ماڵئاوایی د نەمام غەفوریی “کارەساتيکی مرۆڤایەتیی” بو

رۆژنامەی رۆژانەی داگێنس نییێتەر

وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: رۆشنا ئازاد و ئاری سەمەد کاکەمەد

 ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ۲٠۲۱/٤/۱ بەهۆی کۆرۆناوە گیانی سپارد. بە لەچکە-سور و بوێرییەکەیەوە کە بە نێوان خێمەی سپی کەمپەکاندا دەهات، ئەو کەسانەی کە توندوتیژییەکی بێئەندازە خراپیان بەرامبەر کرابو بە بزە و خەندەوە دەهاتن و پێشوازییان لە دکتۆرە نەمام دەکرد. دکتۆرەکەی مێشتە ئەو کەسانەی کە بەتەواوەتی لە ژیان بێهیوا بوبون ژیانیانی ڕزگار دەکرد و هیوای ژیانی پێ دەبەخشینەوە.

ئێستا خۆی ژیانی نەما. شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو نەمام غەفوری بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی داندەرێد لە وڵاتی سوید لە تەمەنی ٥۲ ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد. لە گەرمەی ئیشی ئەوەدا بوو کە دایک و منداڵەکان بە یەک شادبکاتەوە کە کۆیلەکراوی دەستی داعش بون توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو . زیاتر لە هەفتەیەک پێش ئێستا بە فڕۆکەیەکی ئەمبولانس لە کوردستانەوە گوێزرایەوە بۆ وڵاتی سوید بەڵام نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێ. ئێستا کە نەمام نەماوە کارەساتێکی مرۆیی گەورەیە، نازدار غەفوری وا دەڵێ کە خوشکی دکتۆرە ن  ەمامە. بە لەچکە-سور و بوێرییەکەیەوە نەمام غەفوری بوبو بە قارەمانێک کە بەئاسانی بناسرێتەوە لە ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریادا. ئەو ڕێکخراوێکی فریاگوزاری خێرخوازی دروستکردبو بە ناوی (Joint Help For Kurdistan) کە یارمەتی تەندروستی و خوێندنگا و خۆراکی دابییندەکرد بۆ ئەو کەسانەی کە هەموو شتێکیان لە دەست دابوو، هەر لە هاوینی ۲٠۱٤ دەستیپێکرد بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو منداڵانە بدات کە لە دەستی جەنگ هەڵهاتبون.

سەرەتا وا بیریکردبۆوە کە تەنها چەند هەفتەیەک بمێنێتەوە، بەڵام کاتێ چاوی کەوت بەو کەسانەی کە لە برسا و لە نەخۆشیدا تەواو شەکەت بوبون وەکو یەزیدییەکان و مەسیحییەکان و کەمایەتییەکانی تر کە لە دەستی تیرۆری داعش هەڵهاتبون، بۆیە بڕیاریدا بمێنێتەوە. ڕێکخراوە خێرخوازییەکەی گەشە پێدا. ئاشنا بو بەو کەسانەی کە لەو ناوچانەدا دەستەڵاتیان هەبو و هەندێجار فریوو دەدرا لەلایەن دەستەڵاتدارەکانەوە کاتێ بەئاشکرا دژی ئەو نەریتانە بو پەیوەندی بە بابەتی شەڕەفەوە هەبو. بۆ نموونە جارێک باسی کچێکی کردبو کە لەسەر بابەتی شەرەف کوژرابو. دەستەیەک پیاوی شەرەنگێز کە دژی باسکردنی ئەو بابەتە بون بەردبارانی نەمام و هاوڕێ دکتۆرەکەیان کرد کە ئەوانیش ناچار بە هەڵهاتن کران. هەندێ جار نەمام دەگەڕایەوە سوید بۆ ئەوەی لە بنکەیەکی تەندروستی بۆ چەند هەفتەیەک کار بکات. لە بنکە تەندروستییەکەوە دەستەڵاتی ئەوەیان پێدابو کە بەخۆڕایی یارمەتی ئەو خەڵکە یەزیدییانە بدات کە پاشماوەی جینۆساید بون.

لە شاری ماشتە لە پەنجەرەکانی ماڵەکەیدا ئەو ڕوەکانەی دانابو کە دڕکیان پێووەیە (ڕوەکی کاکۆس) ڕوەکەکان خۆیان دەژیان و پێویستیان بە ئاودانی زۆر نەبو بەتایبەت کە ئەو لەوێ نەدەما بۆ ماوەیەکی درێژ. نەمام غەفوری لە گەرمەی کارکردن لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکەیدا بزر بو. چەند هەفتەیەک لەمەوپێش ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە لەسەر کۆتا کارە بوێر و ڕزگارکەرەکانی نەمام غەفوری کە دایک و منداڵانی یەزیدی بەیەک شاد دەکردەوە. لەو شوێنەی کە دایک و منداڵانی یەزیدی لێ بو نەمام یارمەتیدەدان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو، خوشکەکەی وای گوت. سەرەتا گوێی بەوە نەدا کە نیشانەکانی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتبو، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا بیگوێزنەوە بۆ سوید و فریای ئەوە کەوت کە ماڵئاوایی لە دایک و خوشک و براکانی بکات. نەمام غەفوری چێژی لە کاری دەستی دەبینی. ئەو کۆمەڵەی بازنگ لە مەچەکە بەهێزەکانی دا بون کە خۆی دروستیکردبون، نوسراوێکی جوان و واتادار لە سەر دانەیەکیان هەڵکۆڵرابو ‏ “ئەو باوەڕی وابو دەتوانێ بیکات و کردیشی.”

بەشکردن: