هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی قوڵی بێ متمانەیدا

رۆژانە بە سەدان توشبوی نوێ تۆمار دەکرێت، بە بەرچاومانەوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە بە هۆی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن. بەلام، هێشتا زۆرێکمان نەک بروامان بە بوونی وەها نەخۆشیەک نیە، بەڵکو بانگةشەیی پوچەڵیی و ناراستیی وا نەخۆشیەک دەکەین، وه بە فێل و ستراتیژی حکومەتی دەزانین بۆ خۆدزینەوە لە ئەرک و بەر پرسیارییەتیەکانی. بێگومان حکومەت، نەک  نەی توانیوە لە ئاست پێداویستەکانی ئەم دۆخەی ئێستادابێت، بەڵکو بە سەرچاوەی زیاتری دروستکردنی بێ متمانەیی لە نیوان هاولاتیانی هەرێم دادەنرێت سەربارەت بە بوون و نەبوون و راستی و دروستی فایرۆسی کۆرۆنا. بەلام، قسەی من زیاتر لەسەر حيزبەکانە وەک داینەمۆیی دروستکردنی بێ متمانەیی لە نیوان هاولاتیانی هەرێمی کوردستاندا.

حيزبایەتی لە وڵاتە پێشکەوتوکانی دنیادا، هەمیشە تاک بە ئاراستەی زیاتر هۆشیاریی سیاسی، ئابووری، و تەندروستیدا دەبەن. واتە حيزبەکانی ئەوێ، کار لەسەرئەوە دەکەن، تاکێک دروست کەن، کە سەرچاوە و داینەمۆیی دروستکردنی متمانە و هۆشیاریی گشتی بێت. لەوێ تاک بە شێوەیەک ئاراستە دەکرێت، کە بروایی بە دامەزراوە دەستوریی و نیشتیمانیەکانی ولاتەکەی خۆی بێت، و هاوکاریان بیت.

بەڵام ، حيزبایەتی لە هەرێمی کوردستان، هەردەم   هاولاتیەکانی ئەم هەرێمەی بە ئاراستەی دروستکردنی بێمتمانەیی  و ناهۆشیاریی زیاتر پاڵناوە، نەک  بە ئاراستەی دروستکردنی متمانە و هۆشیاریی گشتی. واتە، زۆرایەتی  حيزبەکانی هەرێم ، پێگە و سەنگ و قوەتی حيزبی خۆیی لەسەر دروستکردنی بێ متمانەی بەرامبەر بە دامەزراوەکانی  حکومەت و  حيزبەکانی دیکە هەڵچنیوە. واتە، ئەوان ، کار لەسەر ئەوە دەکەن  بێ متمانەییةکی قوڵ لە  هەناو و دونیابینی  تاکی کوردیدا دروست بکەن بە رامبەر بە کارو هەلوێست و پرۆژە و روئیایی حيزبەکانی دیکە، و بەتایبەتی حکومەت. واتە، لە جیاتی ئەوەی بێت رۆل و سەنگ و پرۆژە و روئیایی خزبەکەی خۆی نیشانی لاینەگران و هاولاتیانی ئەم هەرێمە بدات، دێت و زۆر بە نابەرپرسیارانە و نا واقیعیانە، تەواوی بەها و پرەنیسپ و کاری دامەزراوەکانی حکومەت و حيزبەکانی بەرامبەری زەربی سفر دەکات بۆئەوەی وێنەیەکی شەیتانیکراوی ئەوان نیشان بدات. واتە، نایەت وێنەی ئەو “بەهەشتەی” کە بانگەشەی بۆ دەکات نیشانی لایەنگران و هاوڵاتیان بدات. بۆیە،  زۆر بەی حيزبەکان تاکێکی گوێ لە مشت و نا بەرپرسیار و بێ روئیا دروست دەکەن، کە لە هەر ئان وساتێکدا، بۆی هەلَبکەوێت، دۆخێکی گەورەیی شلَەژانی دەرەونی بۆ هەولَاتیانی ئەم هەریمە دروست دەکەن.

لەهەمان کاتیشدا، حيزبە ئوَپۆزسوێنەکان ، نەک تاکێکی هۆشیار و بەرپرسیاریان دروست نە کردووە، بەلکو بە هەمان رێگا و شێوەی حيزبە حکومرانەکان  تاکێکی رۆبۆتیيان دروست کردووە، کە قوەت و روئیابینی لەسەر پرۆژەو بونیادی مەعریفی خۆی هەل نەچنيوە، بەلکو لەسەر دروستکردنی بێ متنامەنی بەرامبەر بەرابمەرەکەی  هەلچنیوە، وە  هەرچی ئەوان وتیان ،لای ئەم قەبول نیەو، جێگەی گومان و ڕاچلەکینە.

هیچ روداو و دۆخێک وەک  ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی روونەکردەوە ، کە زۆریک لە هەولاتیانی  ئەم هەرێمە نەک گوێی لە راپۆرت و ڕاسپاردە زانستیی و تەندروستیەکان ناگرێت( کە بیگومان بێ متمانەیش لەواندا هەیە) ، بەلکو ئیش لە سەر بێ بەهاکردن و بێ ئەرزشکردنینان دەکات، بە رادەیەک دۆخێکی ناڕوونی بۆ هاوڵیاتیان دروست کردووە، وە بە گومانەوە لە هەبوونی وا نەخۆشیەک دەڕوانێت.

ئەوەی جێگەی تێرامان و هەلوێستە لەسەرکردنە ئەوەیە، ئەوەی وا لەم تاکە دەکات  ئامادەبێت  گوێی بۆ بگرێت و ملی بۆشل کات،ئەو  قسەو ڕێ وشوێنانەیە کە بەرپرسە حيزبیەکەیی وسەرۆکەکەی بۆی بەیان دەکات. واتە ئەگەر حيزبەکەی وتی کۆرۆنا هەیە، ئیتر هەیە و، ئەگەریش وتی نیە، ئەوە نیە، و نەک مەرگی چەند کەسێک بەلکو بەهەزانیش ڕایی ناچڵە کێنێت.  ئەم بێ متمانەییە زۆرەی  ئیستا لەم هەرێمە  داشڵەقیو بە قەیرانی دارایی و چەندان قەیرانی دیکە هەیە، بەرهەمی کاریی حيزبێک و هەروەها ئەم چەند سالەی دوایی نیە، بەلکو بەرهەمی زیاد لە قۆناغ و دەیەیەکە لە حيزبایەتی و حکومڕانی.  هەر لە یەکەم قۆناغی شۆرش و سەر‌‌‌هەڵدانی حيزبایەتی  ، دروستکردنی بێ متمانەیی چەکێکی کاریگەری هەر حيزب و رێکخراوێک بوو دژ بە حيزب و رێکخراوانی دیکە. واتە کاتێک حيزبێکی نوێ دروست بووە، لە بێ متمانەی حيزبەکەی پیشووی  دروست بوووە، پاشان خۆیشی بوەتە هۆکاری دروستکردنی بێ متمانەیی لەلای لاینەگرو هاولاتیانی ئەم هەرێمە. واتە، جۆرێک لە بازنەیەکی بێ متمانەیی  دروستبووە، هەر حيزب و لایەنێک ئەوەی  بەرابمەری پێ تۆمەت بار دەکات. لە هەمان کاتیشدا، بووبە بە نیعمەتێک بۆ هەندێک حيزب و لایەن.

لەگەل ئەوەشدا، فرە حيزبی  و هەبوونی چەند حيزبێکی  ئۆپۆزسوێن لە هەرێمی کوردستان، نەک نەبووەتە هۆیی دروستکردنی تاکی هۆشیار و بەرپرسیار، بەلکو تاکی بە قەد باڵی حيزبەکەی خۆی دروستکردوە. تاکێک، کە سەرجەم کار وپرۆژە و روئیا و هەلوێستی حکومەت و حيزبەکانی دیکە نەک رەت دەکاتەوە، بەڵکو بە کاریی شەیتانی وەسفیان دەکات، و هەرکەس و لایەنێک ملی بۆ شل بکات، ئەوا ئیدی ئەوە شەیتانەو دەبێت ڕەجم بکرێت.  تاکێک، هەمیشە لە پشت مۆبایل و کۆمپتەرەکەیەوە ئامادەیە بۆ فەرمانی سەرووی خۆیی و بۆ هێڕشکردنە سەر بەرامبەرەکەیی وروخاندنی هەموو بەهاکانی.

بێگومان ئەم بێمتمانەییە بەرفراوانەی ئەمرۆلە کۆمەڵگەی کوردیدا ئامادەیە،هەرێمی کوردستان بەرەو دۆخێکی نادیار و مەترسیدار دەبات، کە رەنگە توشی دژواریی و ناڕەحەت گەلێکی وەهامان بکات، کە دورنەبێت لە شەریی ناوخۆیی و پەرتەوازیی ئیداریی و سیاسی. تاکە رێگەش بۆ گەرانەوەی متمانە بۆ دامەزراوە سیاسی و تەندروستیەکانی ئەم  ولاتە، گێرانەوەی شکۆیە بۆ زانست و بەهایی مرۆڤی زانستخواز.

 

بەشکردن: