كۆتاییه‌كانی سه‌دده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌دده‌ی بیست، هه‌موو ئه‌م یهكێیتانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان له‌ناوبران، دواجاریش به‌هۆی ترسی وۆدرو وێڵسۆن هه‌ر به‌یه‌كجاری بوونیان نه‌ما.
هه‌روه‌ها داڕمانی ئابووری له‌ساڵی 1929، چه‌ند ساڵێك و كه تا ساڵی 1934 گه‌یشته پێنج ساڵ، ڕه‌وته كرێكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و كاریگه‌ر هاتبوونه مه‌یدان. بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیارییه‌كان هۆشداری دا كه ئه‌م جۆره دانیشتن و گردبوونانه زۆر مه‌ترسیدارن له‌سه‌ر بازرگانی. هه‌روه‌ها مانگرتن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویستمان به به‌ڕێوه‌به‌ر نییه به‌ڵكو خۆمان ده‌توانین ئیداره‌ی ئه‌م شوێنه بكه‌ین. و ئه‌مه سیسته‌می ملكه‌چ بوونه… ئه‌وسا ئیداره‌یه‌كی سۆزدار هه‌بوو، بۆیه كارێكی زۆر گرنگی كرد، من به ته‌واوی ئه‌وه‌م له‌بیره، خێزانه‌كه‌مان، كه خێزانیكی گه‌وره بوو، جیلی یه‌كه‌می كۆچكردووه‌كان بوون، و زۆربه‌شیان كرێكار بوون، به شێوه‌یكی قووڵ ڕۆچووبونه نێو بزووتنه‌وه و ڕه‌وته چه‌په‌كان. ئه‌گه‌رچی له‌م كاته‌دا بارودۆخ زۆر له‌ئێستا ناخۆشتر و ناهه‌موارتر بوو، به‌ڵام هه‌ستێك هه‌بوو بۆ هیوا، كه هیواخوازبووین و لامان وابوو ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام لامان وابوو كه ڕه‌نگه دووباره بێتهوهش.
مانگرتنه‌كانی مامۆستایان، و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌كانی كرێكاران، به‌زۆریش له‌م به‌شانه‌ی وڵات كه دژه-كرێكار بوون. ڕه‌نگه ئه‌مه ڕووبداته‌وه، ڕه‌نگه گۆڕانكاری ببێت. به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سییه‌كان و سه‌رده‌می منداڵیم، له‌بیرمه ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا هۆكاری بوونی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو، هۆكاری خه‌مۆكی و ئاریشه‌یه‌كی ترسناك بوو، ئینجا هه‌ر وڵاته‌و ڕێگه‌یه‌كی گرته‌به‌ر بۆ ده‌رچوون لێی. یه‌كێكیش له‌و ڕێگایه‌نه ئه‌وه‌بوو كه تازه باسم كرد. بۆیه ئه‌مریكا دوای چه‌ندین دوودڵیی و نیگه‌رانی ئینجا به‌ره‌و دیموكراتیی كۆمه‌ڵایه‌تی “سۆسیال” به‌سوود هه‌نگاوی نا. سه‌یركه تۆ نا‌توانیت وشه‌ی “سۆسیالیست – ئیشتراكیی” له‌ئه‌مریكا به‌كاربهێنیت، ئه‌مه وشه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌یه، و بگره وشه‌یه‌كی نه‌فره‌ت لێكراوه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا وڵاتانی ئه‌وروپی ناویده‌نێن “سیاسه‌تی سۆسیال دیموكرات”. هه‌روه‌ها وڵاتانێكی تر هه‌بوو به‌جۆرێكی تر كاردانه‌وه‌یان هه‌بوو، گرنگتریشیان ئه‌ڵمانیا بوو. با ئاوڕێك له‌دواوه بده‌ینه‌وه بزانین چی ڕوویدا.
ئه‌ڵمانیا له بیسته‌كانی سه‌دده‌ی بیسته‌م له لووتكه‌ی شارستانییه‌ت دا بوو، له بواره‌كانی زانست، هونه‌ر و فه‌لسه‌فه، ئه‌م وڵاته وه‌كو ڕێبه‌ری وڵاتانی دیموكرات هه‌ژمار ده‌كرا، و زانستی سیاسه‌تیش وه‌كو مۆدێڵیكی دیموكراتی حساب ده‌كرا. یۆرۆ له 1928 له‌دایك بوو، ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژاردنی هه‌بوو، و نازییه‌كان لام وایه له‌سه‌دا سێی ده‌نگه‌كانیان هێنا، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشین بوو له‌ساڵی 1932، كه نازییه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بوون. ئه‌وان له زۆرترین و لوتكه‌ی شارستانیه‌ته‌وه به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی قووڵی چوون له‌هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌ماوه‌ی 10 ساڵ. ئێستاش ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كه بۆ ده‌رباز بوون.
هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه بچینه سه‌ر سۆسیال دیموكرات، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا بارودۆخه‌كه هاوشێوه نییه و جیاوازی زۆره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك خاڵی لێكچووش هه‌یه. ئێستا دوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له‌م ئاریشانه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه كه‌رتی تایبه‌ت و سامانداره‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن ئه‌ویش دروستكردنی جیهانیی دوای كۆڕۆنایه، ئه‌ویش جیهانێكی زۆر دڕنده و وهحشیهتگهریی نیۆ-لیبڕاڵه. با كێشه‌ی گه‌رم بوونی جیهان له‌ولاوه دانێین، ڕه‌نگه ئه‌مه شتێك بكات، به‌ڵام شتێكی زۆرنا چونكه قازانجێكی زۆری نییه، و هه‌روه‌ها جه‌نگی ئه‌تۆمیش له‌ولا بوه‌ستێت. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی هاوشێوه‌ی ڕێگه‌ی نازییه‌كان نییه بۆ ده‌ربازبوون .
ڕێگه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه تێبكۆشیت بۆ خه‌ڵكی له‌پێناو مافی زیاتر و دیموكراتی زیاتر و كۆنتڕۆڵی زیاتر دام و ده‌زگاكان كه به‌ره‌وه سوودی گشتی هه‌نگاو ده‌نێن. وه‌گه‌رنا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و بۆ وڵاتانی تر ده‌بردرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌مان هه‌ڵبژاردنه به‌ڵام به ده‌ربڕینێكی ساده‌تر، ساده‌تر كراوه و تۆزێك زیاده ڕهویشی تێدایه به‌ڵام زۆر زۆر نا. ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێت جه‌نگی چینه‌كان. لایه‌نێك له‌م جه‌نگه بێ هوده‌یه‌و وه‌ستانی بۆ نییه، و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر بوه‌ستێت ئه‌وا مانای وایه كه ئه‌وان بردوویهتیانهوه. هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تریان نییه.
ئاده‌م ده‌یڤیس: زۆرباشه به‌ڕاستی شتانێكی گرنگت وت، ئێستاش ده‌مه‌وێت هه‌ندێك پرسیارت لێبكه‌م كه ئه‌ندامه‌كانمان و خه‌ڵكانی تر كردوویانه، شتێك هه‌یه خه‌ڵكان زۆر ده‌پرسن، ئه‌ویش چه‌نده هه‌ست ده‌كه‌یت كه نووسینه سیاسیی و فهلسهفییهكانت كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر كاره زمانهوانییهكانت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه؟
چۆمسكی: نازانم ئه‌وانه چه‌ند ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی لۆژێكی نییه. یه‌كێك وه‌یان خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌توانن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ ته‌نها كه‌نارێك یان شوێنێك هه‌ڵبژێرن وه‌یان هیچ شوێنێك، ئینجا جۆرێك له په‌یوه‌ندی قووڵ هه‌یه له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، وه‌یان به‌لایه‌نی كه‌م له‌و كه‌یسه‌ی من. هه‌ردووك، كاری زمانه‌وانی و چالاكی سیاسی بنه‌چه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوویه‌كی دوور له سه‌دده‌ی ڕۆشنگه‌ری، و سه‌ره‌تای زانستی مۆدیڕن، و دیكارت و ئه‌وانی تر، و ته‌نانه‌ت داننان به‌وه‌ی كه به‌شی سه‌ره‌كی سروشتی مرۆڤ جۆرێكه له‌غه‌ریزه له‌پێناو ئازادی و داهێنان.
هه‌روه‌ها هه‌مان شتیش له زماندا ده‌یبینی، جه‌وهه‌ری زمانیی مرۆڤ له‌لایه‌ن گالیلۆ و هاوسه‌رده‌مه‌كانی ناسێنراوه. له‌لایه‌ن دیكارت و ڕۆشنبیره‌كانی پێشووترو دواتریش. ناوكی زمانیی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێت، و بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه وه‌كو توانینی دروستكردنی ده‌ربڕینی نوێی بیرۆكه‌كان به‌بێ سنوور. مێشك هیچ په‌یوه‌ندی به‌هیچ شتێكی وه‌كو خووی ڕاهێنانه‌وه نییه، مێشك له‌وه زیاتره كه غه‌ریزه ده‌یكات وه‌كو كاردانه‌وه بۆ حاڵه‌ته‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیاری نه‌كراوه‌و سنووردار نییه. دیكارتییهكان ده‌ڵێن تۆ هانده‌درێیت، و كه‌وابوو تۆ ڕێگه‌یه‌ك ده‌گریته به‌ر بۆ كردنی هه‌ڵسوكه‌وتێكی دیاریكراو، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی كه ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنی خۆت. هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بنه‌چه‌ی چاوگی مۆدێرن، و بنه‌چه‌ی چاوگی بیرۆكه‌ی لیبڕالیه‌تی نوێ و كۆن. گوتاری ده‌رباره‌ی سنووره‌كان، ڕه‌خنه له كاره‌كانی ده‌سه‌ڵات، و لیبڕالیه‌تی كلاسیكی و ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه به‌دوایدا هاتن و له‌ژێر عه‌باكه خۆیان حه‌شاردا، و هه‌روه‌ها ڕه‌وته ئهنارشیزمهكان و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش. ئینجا چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ده‌سه‌ڵات باری سه‌لماندنی هه‌یه. تا ئه‌وكاته‌ی كه خۆی بێتاوانی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌گین نا-شه‌رعییه و ده‌بێت به‌سه‌ریدا زاڵ ببن. چونكه شكۆی مرۆڤ و ئازادی و داهێنان و نرخداركردنی سیسته‌می په‌روه‌رده و هاوشێوه‌كانی تاكه شتێكن كه ده‌بێت بیپارێزین. كه‌وابوو جۆرێك له هاوبه‌شی هه‌یه، به‌ڵام تۆ له‌توانات دانییه كه كۆتاییه‌ك دیاری بكه‌یت كه یه‌كێك ناچاری ئه‌ویتر بكه‌یت.
ئاده‌م ده‌یڤیس: به‌ڵێ زۆرباشه، منیش بۆیه ئه‌م جۆره پرسیارانه ده‌وروژێنم، مه‌به‌ستم به‌ڵگه و سه‌لماندنه. پرسیارێكی تر هه‌یه (ئێما) كردوویه‌تی له كۆلێژی ئێمانوێل – كه‌مبریج. ئه‌و ده‌پرسێت ئایا ده‌شێت سه‌رله‌نوێ رێزمانی زایه‌ندی Universal Grammar به‌جۆرێكی تر و وه‌یان زیاتر به‌شێوه‌ی كۆنكریتی بسه‌لمێنرێت له‌وه‌ی پێشتر كه هه‌بوو؟ ببووره، ئایا ده‌شێت كه چه‌مكی ڕێزمانی زایه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكریتی زیاتر بسه‌لمێنرێت؟
چۆمسكی: باشه، چه‌مكی ڕێزمانی زایه‌ندی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی تێیدا كارده‌كه‌ن تۆزێك ناڕوونه. ڕێزمانی زایه‌ندی بۆماوه‌ی 50 بۆ 60 ساڵی ڕابردوو به‌شێوه‌و مانای ته‌كنیكی به‌كاربراوه. ئه‌گه‌رچی له بیرۆكه‌یه‌كی ته‌قلیدی سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ڵام له‌چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازدا، ڕێزمانی زایه‌ندی كاتی خۆی به‌مانای هه‌موو ئه‌و بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌هات كه تۆ ده‌تتوانی له‌هه‌موو زمانه‌كاندا بیدۆزیته‌وه. به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و مانایه نادات. به‌ڵكو ئێستا به‌مانای به‌هره یان زگماكییهكی بایه‌لۆژی دێت، زگماكیی جێنه‌تیكی، كه ڕێگه‌ت ده‌دات به من و به تۆ، ئه‌وه بكه‌ین كه ئێستا ده‌یكه‌ن (مه‌به‌ستی ئاخاوتنهكهیه). ئینجا هه‌میشه داوای زینده‌وه‌رێكی تر ده‌كات بۆ دوان، هه‌ربۆیه‌شه كه مرۆڤ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی دیاریكراوه و به‌شێكه له‌پێكهاته‌ی بایۆلۆژیمان و ئه‌مه كاره‌كته‌ری جۆره‌كانه، و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه بێت ئه‌مه ئه‌مه له‌نێوان جۆره‌كاندا زۆره و هیچ جۆره جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌ناسراوه.
منداڵێك كه له كه‌مبریج له‌دایك ده‌بێت و له پاپوا گینێی نوێ گه‌وره ده‌بێت فێری زمانی ئه‌وان ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. ئه‌مه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ هه‌ڵناگرێت، ئه‌م خاسیه‌ته تایبه‌تمه‌نده به مرۆڤه‌كان، و هیچ شتێكی تر نییه، هیچ شتیكی تری لێك چوو، وه‌یان هاوتا نییه كه ڕێك وه‌ك ئاده‌میزاد بێت له‌م خاسیه‌ته ته‌نانه‌ت به‌هه‌زاره‌ها ساڵ پێش ئێستاش. ڕێزمانی زایه‌ندی هه‌رته‌نها ناوێكه بۆ ئه‌و هه‌بوویه بایهلۆژییهی كه مرۆڤ خاوه‌نیه‌تی. له‌ئێستاشدا و ئه‌وه بۆماوه‌ی 60 تا 70 ساڵه توێژینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه ده‌كرێت، وه‌یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه لای من پڕ بایه‌خن، هه‌موو بۆ ئه‌وه ته‌رخانكراون كه چۆنیه‌تی ئه‌م سیسته‌مه ده‌ربخه‌ن. پێشنیار‌و گریمانه‌كانی ساڵانی په‌نجا له‌سه‌ره‌تا زۆر زۆر ئاڵۆز بوون. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وكات ئه‌وه‌بوو كه بچینه نێو ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ بووه هۆی ناسینی چه‌ندان شتی نوێ. ئه‌وكات وا ده‌زانرا كه نزیكه‌ی هه‌موو شتێك ده‌زانین. به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م، كه زمان‌ناسان كاریان له‌سه‌ر رێزمانی گوازراوه كرد، ئه‌وه روون بوویه‌وه كه ئێمه شتێكی ئه‌وتۆ نازانین. ده‌بوو سه‌رله‌نوێ له سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه، و بۆیه چه‌ندین شتی نوێ دۆزرانه‌وه.
ئایا ده‌توانم میكانیزمێك بدۆزمه‌وه بۆ ده‌ستخستنی ئه‌مانه؟ هه‌موو ده‌یانزانی كه ئه‌مه زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام كاری سه‌ره‌كی له‌م هه‌موو ساڵه‌دا بریتیی بوو له‌وه‌ی كه ئه‌م ئاڵۆزیانه كه‌م بكرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ین كه ده‌توانین ئه‌نجامی قووڵترمان ده‌ست كه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كی ساكارترو به‌جۆریكی گشتی‌تر، ئه‌وه‌بوو له نه‌وه‌ده‌كان گه‌یشتینه ئه‌م خاڵه. كاتێك ههستتدهكهم كه له شتێك نزیك كه‌وتووینه‌ته‌وه وه‌كو لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه، ئه‌وه بریتیه له بنه‌ماكانی ڕێزمانی زایه‌ندی؛ كه به‌ڕادده‌یه‌ك ساده‌یه كه بتوانیت وه‌ڵامێكی ڕازیكه‌ر بۆ هه‌ژماركردنی بنه‌چه بكه‌یت و ئه‌م ههژماركردنهش بۆ زۆر خاسیه‌ته‌كانی تری فێربوون ده‌ست ده‌دات، ئا ئه‌مه‌یه پیی ده‌گوترێت ڕێزمانی زایه‌ندی.
ئه‌مه ئه‌وه نییه عاده‌ته‌ن كه خه‌ڵكی له چه‌مكه مه‌به‌ستیانه.
ئاده‌م ده‌یڤیس: زۆر سوپاس، ئێستا تۆزێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سیاسه‌ت. (هۆڵی) له كۆلێژی كرێست ده‌پرسێت: ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پارتی كرێكارانی به‌ریتانی هیوایه‌ك بێت بۆ گۆڕان؟
چۆمسكی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م كرد ڕاستم بكه‌ره‌وه. چوون تۆ زیاتر له من ده‌زانیت سه‌باره‌ت به‌وه، به‌ڵام منیش زۆر به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی من تێیده‌گه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حیزبه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌وره‌بوو و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و بوو به حیزبی ئه‌ندام بۆ یه‌كه‌م جار دوای ماوه‌یه‌كی درێژ. له‌ساڵی 2017 ئه‌كتێكی باشی نواند، و هه‌مووانی تووشی شۆك كرد و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن بوو له مێژووی كرێكاران. به‌رده‌وام بوو، و وادیاره كه به‌رنامه و پڕۆگرامه‌كانی ئه‌م پارته تا ئێستاش هه‌ر باو و به‌ناوبانگن.
كاتێك من سه‌یری بژارده‌كانی ده‌كه‌م به‌سه‌ر په‌سندكردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، لام وایه كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌م حیزبه پێشكه‌شی كردوون هێشتا له‌ناو خه‌ڵكدان و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووشدا ڕه‌نگه تووشی كاره‌سات ببێته‌وه. بۆیه واپێده‌چێت كه بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌بێت له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر حیزبه‌كه داهات و ئه‌وه‌ش كه بنه‌ماو چۆنیه‌تی ئه‌دا كردنیهتییهتی. ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری حیزبه‌كه بكه‌ین، چه‌ند شتێك هه‌ن جێگه‌ی ئاماژه‌ن، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م حیزبه له‌ژێر گوشار و هێرشێكی گه‌وره‌ی حیزبی په‌رله‌مانی دابوو. هه‌روه‌ك خۆشتان ده‌زانن كه مه‌به‌ستیان تێكشكاندنی حیزبه‌كه بوو، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت كاتێك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی 800 لاپه‌ڕه‌یی ئاشكرابوو، و نكۆڵیكردنیش له‌مه زۆر ئه‌سته‌مه. هه‌مان شتیش له ڕاگه‌یاندنه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌نموونه گاردیانی به‌ریتانی. ئه‌م هه‌ڵكوتانه سه‌ر دژه-سامێتی به‌شێوه‌ی نیمچه ته‌واو به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڵێ له‌نێو پارتی كرێكارانیش دژه-سامێتی هه‌یه به‌ڵام هیچ نه‌بێت له‌هه‌موو شوێنێكی به‌ریتانیا كه‌متره. به‌ڵام دواتر كهمپهینیكی زۆر گه‌وره ڕێكخرا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركه‌وته قێزه‌ونه‌كان كه چه‌ندین جار ده‌خرێنه ڕوو. به‌چاكی كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو، به‌ڵام ئه‌مه چۆن بوو، ئه‌وه شێوه‌یه‌كی كه‌نارگیر بوو، هێرشه سه‌ره‌كییه‌كه له‌سه‌ر پارته‌كه بوو چونكه جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردبوو له‌سه‌ر مافه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بێته‌ده‌نگ، ده‌ی ئه‌مه‌ش ڕێگه پێنه‌دراوه. ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. كۆڕباین مرۆڤێكی زۆر ڕێزداره. ئه‌و جه‌نگاوه‌ر نییه، ئه‌و ناتوانێت بڵێت به‌ڵێ وه‌یان نه‌خێر، به‌ڵام ڕێگه‌ی دا تێپه‌ڕبێت. دوای ئه‌وه‌ش بابه‌تی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وورپا هاته‌وه گۆڕێ. ئینجا كێشه‌یه‌كی له‌وه قووڵتر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌م پارته به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ڕێكنه‌خراوه. هه‌موو لایهكانیش شتێكی وایان ده‌ست نه‌كه‌تووه كه وه‌كو خوانێك بێت له ئاسمانه‌وه‌و پێشكه‌شیان كرابێت. بۆیه به‌جۆرێك له جۆره‌كان؛ ده‌رچوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت هه‌موو كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكات نه‌وه‌ك خراپتری بكات. باشه ئێستا ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت ئه‌وا مانای وایه كه تاوه‌كو ئێستاش سیاسه‌ته‌كان هه‌ر پشتگیری ده‌كرێت، و بۆیه ده‌شێ ڕێبازی جیاوازیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌یدان. و ببێته هۆی به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی پارتێك كه خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه بۆ پێویستی و سووده‌كانی هاوڵاتیان به‌گشتی. به‌ڵام ئه‌مه كارێكی زۆر و خود-ڕه‌خنه‌یی و شیكاری زۆری ده‌وێت. هه‌ر بۆیه یه‌كێك له‌م شتانه ئه‌وه‌بوو كه ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی نوێ (كییه‌ر ستارمه‌ر) له‌چه‌ند مانگی به‌راییی هه‌وڵیدا كه وه‌سفی پارتی كرێكاران بكات به‌وه‌ی كه پارتێكی زۆر نیشتمانییه. من پێم وایه كه ئه‌مه وه‌كو په‌رچه وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن میدیاوه به‌گشتی ئاڕاسته‌یان كرا ده‌رباره‌ی تێرۆر و شته‌كانی تر.
ئایا پێت وایه كه نیشتمان په‌روه‌ریی پێشكه‌وتوو به‌رهه‌مدار ده‌بێت بۆ چه‌په‌كانی به‌ریتانیا وه‌یان هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی مردووه؟ هه‌روه‌ها ئایا نیشتمانپه‌روه‌ریی چییه؟ ئایا وڵاته‌كه‌م له‌سه‌ر حه‌قه یان نا؟ وه‌یان من ده‌مه‌وێت وڵاته‌كه‌م بكه‌مه باشترین. ئایا تۆ چ جۆره نیشتمانپهروهرییهكهت ده‌وێت؟
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه كه كه‌سێكی وه‌كو كۆڕبین له نیشتمان په‌روه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانه. پێویست ناكات بۆئه‌وه‌ی نیشتمان پهروهربیت لافیته‌یه‌ك هه‌ڵواسیت و بنووسیت كه من نیشتمان په‌روه‌ردم، وه‌یان یه‌كگرتن و یه‌كێتی لێره‌دایه، ئه‌مه خۆشه‌ویستی نیشتمان نییه. هه‌موو كه‌سێك ته‌نانه‌ت له‌ده‌وڵه‌تێكی تاكڕهویشدا ده‌توانێت شتێكی له‌مجۆره بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ ڕژدی، وه یان به‌ڕژدی خه‌می وڵاتهكهته ئه‌وا ده‌بێت ڕه‌خنه له‌وه بگریت كه خراپه و یارمه‌تی ئه‌وه‌ش بده‌یت كه باشه و ڕاسته. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه هه‌بوو هه‌وڵبده كه ڕاستی بكه‌یته‌وه. ئێستا به‌ره‌و پێشوه‌چونێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادا هه‌یه، له ئێستادا ده‌ستی پێكردووه، یه‌كه‌م كردنه‌وه‌و ئاوه‌ڵابوونی دوێنی بوو، له‌ڕاستیدا ئه‌وه تایبه‌ته به نێودهوڵهتێیهكی ڕاسته‌قینه و نیشتمان په‌روه‌ریی ڕه‌سه‌ن. ئینجا ده‌ڵێن كه ئه‌مه نیودهوڵهتییهكی پێشكه‌وتووه كه دوێنی به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا، و بێگومان له ئه‌مریكا هیچ كه‌سێك هه‌ر باسیشی نه‌كرد. شتێكی ئه‌وتۆش نه‌بوو له‌لایه‌ن بێرنی ساندرزهوه له ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن یانیس ڤارۆڤاكیس له ئه‌وروپا كه دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌وتی DM 25 (دیموكراسی له ئه‌وروپا 2025)، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپیه، هه‌وڵده‌دات بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو شتێكی ژیرانه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ڕژد، و ڕه‌نگه له‌لای باشووره‌وه بێت و زۆربه‌ی نوێنه‌ره‌كانیش له ئه‌فریقیا و ئاسیا و شوێنه‌كانی ترن. ئه‌مه ده‌كرێ سه‌رله‌نوێ ڕووبداته‌وه، به‌ته‌واوی په‌یوه‌سته به هاوڵاتیانه‌وه. به‌ڵام ده‌شێ ئامانجه‌كه ببێته ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌و نێودهوڵهتییهكی ڕه‌سه‌ن هه‌نگاو بنێن، به‌ره‌و یارمه‌تی ئاڵوگۆڕكراو، وه‌یان سیاسه‌ته‌كان، ده‌شێ زۆر له‌وه باشتریش ڕووبدات. ئه‌مه هه‌رته‌نها نموونه‌یه‌كی له دووان، یه‌كێكی تریش هه‌یه. تۆ سه‌یرێكی ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی تڕه‌مپ بكه له كۆشكی سپی، زۆر ئه‌سته‌مه كه هیچ ستراتیژییهتێكت پێ دیاریبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیشه، و زۆرجار ستیڤ بالۆن باسی ده‌كات، كه شتێكه دیار و ڕوونه، ئه‌ویش كۆنه‌په‌رست و نێوده‌وڵه‌تی بوون له‌كۆشكی سپی و زیاتر له‌چه‌ند دهوڵهتێكش كۆده‌كاته‌وه.
ته‌نانه‌ت له‌نیوه‌گۆی باشووردا، هه‌ڵبژێردراوی سه‌ره‌كی له‌ژێر چاودێری بۆلسۆنارۆیه و ڕێك كۆپی تڕه‌مپه، كه‌وابوو به‌ڕازیل ده‌بێته لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا. له‌وسه‌ره‌وه سه‌یری میسڕ بكه‌ین ده‌بینین كه چ دیكتاتۆرێكی دڕنده‌ی لێیه له‌هه‌موو مێژووی میسڕدا شتی له‌مجۆره نه‌بووه. كه ئه‌مه دیكتاتۆڕی دڵخوازی تڕه‌مپه. به گوته‌و ده‌ربڕینی ئه‌ویش بێت ئه‌مه لهكهنداوی عه‌ره‌بیش دا هه‌یه. ئیسرائیل تاكه ئه‌ندامی سه‌ره‌كییه كه تا ئێستا به‌ره‌و ڕاست ده‌ڕوات، سه‌یركه تۆ پێویستت به تهلیسكۆبێك ده‌بێت تاوه‌كو هه‌ندێك پهیوهیستهی كات بدۆزیته‌وه‌و بیبه‌ستیته‌وه به كه‌نداو. سه‌یری هیندستان بكه كه مۆدی هه‌ڵبژێردراوه. مۆدی ته‌رخانكراوه بۆ خاپووركردنی هیندستانی عه‌لمانیی دیموكراتی، ئه‌وه‌ی ڕاسته ده‌یداته ده‌ست هیندییه ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌كان، كۆنتڕۆڵكردنی دانیشتوانی كهشمیریش شتێكی ڕوونه.
ئینجا بڕۆ ئه‌وروپا ده‌بینی كه هه‌نگاریا له‌سایه‌ی ئۆرباندا چۆن بووه‌ته دیكتاتۆریی. ئه‌گه‌ر نایگل فاراج نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بیت له به‌ریتانیا ئه‌وا بۆرێس جۆنسۆن نیگه‌ران ده‌بێت. هه‌روه‌ها سالڤینی له ئیتاڵیا، و ئه‌ندامه دیاره‌كانی تر، بۆیه هه‌موو ئه‌مانه بخه‌ره ژێر بڕیاری كۆشكی سپی. ده‌بینی نێوده‌وڵه‌تیی پێشكه‌توو ههڵهشاخێ به‌ده‌م جه‌نگی چینه‌كانه‌وه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئێستا ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا كۆنه‌پارێزیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵات و هێزی ته‌واوی هه‌یه. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵكیدا شته‌كه جیاوازه. به‌ڵام شته‌كه هه‌میشه هه‌روا بووه كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ خه‌ڵك كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، وه سه‌رمایه‌داره‌كانیش به‌هێز و تووڕه‌ن، زۆریش تووڕه. ڕه‌نگه بینیبێتت كه نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ی 150 گه‌وره پیاوان و هه‌ڵسوڕێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه گه‌وره‌كان و كۆمپانیاكان له ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد. له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتبوو كه به‌ڵێ ئێمه ده‌زانین كه پێشووتر هه‌ڵه‌مان كرد له‌ساڵانی نیۆ-لیبڕال، چوون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كشتوكاڵ و هه‌موو شته‌كانی تر قازانجێكی بێ وێنه‌مان ده‌كرد، ئه‌مه شتێكی هه‌ڵه بوو، له‌مه‌وپاش واناكهین. له‌مه‌وپاش خزمه‌تی كرێكاران و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین. ئێمه خه‌ڵكانێكی دڵسۆزین و ئێوه ده‌بێت باوه‌ڕمان پێبكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له دوا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی داڤۆس دووباره بوویه‌وه. هه‌روه‌ك ده‌زانن هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك كه‌س كه پێیان ده‌گوترێت گه‌وره‌كانی گه‌ردوون، له داڤۆسی سویسرا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ده‌چن بۆ خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر و ئاهه‌نگ ساز ده‌كه‌ن و به‌یه‌كتر ده‌ڵێن كه چه‌نده خۆشحاڵن به بینینی یه‌كتر، ئینجا دوا كۆبوونه‌وه به ته‌واوی جیاواز بوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان كرد. چوون بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌مان بابه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو، وتیان به‌ڵێ ئێمه هه‌ڵه‌مان كرد، و ئێستا دركی پێده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌مه‌وپاش باشتر ده‌بین، به‌جۆرێك كارده‌كه‌ین كه تۆ بڕوات پێمانبێت، و ئێمه ئاگاداری تۆ ده‌بین. باشه ئێستا ئه‌ی جوتیاران شهنهكانتان داگرن و بڕۆنه‌وه ماڵه‌كانتان، ئێمه هه‌موو شتێكمان هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه زاكیره‌یان كورته، بزانن كه كاتێك یه‌كێك له‌ته‌مه‌نی نهوهدساڵیدایه چ سوودێكی هه‌یه.
ده‌توانی ساڵانی په‌نجا بیر خۆت بخهیتهو. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چهپخوازه لیبڕالیهكان پێیان ده‌گوتین كه كۆمپانیاكان ته‌نانه‌ت ناتوانن له‌نێو خۆشیاندا بچنه ده‌ره‌وه، چوون ئه‌وان ئێستا بوونه‌ته كۆمپانیاگهلێكی چالاك و سۆزدار. ده‌ی باشه ئه‌وا ئێمه 60 ساڵمان بینی با بزانین ئه‌و سۆزدارییه‌ی ئه‌وان چه‌ندێكه! ئێستاش دیسانه‌وه بوونه‌ته‌وه سۆزدار. بۆچی؟ چونكه خه‌ڵكی وا له‌ده‌رگاكان وه‌ستاون و له‌ده‌رگا ده‌ده‌ن، ئه‌وان ده‌زانن كه كێشه‌یه‌ك هه‌یه، بۆیه به‌لایه‌نی كه‌م به وشه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، و ڕه‌نگه به كرداریش. بۆیه ئه‌م گوشارانه به‌رده‌وام ده‌بن و بزووتنه‌وه‌ی نوێ دێته كایه‌وه‌و چالاكییه‌كان په‌ره‌ده‌سه‌نن. شتانێكی وه‌ك مانگترن بۆ گه‌رم بوونی جیهان و هاوشێوه‌كانی، به‌مجۆره ئه‌وانه ده‌توانن براوه بن.
ده‌مه‌وێت شتێكی تر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داڤۆس بڵێم، كه شتێكی گرنگ بوو، ئه‌ویش كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ دوو وتار ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، بۆیه پیویسته ئه‌م گرته ڤیدیۆیانه بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا بكرێت و له‌هه‌موو وه‌رزه‌كانی خوێندن ئاماژه‌ی پێبدرێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. چوون زۆر به‌هێز و گرنگه.
یه‌كه‌م وتار له‌لایه‌ن گه‌وره‌ی جیهان دۆناڵد تڕه‌مپه‌وه پێشكه‌شكرا. ده‌بوو هیچ نه‌بێت ئاماژه به ناونیشانی كۆبوونه‌وه‌كه بدات كه نه‌یكرد. خه‌ڵكی له داڤۆس خۆشیان ناوێت، ئه‌و كه‌سێكی بازاڕیی و خۆ به‌زلزان و شێتۆكه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئه‌و بگۆڕن بۆ وێنه‌یه‌كی چاكتر. بۆیه ئه‌و له‌مجۆره كه‌سانه نییه كه ئه‌وان خۆشیان بوێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا. بۆچی؟ چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و هه‌رته‌نها برییته له چۆنیه‌تی پركردنی گیرفان. هه‌تا ئه‌و كاته‌یش ئه‌و گیرفانه‌كان پڕ ده‌كات ئه‌وا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وته شێته‌كانی نییه. ئیدی به‌مجۆره هوتافیان بۆ كێشا.
دوای ئه‌و، كچێكی حه‌ڤده ساڵانه هات به‌ناوی گرێتا ثه‌نبێرگ، كه له‌سه‌رخۆ، ڕاستییه‌تی لابوو، له لێدوانێكی كه‌م دا ڕوونیكرده‌وه كه چی ڕووده‌دات له واقیعدا پێی گوتن، به وردی و پوختی كاتێك وتی ئێوه خیانه‌تمان لێده‌كه‌ن، ئێوه بێ به‌شمان ده‌كه‌ن له منداڵێتیمان. بێگومان ئه‌و له‌سه‌ر حه‌ق بوو. ئینجا ئه‌و هه‌رته‌نها هه‌ندێك جلی جوانی ده‌ستكه‌وت و دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێن هێی كچه جوان بڕۆره بۆ قوتابخانه خه‌مت نه‌بێت ئێمه ئاگادرات ده‌بین. پێویسته ئه‌وه پیشانی هه‌موو جیهان بدرێت، ئه‌مه ڕه‌مزی سه‌دده‌ی نوێیه، و پێویسته بیر له‌هه‌موو ئه‌مانه بكه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بین وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بووین، ئه‌وا مانای وایه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی گه‌وره‌كان داین، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كانی وه‌ك ئێمه. بێ ده‌نگی واته ڕازیبوون و پشتگیری كردن.
ئاده‌م ده‌یڤیس: به‌ڵێ، زۆرباشه، سوپاس بۆ تۆ، یه‌ك پرسیاری تر، پێم وایه كه تۆ له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو وتت كه ئه‌نجامه‌كانی جێرمی كۆڕبین له 2017 دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ كرێكاران. به‌ڵام به سه‌رنجدان له‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش به‌ده‌ست بێنێت. وه ته‌نانه‌ت هیچ پارتێكی كرێكار له 2005ـه‌وه نه‌یتوانیوه تا ئێستا زۆرینه به‌ده‌ست بێنێت. ئایا تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت ئه‌م كاره ڕێكخراوانه‌ی كه باسیانت كرد ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌شاره پیشه‌سازییه‌كانه‌وه له میدلاندز و باكووری به‌ریتانیا ده‌شێ ڕووبده‌ن له پێنج ساڵی داهاتوو وه‌یان له‌و باوه‌ڕه دایت كه كاره‌كان زیاتر خراپتر ده‌بن، فه‌رموون كاتی زیاترتان له‌به‌ر ده‌سته.
چۆمسكی: منداڵی خۆم دووباره به‌نموونه ده‌هێنمه‌وه، ببوره بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م نموونه‌یه، ساڵی 1929 بزووتنه‌وه كرێكارییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌واو مردبن ئاوا بوو. له‌ساڵی 1934 بوو به لێشاوی تووڕه‌یی و ڕێگاكان دیسان چوونه‌وه سه‌ر دووباره ڕێكخستنه‌وه‌و ژیانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی.
پێنج ساڵ، باشه پێنج ساڵ زۆره نابێت ئه‌وه‌نده بێت، ده‌شێ كه‌متر بێت و ڕێگهگهلێكی زیاتر و پشتگیری و ڕێكخستنی زیاتر هه‌بێت. جیهان زیاتر به‌ره‌و دواوه چووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهان هه‌رچۆنێك بێت شارستانیتره له‌وه‌ی كه پێشوو هه‌بوو. جه‌نگ گه‌لێكی زۆر برانه‌وه، و ده‌كرێت ئه‌مه بكرێت به پاشخان. ئه‌م جه‌نگانه به دیاری و خه‌ڵات وه‌ده‌ست نه‌هاتوون به‌ڵكو به شه‌ڕ. بۆیه جیهان له‌وه شارستانیتره له په‌نجا ساڵ پێشووتر. گه‌نجان به‌زۆری ئه‌مه‌یان بیرچووه. لایان وایه كه هه‌موو شت ده‌زانن و هیچ هیوایه‌كیان نییه. سه‌یرێكی ئه‌مریكا بكه 50 ساڵ به‌ر له‌ئێستا. ئه‌وكات من گه‌نج بووم و منداڵێكم هه‌بوو. ئه‌مریكا یاسای دژ به هاوسه‌رێتی نه‌ژاده‌كانی هه‌بوو، به‌جۆریك دڵڕه‌ق بوون كه ته‌نانه‌ت نازییه‌كانیش ڕه‌تیانكرده‌وه له‌خۆی بگرن، چونكه ئه‌مه زۆر دڵڕه‌قانه بوو. هه‌ر دڵۆپێك خوێن و ئیتر ته‌واو تۆ ڕه‌شپێسته‌كانی، وه‌یان چونكه دایكی دایكی داپیرت كۆیله بوو، كه‌وابوو ده‌ی ته‌واو بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها یاسای دژ به هاوڕه‌گه‌زبازان، به‌ریتانیاش هه‌مان شتی كرد، هه‌روه‌ك ده‌زانن یه‌كێك لهبیركاریزانهكانی سه‌دده‌ی كوشت. پاڵه‌وانی جه‌نگی به‌ریتانیا كه شیفره‌ی ئه‌ڵمانه‌كانی شكاند و ئاشكراكرد كه‌چی به‌ریتانیا كوشتی چونكه هاوڕه‌گه‌زباز بوو. هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ریتانیا بوو له په‌نجاكان.
له‌ئه‌مریكا خانووی فیدڕاڵی هه‌بوو، كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پاڵپشتی ده‌كرا. به‌ڵام به‌پێی یاساكان ئه‌مه ڕه‌شپێسته‌كانی نه‌ده‌گرته‌وه، ده‌بوو هه‌رته‌نها سپی پێست بووایت. ئه‌ندامانی لیبڕالی ئه‌نجومه‌نی پیران دژی ئه‌مه ده‌نگیان دا. به‌ڵام ئه‌مه تاكه ڕێگه بوو كه خانوویان ده‌ست بكه‌وێت به‌هۆی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه، كه له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانی باشووره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرابوو. ئه‌مه مافی ئافره‌ت هه‌ر نه‌بوو. ژینگه؛ هه‌ر گوێبیستی نه‌ببووین. دوای 50 ساڵ شت گه‌لێكی زۆر ڕوویدا. هه‌روه‌ها ده‌كرێت له داهاتووشدا گۆڕانكاری زیاتریش ڕووبدات. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ڕوونادات گه‌ر بێت و تۆ هه‌ر له‌وێ دابنیشیت ده‌سته‌و دامان و هه‌رته‌نها گوێڕایه‌ڵ و ڕه‌زامه‌ند بیت. جارێكی تر ده‌یڵیمه‌وه كه له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كان دا، گوێڕایه‌ڵی و بێ ده‌نگی واته پشتگیری كردنیان، چونكه تۆ ده‌توانێك شتانێك بكه‌یت، به‌ڵام تۆ ئه‌مه هه‌ڵده‌بژێریت كه بیكه‌یت یان نا.
ئاده‌م ده‌یڤیس: ئه‌مه به‌ڕاستی په‌یامێكی دڵخۆشكه‌ره‌و ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش شتێكی جوان و باش بوو. زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی هه‌مووتان. زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌ڕێز پڕۆفیسۆر چۆمسكیی بۆ ئه‌م كاته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی.
چۆمسكی: سوپاس بۆ ئێوه‌ش.
———
لینكی چاوپێكه‌وتنه‌كه: