هه‌واڵی ساخته له‌ته‌رازووی حه‌قیقه‌تدا
دەقی وتاری لیی ماكنتایه‌ر (Lee McIntyre) لەبارەی کتێبەکەیەوە بەناوی “پۆست حەقیقەت”
وه‌رگێڕان و په‌راوێز: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن نه‌جم
دوو كتێبم له‌گه‌ڵ خۆمدا هێناوه، یه‌كێكیان كتێبی “پۆست حه‌قیقه‌ت”ـه[1]، و ئه‌وی دیكه‌شیان كۆپیه‌كی كتێبی “1984”ی جۆرج ئۆڕوێڵه[2] و هی سه‌رده‌می گه‌نجێتیمه. له‌م دواییانه‌دا ئه‌م كتێبه زۆر له‌گه‌ڵ خۆمدا هه‌ڵده‌گرم و هه‌میشه به‌ده‌ستمه‌وه‌یه و زۆرترین وته و ڕسته‌ی لێ وه‌رده‌گرم و به‌نموونه‌ی ده‌هێنمه‌وه. وتاری ئه‌مشه‌وم به‌ناونیشانی “هه‌واڵی ساخته – فێیك نیوز”ـه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی كه هه‌ن له سه‌رده‌می پۆست-حه‌قیقه‌ت دا. شتێكی ڕوونه كه دیارده‌ی هه‌واڵی ساخته، دیارده‌یه‌كی نوێ نییه به‌ڵكو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می “ڕۆژنامه‌گه‌ریی زه‌رد”[3] له ساڵانی 1890 یان ڕه‌نگه بهرلهئهوهش. به‌ڵام ئه‌م زاراوه‌یه له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌ربڵاوبووه، به‌جۆرێك خه‌ڵكی لای وایه كه شتانێكی زۆر له‌مباره‌یه‌وه ده‌زانن ته‌نانه‌ت گه‌ر واش نه‌بێت.
له‌كتێبه نوێكهمدا، شتانێكی زۆر كه‌مم باسكردهوه له‌باره‌ی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و كاریگه‌ره نهرێیهكانیی هه‌واڵی ساخته له‌گه‌ڵ ته‌ركیز خستنه ئه‌و كێشانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ساڵی 2016 دروستی كرد. من ده‌مه‌وێت لێره‌دا ته‌ركیز بخه‌مه سه‌ر ئه‌م كاریگه‌ره مه‌ودا درێژه‌ی جێیهێشتووه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی و دیموكراسی دروست ده‌كات.
ڕۆڵی هه‌واڵی ساخته له كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه هه‌ستیاره‌كه‌ی ساڵی 2016 ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان ناسراوه، لایه‌نه‌كانی تریش چه‌ندین هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و نادروستیان دروستكرد و له سۆشیال میدیای وه‌كو فه‌یسبووك و ئه‌وانی تر بڵاویان كرده‌وه. خه‌ڵكی وایلێهات تووشی سه‌رشێوان بوو له‌وه‌ی ئاخۆ كامه حه‌قیقه‌ته‌و كامه درۆ و ساخته‌یه، هه‌روه‌ها بۆ لەمەودوا ئیدی به‌كام سه‌رچاوه باوه‌ڕبكه‌ن. هه‌واڵه ساخته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌واڵه ڕاسته‌كان لهكێبڕكێدابوون و بینیمان كه چه‌نده ئاسانه یاری به‌هه‌ستی ڕای گشتی بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تێچووه زۆره‌ی كه هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌رته‌نها بۆ متمانه په‌یداكردن، به‌ڵكو بۆ ئه‌م ڕۆڵه‌ش كه ڕۆژنامه‌گه‌ریی ده‌یگێڕێت له‌دابینكردنی ئه‌م جۆره زانیارییه ورده‌ی كه شاخوێنبه‌ری ژیانه بۆ گوزه‌راندن و ژیانكردن له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد. به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان، بینیمان كه چۆن زاراوه‌ی “هه‌واڵی ساخته” بوو به چه‌كێك دژی نه‌یارانی سیاسی هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م پرێس كۆنفڕانسه‌وه له 11 جه‌نیوه‌ری 2017 دا.
دۆناڵد تڕه‌مپ ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی سوێندی ده‌ستووریی بخوات وه‌ك سه‌رۆكێك، ڕه‌تیكرده‌وه كه وه‌ڵامی په‌یامنێره‌كه‌ی (سی ئێن ئێن) جیم ئۆكوستا بداته‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه وتی “ئێوه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ساخته‌ن”[4]. له مانگی شوباتی 2017 دا، تڕه‌مپ تویتێكی كرد، به‌وه‌ی كه “هه‌واڵی ساخته” ده‌ربڕینێك بوو، له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها له حوزه‌یرانی 2018 دا دیسانه‌وه تویتێكی كرد، دوای ئه‌وه‌ی لهڕاگهیاندنهوه كۆمه‌ڵێك پرسیاری قوڕسی ئاڕاسته‌كرا سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، بۆیه ئه‌و له‌تویته‌ر وا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مانه هه‌مووی “هه‌واڵی ساخته‌ن و به‌تایبه‌ت هه‌ر دوو كه‌ناڵی (ئێن بی سی) و (سی ئێن ئێن) به ڕژدی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌كو له گرنگیی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا كه‌م بكه‌نه‌وه”.
گه‌وره‌ترین دوژمنی وڵاتی ئێمه بریتیه له “هه‌واڵی ساخته” كه له لایه‌ن گه‌مژه‌كانه‌وه به ئاسانی بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌م جۆره هێرشكردنه سه‌ر ڕاگه‌یاندنه ده‌بێت به‌جۆرێك تێیبگه‌ین، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كه ده‌یه‌وێت متمانه‌و میسداقیه‌تی ئه‌وانه لاواز بكات كه ههواڵگهلێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆكدا نییە.
گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككنهكهوین كه حه‌قیقه‌ت چییه و ئه‌گه‌ر هیچ حه‌قیقه‌تێكیش نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه چووینه‌ته نێو مشتومڕێكی بێ سنوور، كه‌وابوو هیچ بهرپرسیاریهتێكیش وجودی نابێت
به‌گوێره‌ی ڕاوبۆچوونی جیم ڕۆزین بێت، كه مامۆستایه له زانكۆی نیویۆرك؛ پێی وایه كه ئه‌مه داماڵڕانی جیهانه له حه‌قیقه‌ت، گه‌ربێت و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككنهكهوین كه حه‌قیقه‌ت چییه و ئه‌گه‌ر هیچ حه‌قیقه‌تێكیش نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه چووینه‌ته نێو مشتومڕێكی بێ سنوور، كه‌وابوو هیچ بهرپرسیاریهتێكیش وجودی نابێت.
له‌مكاته‌دا كه دامه‌زراوه یاساییه‌كانی ڕاگه‌یاندن به هه‌واڵی ساخت تۆمه‌تبارده‌كرێن، به‌بێ هه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه ئه‌مانه هه‌واڵی ساخته بڵاوده‌كه‌نه‌وه، یان ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌كه‌یان ورد نییه، ئه‌وا مانای وایه ئێمه چیتر ناتوانین چاوه‌ڕێی هیچ به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامێك بكه‌ین دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه دزراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی ئه‌م هه‌واڵانه بهكارببرێت كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك یه‌كناگرێته‌وه.
له‌ڕاستیدا، تڕه‌مپ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا زاراوه‌ی “هه‌واڵی ساخته” زۆر به‌كاردێنێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به نه‌رێنی باس له ئه‌و ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌م هه‌واڵانه ڕاست بن یا نا، ته‌نانه‌ت واخه‌ریكه شوێنكه‌وتووانیشی هه‌مان شت دووباره ده‌كه‌نه‌وه. ڕاپرسسیهك كرا، پێم وابێت له‌سه‌دا 40ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوڕا بوون كه هه‌واڵی ساخته ده‌ربڕی كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی نادروستن. بۆیه له‌ژینگه‌یه‌كی له‌مجۆره‌دا ته‌نانه‌ت “حه‌قیقه‌ت”یش له مه‌ترسیدایه. كه‌وابوو لێره‌دا ده‌بێت ڕوون بین له پێناسه‌كردنی زاراوه‌ی “هه‌واڵی ساخته”، له‌ڕاستیدا “هه‌واڵی ساخته” له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه هه‌واڵه‌كه دروست نییه، به‌ڵكو زیاتر مانای وایه كه به‌نیازی باوه‌ڕهێنان به‌كه‌سێك یان لایه‌نێك هه‌واڵێك دروستده‌كرێت به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، له‌لایه‌كی تریش ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه هه‌ر ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی و ڕێك و پێك هه‌واڵێكی ساخته‌ی بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌م ده‌زگایه ئیتر ته‌واو سه‌رجه‌می هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانی ساخته‌ن، مانای ئه‌وه‌ش نییه كه ئه‌وان هه‌واڵێكیان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروست كردووه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌واج و ڕه‌وایه‌تی بده‌ن به هه‌واڵێك و بڵاویبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ده‌بێ له نیەتیاندا بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكان به لاڕێدا ببه‌ن یان ئه‌جێندایه‌كیان هه‌بێت له‌مه‌ڕ ڕاگه‌یاندنی درۆ‌و ساخته‌كاریی. سه‌رنج بده‌ن كه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان به‌لاڕێدا بردن و زانیاریی بهلاڕێدابردراو، ئه‌مه ڕێك وه‌ك ئه‌و وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت، ساخته‌یی یان فێڵ نابێته درۆ تائه‌وكاته‌ی كه‌سێك ده‌زانێت كه ئه‌مه به نا-ڕاستیی نووسراوه.
“هه‌واڵه ساخته‌كان” ناچنه نێو قاڵبی هه‌واڵی درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستراو، ئه‌گه‌ر هاتوو نووسه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی حه‌قیقه‌ت نه‌بێت.
له‌ڕاستیدا، ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه یاساییه‌كان، په‌یڕه‌و و كهلتوورێكیان هه‌یه، كه تیایدا ئه‌وه ڕه‌چاوده‌كرێت نه‌ك هه‌رته‌نها دوای كۆنگره و هه‌واڵه ڕۆژنامه‌وانییه دروسته‌كاندا بكه‌وێت وه‌كو ئاشكراكردنی كێشه‌یه‌كی شاراوه له زانیارییه‌كی دووسه‌ره و پاشان ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه ده‌شێ بخزێته نێویی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه به‌دڵی كه‌سانێكیش نه‌بێت، یان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه ببێته هۆی ساخته‌یی هه‌واڵه‌كه. ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن لایان وابێت كه ته‌نها كاری ڕۆژنامه‌وان ده‌بێت ئه‌وه‌بێت كه دژی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار بوه‌ستێته‌وه.
جۆرج ئۆڕوێڵ ده‌ڵێت: ڕۆژنامه (ڕاگه‌یاندن) ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویی تر نایه‌وێت بڵاوبكرێته‌وه. هه‌موو شته‌كانی تر بریتین له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كاری له‌پێشینه‌ی میدیاش بریتیه له گوتنی ڕاستییه‌كان. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه تۆمه‌تی هه‌واڵی ساخته ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی گومان لهههواڵهكهش ده‌كرێت، نابێت ببێته هۆی هاندانی ئه‌وه‌ی كه به ڕۆژنامه‌نووس بگوترێت ساخته‌چی و هه‌واڵه‌كه‌ش به‌ساخته له‌قه‌ڵه‌م بدرێت[5]. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵه‌كه ورد و ڕوون نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێك له‌خۆبگرێت بۆ سه‌لماندنی، ئه‌م وته‌یه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌جۆرێك له پیلان تاوه‌كو ناپاكی له‌و به‌هایانه بكه‌ن كه سوێندیان خواردبوو له‌سه‌ری.
یه‌كه‌م كێشه ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵی ساخته ده‌كرێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ڕاست دا بكات، كه ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات له‌سه‌ر زۆر شتی ژیان بڕیار بده‌ین، له‌نێویشیاندا ده‌نگدان
من داوا ده‌كه‌م كه ئێوه بڕیاربده‌ن، كامیان له‌وه‌یه كه پیلانگێڕی بێت، ئه‌وه‌ی كه پیلانگێڕهیهكی جیهانیی له‌ئارادایه و له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌دژی ئه‌مریكا یان تێپه‌ڕین له سنووره‌كان به‌شێوه‌ی نایاسایی كه‌می كردووه له‌بری ئه‌وه‌ی زیاد بكات له‌چاو ئه‌و ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوو. با ئێستا بزانین ئه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تی ئه‌م باسه ئه‌وه بێت كه ئه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به “هه‌واڵی ساخته”، ئه‌وا له‌ڕاستیدا ته‌نها زیان به خۆیان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016. من له‌م وتاره‌دا هیچ شتێك ناڵێم كه به‌ڕژدی وه‌رنه‌گیرێت، چوون ئێمه هه‌موو بینیمان كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبووك و تویته‌ر بانگه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌تی تهكساسیان ده‌كرد له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ئاڕاسته كرابوون. له‌هه‌مان كاتیش‌دا، پێویسته ته‌واوی ئه‌م ده‌نگۆ و تۆمه‌تانه وه‌لا بنێین له‌باره‌ی هه‌ر گومانێكی ساخته‌یی بۆ هه‌واڵی ساخته، هه‌روه‌ك كه خۆیان سه‌رچاوه‌ی وردبینین، ئه‌وه‌ی كه نه‌یارانیان پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه دوو زیان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌والی ساخته‌دا دێن، كاریگه‌رییه‌كی كوێرانه‌ی ناسراو هه‌یه كه ده‌شێ ڕووبدات هه‌ر كاتێ كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی هه‌واڵێكی نادروست به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی قورستتری هه‌یه ئه‌ویش كه واده‌كات كه‌سێك گومان له هه‌واڵێكی ڕاست بكات[6]، یه‌كه‌م كێشه ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵی ساخته ده‌كرێت كێبڕكێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ڕاست دا بكات، كه ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات له‌سه‌ر زۆر شتی ژیان بڕیار بده‌ین، له‌نێویشیاندا ده‌نگدان[7]، له‌سه‌ر بنه‌ما و پشت به‌ستن به ساخته‌یی. به‌ڵام كێشه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌شێت تۆمه‌تباركردن به هه‌واڵی ساخته له دونیای سیاسه‌ت دا به‌كاربێت بۆ ئامانجی ئه‌وه‌ی گومانمان بۆ دروست بكات له‌وه‌ی كه ئایا هیچ حه‌قیقه‌تێك له‌دونیادا هه‌یه و جیهان هه‌مووی هه‌واڵی ساخته‌یه‌و ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات كه هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت سڵ بكه‌ینه‌وه له پێدانی زانیاری ڕاسته‌قینه.
ده‌شێت گومان و شپرزه‌یی چالاك بن وه‌ك درۆ، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی وا له‌كه‌سێك بكه‌یت كه باوه‌ڕ به درۆ بكات. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی دووانه‌یی كلاسیكییه كه وا له‌خه‌ڵكی ده‌كات هه‌واڵی ساخته به درۆ وه‌ربگرن و هه‌واڵی ڕاستیش به ساخته و درۆ وه‌ربگرن، دیاره هه‌ردوو حاڵه‌تیش ترسناكه و زیان ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ك هه‌رته‌نها له‌به‌ر بڕیاره‌كانمان به‌ڵكو له‌به‌ر به‌ها ڕاسته‌كان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه پێویستن بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی.
بێگومان چاره‌سه‌رێك هه‌یه بۆ كێشه‌ی یه‌كه‌م، كه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی خۆمانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ڕاست و دروستیی بكه‌ینه‌وه، ده‌كرێت گومان بخه‌ینه سه‌ر هه‌واڵه‌كه و پاشان دڵنیابینه‌وه لێی، به‌كورتی ده‌توانین كارێكی قورس بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته دیاربكه‌ین تاوه‌كو په‌سه‌ندی نه‌كه‌ین و له هه‌واڵه دروسته‌كه دایببڕین. به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی دووه‌م؟ ئامراز و ڕێگاكان چین له‌دژی ئه‌م كێشه‌یه؟ گرنگترین شتانێك چین كه پێمان بكرێت له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی دووه‌م كه ده‌بێته هۆی باوهڕنهبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه یاساییه‌كانیش ئاگاداری ترسناكیان بێت،هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ئێمه كه ئه‌م گره‌وانه بوه‌ستێنین كه‌له‌سه‌ر هه‌واڵه ساخته‌كان ده‌كرێن كه هیچ نییەتێكی نییه جگه لهزیاندان به هه‌واڵه ڕاسته‌كان و ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسه‌تێكی ڕه‌شه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته ئۆتۆكراسیهكاندایه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌نها درۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆی ده‌كات به‌ڵكو بۆ خولقاندنی كه‌لتورێكی پڕ له باوه‌ڕنه‌بوون، كه ناتوانن جیاكاری بكه‌ن له‌نێوان ساخته و ڕاستیدا، له‌مه‌شدا كه‌وابوو مه‌به‌ستیان هه‌رته‌نها به‌لاڕێدابردن نییه، به‌ڵكو وامان لێبكات كه هه‌میشه گومان له‌حه‌قیقه‌ت بكه‌ین، له‌كاتێكدا حه‌قیقه‌ت وا له‌به‌رده‌ممان دا بێت، هه‌روه‌ها لایه‌نێكی تریش هه‌یه له‌كۆتاییدا كه شتانێكیان هه‌یه حه‌قیقه‌ت نییه و ده‌یانه‌وێت به‌ئێمه‌ی بفرۆشن، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌زموونكراو و حه‌قیقه‌تێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتداریی، هه‌روه‌ك توێژه‌ری به‌ناوبانگی فڕنه‌كانی كاره‌ساتی هۆڵۆكۆست[8]، هانا هۆشداری داوه كه نموونه‌یه‌كی دیاریی تۆتالیتارییه‌ت بریتیی نییه له نازییه پێداگرهكان یان شیوعییه پێداگرهكان، به‌ڵكو بریتیه له‌وانه‌ی كه جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵیی حه‌قیقی هه‌روه‌ها هه‌ڵه. تیم ساندرز له دوا كتێبیدا، كه كتێبێكی گرنگه له‌باره‌ی تاغوتی پۆست-حه‌قیقه‌ت بریتیه له قۆناغی به‌ر لهفاشیزیم.
هەواڵی ساختە نەک هه‌ر ته‌نها درۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆی ده‌كات به‌ڵكو بۆ خولقاندنی كه‌لتورێكی پڕ له باوه‌ڕنه‌بوون، كه ناتوانن جیاكاری بكه‌ن له‌نێوان ساخته و ڕاستیدا، له‌مه‌شدا كه‌وابوو مه‌به‌ستیان هه‌رته‌نها به‌لاڕێدابردن نییه، به‌ڵكو وامان لێبكات كه هه‌میشه گومان له‌حه‌قیقه‌ت بكه‌ین
تۆ سه‌یری ئه‌م جیهانه‌ی ده‌وروبه‌رمان بكه كه تێیداین، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه سیاسییه دیموكراته‌كان له خۆرئاوا ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌كه‌ن به‌ناوی هه‌واڵی ساخته، ئه‌و دیكتاتۆرانه گاڵته‌یان پێده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بێده‌نگ بكه‌ن كه هه‌واڵی ڕاست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كات، به‌داخه‌وه‌ش نموونه‌یێكی زۆرمان هه‌یه له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه زیندانی كراون، یان ته‌نانه‌ت كوژراون له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانه‌وه[9] كه هه‌واڵه ڕاسته‌كانیان هه‌ڕه‌شه بووه بۆیان.
بۆچی یه‌كێك ئه‌م كاره ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی جیهان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ئه‌و ڕژێمانه‌ی هه‌وڵیانداوه كه ڕاستگۆكان بێده‌نگ بكه‌ن، ئه‌وا به‌وردی ئه‌م كاره‌یان كردووه، چونكه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له هێزه‌كه‌ی بكات بۆئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكات كه بۆ ئه‌وان كارده‌كه‌ن و ڕه‌نگه ئه‌م جۆره حكومه‌تانه ته‌واو باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت كه كه‌س به درۆكانیان باوه‌ڕ ناكات، به‌ڵام هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێك بۆ درۆكردن و نه‌بوونی هیچ ده‌نگێك كه تانه له‌م درۆیه بدات، ئاماژه‌ی بوونی هێزێكی ته‌واوه[10]، هه‌روه‌ك جه‌یسۆن ستانلی ئاماژه‌ی پێداوه له كتێبه گرنگه‌كه‌ی “پڕوپاگه‌نده، چۆن سه‌رده‌گرێت؟”، ئه‌و ده‌ڵێت: “مه‌به‌ست له پڕوپاگه‌نده ئه‌وه نییه كه باوه‌ڕت پێبكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه نیشانت بدات كه كێ سه‌رۆك و به‌رپرسه. له‌مجۆره ژینگه‌یه لێپرسینه‌وه له‌ژێر مه‌ترسی دایه‌و له‌لایه‌ن دێپۆتیزمهوه[11] جێیگاكهی گیراوه. هه‌ربۆیه من باوه‌ڕم وایه كه ترسیی گه‌وره له هه‌واڵی ساخته هه‌رته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و بوختان نییه، هه‌روه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 بینیمان، به‌ڵكو ترسه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌كرێت تۆمه‌تی هه‌واڵی ساخته بۆ ئاماده‌سازیی پاشخانێكی كه‌لتووریی درۆكردن به‌كاربێت كه به‌ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵكانی پێ فریوبده‌ن، چوون فریودانی ئه‌مانه ئاسانتره له‌وانه‌ی كه هۆشیار و وریا، هه‌ربۆیه ئه‌م كاریگه‌رییه له‌لایه‌ن تڕه‌مپه‌وه ههڵقۆزراوهتهوه به‌وه‌ی ته‌نها مۆڵه‌ت به‌م ده‌زگایانه ده‌دات ڕوماڵی كۆنگره‌كان بكه‌ن كه‌ده‌یه‌وێت[12] و له‌لایه‌كیش هه‌ڕه‌شه له‌وانه ده‌كات كه پێی وایه هه‌واڵی ساخته بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی مۆڵه‌تی ڕوماڵكردنی پرسه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ده‌ربڕینێكی ترسناك هه‌یه دژ به‌هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه به‌ئاشكرا ده‌یبینین، كه ئه‌میش سروشتی هه‌ڕه‌شه‌كردنه له‌سه‌ر ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ته‌نانه‌ت دیموكراتیش. ترسناكیی ئه‌م ته‌كتیكی پۆست-حه‌قیقه‌ته‌ی هه‌واڵی ساخته هه‌رته‌نها توندوتیژی نییه به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌ت به‌ڵكو توندوتیژییه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی كه پێویستن بۆ ده‌ستپێوه‌گرتنی ئازادیی سیاسی له كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ر و كراوه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆژیاو داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ داهاتووی هه‌واڵی ساخته چییه؟ من له‌ئێستاوه كه‌مێك ده‌تانترسێنم، ئه‌گه‌ر قسه‌كانی پێشووم جێگای ترس نه‌بووبێت، ئه‌وه به‌دڵنییایه‌وه ئه‌مه جێگای ترسه. به‌داخه‌وه به‌ڵام ئێمه هیچ هۆكارێكمان له‌به‌رده‌ست نییه كه وادابنێین شته‌كان به‌ره‌و باشی ده‌چن، ئه‌گه‌رچی فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر هه‌وڵی زۆریان داوه كه نموونه‌یه‌كی وریا و زیندوو بن له‌هه‌مبه‌ر گشت كێشه‌كان و هه‌واڵی ساخته، و ڕه‌نگه دوا جه‌نگیان له‌دژیی به‌كارهێنابێت. هه‌روه‌ك ئه‌م وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تۆ دیوارێك بەبەرزیی 10 مەتر دروست بكه‌یت ئه‌وا دڵنیابه كه‌سێكی دیكه‌ش په‌یژه‌یه‌كی 11 مەتری دروست ده‌كات، جیا له نووسینێكی ساده و یان وێنه‌یه‌ك، پێشكه‌وتنه‌كان به‌جۆرێك داهێنانیان هێناوه‌ته كایه‌وه كه به ساختهییی قووڵ ده‌ناسرێت، كه‌تیایدا ده‌نگ و ڕه‌نگ (ڤیدیۆ) به‌دڵی خۆیان ده‌ستكاری ده‌كه‌ن و به‌جۆرێك تۆ به‌چاوی ئاسایی له‌ڕاسته‌قینه‌ی جیا ناكه‌یته‌وه[13] و به‌گوێچكه‌ی ئاسایی نازانیت كامه حه‌قیقه‌ته‌كه‌یه.
من کە له‌ڕێگادا بووم كه له ڕادیۆی نیشتمانی بیستم كه كۆنگرێس سبه‌ی دانیشتنێك سازده‌كات سه‌باره‌ت به “ساخته‌یی گه‌وره” له لیژنه‌ی هه‌واڵگریی، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت نموونه‌ی ئه‌مه ببینیت له‌ڕووی ده‌نگه‌وه، ئه‌وا كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی هه‌یه به‌ناوی Lyrebird كه له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ته‌كنیكێك كارده‌كات به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت نموونه‌یه‌ك له‌ده‌نگی كه‌سێك (ماوه‌كه‌ی یه‌ك خولهك بێت) بگۆرێت بۆ فه‌رهه‌نگێكی جیهانی. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی مه‌بده‌ئه‌وه ده‌كرێت هه‌ر ده‌نگێكمان بوێت گوێبیستی بن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌مجۆره له‌مه به‌دوا هیچی دیكه ده‌نگیی كۆمپیوته‌ر و ڕۆبۆتیی به‌كارنابه‌ن. به‌ڵام ڕوون و ئاشكرایه كه ئه‌م جۆره ته‌كنۆلۆژیایه بۆ كاری تری زۆر خراپ به‌كاردێت و هه‌روه‌ك ده‌شزانن كه ته‌كنۆلۆژیاش هه‌میشه بێ خه‌وش نییه، كێ هه‌یه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه ڕه‌نگه ڕۆژانێك بێت زۆر له‌وه زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت و نه‌وه‌ك هه‌ر به ته‌نها بۆ پزیشكانیی پسپۆڕ به‌رده‌ست بێت، به‌ڵكو بۆ خراپه‌كاران و سیاسیه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه ده‌یانه‌وێت به لاڕێدا بمانبه‌ن، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌مجۆره ته‌كنۆلۆژیایه‌ی ده‌نگه‌یان له‌به‌رده‌ستدا بێت ئاخۆ چی بكه‌ن.
بیر له گوێگرتن لە فۆتۆشۆپ بكه‌وه! نه‌ك هه‌رته‌نها له یه‌ك وێنه‌دا، به‌ڵكو له‌ته‌واوی گرته ڤیدیۆیه‌ك، به‌ڵام به‌شه ترسناكه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت له كاتی ڕاسته‌قینه‌دا به‌كاربێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئێستادا ئێمه ده‌توانین به‌سه‌رنج دان له‌ڤیدیۆكه و وردبوونه‌وه‌و لێی بۆمان ده‌ربكه‌وێت كه ئاخۆ قسه‌كان و شێوازی جوڵانه‌وه‌ی لێوه‌كانی یه‌كده‌گرێته‌وه
جگه‌له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ویستیان له‌گه‌ڵ گرته‌ی ڤیدیۆیی ڕێكی بخه‌ن! وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك لهپڕۆژهكانی زانكۆی ستانفۆڕد په‌ره‌ی پێده‌درێت، به‌ناوی پڕۆژی “ڕووبه‌ڕوو”، كه ڕێگه ده‌دات به شیان و ڕوودانی شتێك پێی ده‌گوترێت “گرتنی ڕووخسار”، بیر له گوێگرتن لە فۆتۆشۆپ بكه‌وه! نه‌ك هه‌رته‌نها له یه‌ك وێنه‌دا، به‌ڵكو له‌ته‌واوی گرته ڤیدیۆیه‌ك، به‌ڵام به‌شه ترسناكه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت له كاتی ڕاسته‌قینه‌دا به‌كاربێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئێستادا ئێمه ده‌توانین به‌سه‌رنج دان له‌ڤیدیۆكه و وردبوونه‌وه‌و لێی بۆمان ده‌ربكه‌وێت كه ئاخۆ قسه‌كان و شێوازی جوڵانه‌وه‌ی لێوه‌كانی یه‌كده‌گرێته‌وه[14]، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ ئه‌مه ڕاسته یان نا، به‌ڵام له‌م تهكنۆلۆژیایهدا هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش تێپهرێنراوهو ته‌نانه‌ت به‌بێ پۆشینی ماسك، بۆیه ئێمه نازانین كه ئه‌مه ڕاسته یان نا.
ئێمه ئێستا كه لێره‌دا قسه ده‌كه‌ین، دوورین له‌مه، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ كاتێكی تری كه‌م ببینین پارچه‌یه‌ك له‌م ڤیدیۆیه ساخته بكرێت و ئه‌مه‌ش نزیكه و ڕه‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 بیبینین[15]، ئه‌وكات ئێمه به‌ته‌واوی ده‌توانین به‌لێكدانی ئه‌م داهێنانانه هه‌ر ڤیدیۆیه‌ك، ئینجا گوتار بێت یان وانه‌یه‌ك، ده‌توانین بیگۆڕێن بۆ ئه‌و قسه‌كردنه‌ی گه ده‌مانه‌وێت و له‌خه‌یاڵماندا هه‌یه.
به‌نموونه هه‌ر له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌جیاتی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كه خاو كرابوویه‌وه‌و وای نیشان ده‌دا كه نانسی پیلۆسی سه‌رخۆشه یان به‌ملاولادا ده‌چێت، ده‌توانین بیگۆڕین و ساخته‌ی بكه‌ین و بیكه‌ین به‌وه‌ی كه ئێمه مێگان ماركیلمان به خراپ ناوزه‌ند نه‌كردووه. هه‌ركاتێك گرته ڤیدیۆیه‌ك هه‌بێت ده‌توانین هه‌رشتێك بمانه‌وێت بیگۆڕین تیایدا و پاشان بپرسین ئاخۆ كامه ڤیدیۆ ئۆرجیناڵه‌كه‌یه و كامه ساختهكهیه!
ئێستا نرخی ئه‌م ئاڵنگارییه گه‌وره‌ییه ده‌زانین كه سه‌باره‌ت به ساخته‌یی زانیاریی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ساخته‌دا جه‌نگاوه و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نووساوه یان بینراوه و له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی تری وه‌كو كاسێتی ڤیدیۆیی گواترێكی سیاسی وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك وابوو له‌به‌رده‌ستان له‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه به‌ڕاستی چی ڕوویداوه، به‌ڵام ئه‌ی ئێستا چی كه ئیدی ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌یی ڤیدیۆیی و به‌ڵگه‌ی ده‌نگی وه‌كو به‌ڵگه هه‌ژمارنه‌كرێت، چونكه بوونی ئه‌م جۆره ته‌كنۆلۆژیایه قووڵه، گومان له دروستیی ڕه‌سه‌نیی بكات، چوون هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بۆنی تیۆری پیلانگێڕیی تێدا بكات و ده‌شێت هه‌موو شتێك ساختهبكرێت. له‌ڕاستیشدا ئه‌م شته ده‌مێكه بوونی هه‌یه، كاتێك ده‌بینی “ده‌نگێك” ئاڕاسته ده‌كرێت وه‌كو به‌نموونه ده‌نگی جاڕسكه‌ر و بێ ئابڕووانهی له‌نێو ستۆدیۆكانی سینه‌مایی هۆڵیود، دواتر دۆناڵد تڕه‌مپی كاندید له‌سه‌ره‌تادا داوای لێبوردنی كرد، پاشان له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كاندا ڕێی كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌گه‌ر ڤیدیۆكه ده‌ستكاری كرابێت و ساخته‌بێت. له‌باره‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كه به لیسته‌ر هۆڵت ده‌ڵێت یان له‌یه‌كیك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی كه‌ناڵی (ئێن بی سی) ده‌یڵێت، به‌وه‌ی ئه‌و جه‌یمس كۆمی ده‌ركردووه له‌ترسیی به‌هۆی ترسه‌كانی سه‌باره‌ت به لێكۆڵینهوهكانیی ڕووسیا، دواتر تڕه‌مپ وای پێشنیاز كرد كه ڕه‌نگه هۆڵت ڤیدیۆكانی ساخته كردبێت.[16] ئه‌م به‌هانه‌و نكۆڵییكردنهش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراون ڕه‌تكرایه‌وه له‌ژێر ڕۆشنایی بوونی به‌ڵگه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگیی، به‌ڵام ئاخۆ چی ڕووده‌دات ئه‌و ڕؤژه‌ی كه ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا قووڵه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌گرێت.
ترسه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبنین ڕه‌نگه هه‌واڵێكی ساخته بێت، به‌ڵكو ترسه‌كه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه لەمەودوا گومان له‌هه‌موو شتێكی ڕاست و دروست بكه‌ین
به‌ڕاستی ئه‌مه شتێكی گاڵته‌جارییه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ره‌وپێشچوونێكی ته‌كنۆلۆژیا، متمانه‌ی ئێمه‌یش به‌مانه زیاتر ده‌بێت كه كار له‌سه‌ر ڤیدیۆ، ده‌نگ، نووسراو و بینراو ده‌كه‌ن. ترسه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبنین ڕه‌نگه هه‌واڵێكی ساخته بێت، به‌ڵكو ترسه‌كه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه لەمەودوا گومان له‌هه‌موو شتێكی ڕاست و دروست بكه‌ین. جارێكی تر، هانا ئاڕێنت پێمان ده‌ڵێت كه ته‌ریببوون له‌گه‌ڵ ڕابردوومان ترسێكه بۆ زۆرداریی داهاتوو.
ئاڕۆن ده‌ڵێت له‌جیهانێك كه‌لێی تێناگه‌ین و هه‌میشه‌ش له‌گۆڕاندایه، خه‌ڵكی گه‌یشتوونه‌ته خاڵێك كه به‌هه‌موو شتێك باوه‌ڕده‌كات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌هیچ شتێك باوه‌ڕناكات، پێی وایه هه‌موو شت ده‌كرێت ڕووبدات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هیچ شتێكی ڕاسته‌قینه بوونی نییه. سه‌ركرده تۆتالیتاره‌كان پڕۆپاگهندهكانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاستی گریمانه‌یی سایكۆلۆژی بنیات ده‌نێت، له‌ژێر هه‌ندێك بارودۆخدا كه یه‌كێك بتوانێت وا له‌خه‌ڵكی بكات سه‌رسامترین ده‌ربڕین ئه‌وه‌یه كه لایان وابێت بۆ ڕۆژی دواتر ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی وایان پێدرا به‌درۆنه‌خرێته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌وه گاڵته‌جاریی ده‌چن، و ئینجا ئێمه لامان وایه كه مه‌ترسیی هه‌واڵی ساخته هه‌رته‌نها ئه‌وه نییه كه تۆ به‌ره‌و باوه‌ڕنه‌بوون ده‌بات به شتێكی درۆ، به‌ڵكو كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و ئاقارێك ده‌تبات پرسیار بكه‌ی ئاخۆ ئه‌سڵه‌ن هیچ شتێكی ڕاست و دروست وجوودی هه‌یه!
من لێره‌دا كۆتایی به گوتاره‌كه‌م ده‌هێنم به نموونه‌یه‌ك له كتێبه دڵخوازه‌كه‌م، ڕۆمانی 1984ی جۆرج ئۆڕوێڵ، له‌یه‌كێك لهدیمهنهكانی كۆتایی ئه‌م ڕۆمانه، ئازاردانی ونستۆن سمیثه له ژێرزه‌مینی وه‌زاره‌تی خۆشه‌ویستی، بیرتات بێنمه‌وه كه وه‌زاره‌تی ڕاستی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه كه درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات. وه‌زاره‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه كه ئه‌شكه‌نجه‌ت ده‌دات، وینستۆن له‌وێدا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت چونكه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامێكی دروست بداته‌وه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌ڵێت 2+2 ده‌كاته چه‌ند؟ ئینجا له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌ڵامێكی ڕاست، وینستۆن كاره‌بای لێده‌درێت له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه (ئۆوبڕاین) تاوه‌كو ته‌واو به‌ره‌و كه‌ناری شێتی ده‌یبات. هه‌ر له ڕۆمانه‌كه‌وه هاتووه، كاتێك لێی ده‌پرسێت، وینستۆن ئه‌مانه چه‌ند په‌نجه‌ن، هاوار ده‌كات چوار، چوار بوه‌سته بوه‌سته، تۆ چۆن ده‌توانی ئاوا به‌رده‌وام بیت، ئه‌ی ئێستا چه‌ند په‌نجه‌ن پێنج، پێنج… ئه‌و ده‌ڵێت نا وینستۆن تۆ ڕاست ناكه‌یت هێشتا هه‌ر پێت وایه كه چوار په‌نجه‌یه به‌ڵام به‌درۆ ده‌ڵێیت پێنج، ئه‌و ده‌ڵێت، چه‌ند په‌نجه‌ن، چوار یان پێنج یان هه‌ر چه‌ندێك حه‌زت لێیه با ئه‌وه‌نده بێت به‌ڵام هه‌رته‌نها ئازاری ئه‌م كاره‌با لێدانه بوه‌ستێنه. له‌پڕ له‌نێو ده‌سته‌كانی ئۆبڕایندا له‌هۆش خۆی ده‌چێت بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك، ئینجا ده‌ست و قاچی به‌ستراویی ده‌كه‌نه‌وه و ئۆوبڕاین پێی ده‌ڵێت، ونستۆن تۆ زۆر به‌خاویی فێرده‌بیت. ئه‌و ده‌ڵێت باشه من چۆن بزانم ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاومه 2+2 هه‌ندێكجار ده‌بێته چوار، زینستۆن هه‌ندێكجار ده‌بێته پێنج و هه‌ندێكجاریش ده‌بێته سێ و هه‌ندێكجاریش هه‌موویانه، به‌ڵام تۆ ده‌بیت كه هه‌وڵ بده‌یت، ئه‌مه شتێكی هێنده ئاسان نییه كه بته‌وێت ژیر بیت.
——-
پەراوێزەکان:
[1] كتێبی “پۆست-حه‌قیقه‌ت” یه‌كێكه له‌كتێبه‌كانی دكتۆر لیی ماكنتایه‌ر، واته هی نووسه‌ر خۆیه‌تی.
[2] له‌ته‌واوی وتاره‌كه ئاماژه به‌كتێبی “به‌ره‌و كۆیله‌یی”ی فردریك هایك نادرێت، كه باوه‌ڕ وایه، جۆرج ئۆڕوێڵ، سروشی ڕۆمانه‌كه‌ی خۆی له‌م وه‌رگرتووه.
[3] مه‌به‌ست لێی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌یه كه به‌دوای هه‌واڵی ناڕاست و، وه‌یان زیاده‌ڕه‌وی دا ده‌گه‌ڕێت. له‌مڕۆدا ئه‌مجۆره نموونانه‌مان زۆرن، جگه له‌وه‌ش “میدیای سێبه‌ر” نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه.
[4] ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه لای تڕه‌مپ بۆته باو، به‌جۆرێك نه‌ك هه‌رته‌نها له پرێس كۆنفڕانسه‌كان، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی تویته‌كانی به‌كاری ده‌بات.
[5] وه‌كو دیاریشه، هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێكی باشوور له ده‌زگایه‌كی حیزبی كاربكات به‌مه تاوانبار ده‌كرێت.
[6] ئه‌مه خاڵی مه‌به‌ستی فهلسهفهكهیه، كه كاریگه‌ری هه‌والی ساخته له‌وه‌دا نییه كه‌سێك گومان بخاته سه‌ر هه‌واڵێكی نادروست، به‌ڵكو ئیدی وای لێدێت كه نه‌ك هه‌رته‌نها گومان، به‌ڵكو هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ش ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه و ئه‌مه‌ش لهڕۆژگاریی ئێستاماندا به‌ڕوونی دیاره. زیاتریش له‌وه، كه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی زمانحاڵیی حیزبی، له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌واڵه‌كانیان به نا-دروست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ته‌نانه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ش ڕاست بێت.
[7] له‌ئێستادا بازاڕی گه‌رمی “هه‌واڵی ساخته” كات و ساتی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
[8] له‌جیهاندا تا ئه‌مڕۆكه‌ش زۆرێك هه‌ن كه “هۆڵۆكۆست” ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و بهدروستكراو وه‌سفی ده‌كه‌ن.
[9] نموونه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان، سۆران و ویدات، دیارترینی نموونه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته تاڵه‌ن له‌باشووردا.
[10] جاران له‌نێو كورده‌واریدا ده‌گوترا، كه “بێده‌نگی نیشانه‌ی ڕازیبوونه” به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه گونجاو بووبێت، ئه‌وا بۆ ئێستا شتێكی تره، ئێستا بێده‌نگی نه‌ك هه‌ر واته ڕازیبوون، به‌ڵكو واته “پشتگیریكردنیش”، زۆرینه‌ی ئه‌م حكومه‌تانه‌ش به‌مجۆره كارده‌كه‌ن، و باش ده‌زانن كه ئه‌م درۆیانه‌ی ده‌كرێت ناشێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه باوه‌ڕی پێبكرێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌وان بێده‌نگ ده‌بن، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر له‌م درۆیه ڕازین، به‌ڵكو پشتگیریشی ده‌كه‌ن.
[11] Despotism دیپۆتیزم، حكومه‌تی زۆرداریی یان ئیستبداد.
[12] له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه په‌یڕه‌و ده‌كرا و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت ته‌نها ڕێگه به‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ده‌درێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆڕۆنا بكات و چه‌ندان نموونه‌ی تریش.
[13] له‌م به‌سته‌ره‌ی به‌رنامه‌ی تێد، ده‌توانی بچیته نێو ده‌روازه‌ی ناساندنی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه! https://www.ted.com/talks/supasorn_suwajanakorn_fake_videos_of_real_people_and_how_to_spot_them/transcript?language=en
[14] له‌م سه‌روبه‌ندی په‌تای كۆڕۆنایه، ده‌توانین بلێین گشت سه‌ركرده‌كان جیهان له‌باره‌ی پرسی جیا جیا به “ماسكه‌وه” ده‌ركه‌وتن و لێدوانیان ده‌دا، ئێستا ڕه‌نگه پێویست به‌م تهكنۆبۆژیایهش نه‌بێت، چونكه له‌ژێر ماسكه‌وه لێدوان ده‌درێت و تۆ نا‌توانیت سه‌یری لێوه‌كانی بكه‌یت!
[15] وتاره‌كه هی ساڵی 2019یه.
[16] چۆمسكی پێی وایه كه ئه‌م پرسی ده‌ست تێوه‌ردانه‌ی ڕووسیا به هێز و پاره بێده‌نگ كرا.