چۆمسكی: ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مجاره له‌مێژووی ئه‌مریكادا بێ وێنه‌بوون
سازدانی: مایكڵ بڕووكس
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن نه‌جم
مایكڵ بڕووكس: پڕۆفیسۆر چۆمسكیی، زۆر سوپاس كه له‌گه‌ڵمانیت، ده‌مانه‌وێت ڕای خۆتمان پێبڵێی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به‌م ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی كه له‌ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌نته‌ری له تاوانه‌كانی پۆلیس گرتبوو له‌سه‌ر كوشتنی جۆرج فلۆید و بریانا تایلۆر، ڕاو بۆچوونی تۆ چییه كه ئه‌مجۆره ڕه‌وت و خۆپیشاندانانه ده‌بینیت؟
چۆمسكی[1]: به‌ڵێ، یه‌كه‌م شت كه بیری لێبكه‌ینه‌وه، ئه‌م به‌شدارییه بێ وێنه‌یه‌یه، له‌وه‌ی هه‌رته‌نها پشتگیریی جه‌ماوه‌ر بێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێكی جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ڵسانه‌وه‌یه سه‌رنجڕاكێشه و ئه‌م پشتگیرییه گشتییه بكه‌یت كه لایه‌نگیریی دروشمی “ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه”[2] ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆ خۆپیشانده‌رانیش وایه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به مارتن لۆته‌ر كینگ وترا، ئه‌وكاته‌ی وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا به‌ناوی “من خه‌ونێكم هه‌یه”. ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه له‌وه‌و پێش هه‌بووه له‌كاردانه‌وه‌ی كوشتندا، ئه‌گه‌رچی پێشتریش كاردانه‌وه‌ی به‌هێز هه‌بوون، به‌ڵام هیچ كامێكیان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا نییه، ڕه‌نگه تاكه دیمه‌ن كه له‌وه بچێت، ته‌نها دیمه‌نی لێدانه‌كه‌ی ڕۆدنی كینگه[3] له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له فیلمی “مردن” دوای ئازادكردنی تاوانباران له‌لایه‌ن دادگاوه به‌بێ تاوانباركردنیان به هیچ تۆمه‌تێك. ئێستا هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هه‌یه و نزیكه‌ی شازده كه‌س كوژراون و ده‌بوو هێزی فیدڕاڵ بانگ كرابووایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران سه‌ركووت بكرێن، به‌ڵام له لۆس ئه‌نجلۆس شتێكی تر ڕوویدا، كه هیچ شتێك وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌مه هه‌رته‌نها پۆلیس نییه كه “ده‌كوژێت”، هه‌موو ئه‌وه ده‌زانن و ئه‌م باكگراوهندهش به‌وه‌وه په‌یوه‌سته كه له‌م قۆناغه‌دا له نیگه‌رانییه‌وه پێده‌نێته لێكۆڵینه‌وه‌و پاشان خۆپیشاندان ده‌رباره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له ڕووداوگه‌لێكی له‌م جۆره‌دا، ئاستی هۆشیاری بێ وێنه به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی 400 ساڵه‌ی سه‌ركووتكردنی وه‌حشیگه‌رانه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌ك و به به‌رده‌وام كپ كردن، كه كاریگه‌ریی زۆر خراپی ئابووریی و كه‌لتووریی لێكه‌وتۆته‌وه .
مایكڵ بڕووكس: مه‌به‌ستت چییه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێی بێ وێنه‌بوو؟
چۆمسكی: پێم وایه كه ئه‌مه ده‌ره‌نجامی چه‌ندین ساڵه‌ی چالاكییه زۆره‌كانه كه به‌چه‌ندین ڕێگه‌ی تر بینیومانه، بۆ نموونه: ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز ساڵانێ له‌مه‌وبه‌ر زنجیره‌یه‌ك وتاری ده‌ركرد، كه تیشكی ده‌خسته سه‌ر مێژووی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 1691، بۆیه ساڵی 1691، چونكه له‌م ساڵه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕه‌شپێسته‌كان هاتن. به‌ڵام له ساڵی 1690 دا تۆ نهتدهتوانێ هێنده وێنای چه‌ند ساڵی له‌وه‌وبه‌ر بكه‌یت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌موو ئاماژه‌یه‌ی كه من هیوادارم گۆڕانكاریی گرنگ و به‌رچاو به‌ڕێگه‌وه بێت، كه وه‌كو ڕێزێك بێت بۆ كۆمه‌ڵه و گرووپه‌كانی وه‌كو “ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه”، هه‌روه‌ها سه‌یر ده‌كه‌ین له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ندێك به‌نموونه میوزیكیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گشتی به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن و وا له‌خه‌ڵكی بكه‌ن كه بیر له‌وه بكه‌نه كه چی ڕوویداوه، ئه‌مه‌ش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك. چونكه تڕه‌مپ خه‌ریكه تۆمارێكی زۆرخراپ له‌مباره‌یه‌وه ده‌نووسێته‌وه، هه‌ربۆیه زۆر گرنگه كه كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر وته‌كه‌ی ڕۆناڵد ڕێگان، له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له فێلادهلفیا، مێسیسیپی، له‌نێو شاره‌كه‌دا، ئه‌و هه‌ڵسا به كوشتنی یه‌كێك له‌مافه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌وه په‌یامێكی زۆر ڕوون بوو ئه‌وكاته.
مایكڵ بڕووكس: ئێستا كاردانه‌وه‌كان گه‌لێك زۆرن، و ناڕه‌زاییه‌كان توندترن، و له‌وێدا زۆر زه‌حمه‌ته كه ڕاستیت ده‌ستكه‌وێت، مه‌به‌ستم هه‌روه‌ك ئێوه ده‌زانن گه‌لێك زۆر زانیاری نادروست هه‌یه، بۆیه ڕه‌نگه پێویست بێت كه نزیكتر ببینه‌وه لێی، و به وریاییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دروست بدوێین به‌ڵام وه‌كو كه‌سێك كه ڕه‌گی داكوتابێت له‌نێو بابه‌ته‌كانی ئهنارشیزم و زانیارییه‌كی باشی هه‌بێت، ئایا ڕای تۆ چییه له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه و حوكمه خۆجێیه‌ی كه له سیاتڵ سه‌رچاوه‌ی گرت؟
چۆمسكی: ئه‌مه یه‌كێكه له‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ی كه كاردانه‌وانه‌ی زۆری به‌دوادا دێت و جۆرێك له هه‌یكه‌لی هاریكار دروست ده‌كات كه له‌ده‌ست هه‌یكه‌لی حكومه‌ت خۆی ده‌رباز ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه حكومه‌ت به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئارێشه سه‌ره‌كییه‌كان، بۆ نموونه ده‌ستكه‌وتنی ئاوی خواردنه‌وه و خۆراك و … له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه جێگای سه‌رنجه بۆ پارێزگاری سیاتڵ، یانی به‌نموونه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا تڕه‌مپ و تیمه‌كه‌ی له‌وێ بوون، هه‌روه‌ها فۆكس نیوز و … بۆیه ئه‌م ئاماژه‌یه بهمانیفیستۆیهكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ده‌كرێت بڵێین پێویسته ژیانمان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدا بێت و …[قسه‌كه‌ی پێده‌برێت]
مایكڵ بڕووكس: به‌ڕاستی گرنگه كه ئه‌مه سه‌ر له‌نوێ به‌جۆرێكی تر دابڕێژینه‌وه، كه شتێك ده‌كرێت دروست بكرێت و دواتر ببێته هۆی شكست هێنان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و زانیاری ته‌واومان له‌باره‌ی ئه‌م شته هه‌بوو، و ئه‌م شته‌ش ده‌ربڕی دادگه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه بوو، یان شتێكی له‌مجۆره هه‌روه‌ك خۆتان ده‌زانن. بۆیه پێویست ناكات ئه‌مجۆره پێوانه بهكارببهیت وه‌كو وه‌رگیراوێكی سه‌ركه‌وتوویی شكست.
چۆمسكی: ئه‌مانه كۆمه‌ڵه شتێكی ئاڵۆزن، هه‌موو خه‌بات و هه‌وڵێك له‌جیهاندا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و كه تیایدا گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه هه‌رگیز به‌مجۆره ڕوونادات كه تۆ پێشبینی ده‌كه‌یت، بۆیه تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا ده‌ئاخڤیت، ده‌بینی كه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه، سه‌یركه من به به‌رده‌وامی سه‌رنج ده‌ده‌م و نامه‌م بۆ دێت و به‌دواداچوون ده‌كه‌م و ئه‌م وتارانه ده‌خوێنمه‌وه كه بڵاوده‌كرێنه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی ئێجگار گه‌وره بوو، كه هه‌رگیز وێنای نه‌بووه و هه‌رگیز شتی له‌مجۆره ڕووینه‌داوه له مێژووی سیاسی ئه‌مریكی له‌وكاته‌وه‌ی كه به‌زه‌بری هێز شكست به بزاوتی جوتیارانی ڕادیكاڵ هێنرا. لێره‌دا كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه هه‌ن شته‌كانی به‌ره‌و ئاقارێك برد، كه له‌نێو ئه‌جێنداكه دا نه‌بوون. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین ئه‌م شتانه چه‌ند ده‌مێك به‌ر له‌ئێستا له نێو سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ته‌واو دا بوون، به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه. ئه‌مه بووه هۆی به‌ستنی ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌لایه‌ن كۆمهڵێكیی بچووك له گه‌نجی چالاك، كه توانیان بچنه نێو كۆنگرێس و ئه‌مه‌ش بوو به پاشخانیی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرێسه‌وه به‌هۆی ئه‌م گه‌نجانه‌وه كه گه‌یشتن به كورسیی ده‌سه‌ڵات و ئێستا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه یارمه‌تی ئه‌م بابه‌ته بده‌ن و ئه‌مه‌ش دوای كێشه‌ی ساندرز و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێكی ته‌كنیكی گیرایه به‌رەو له‌لایه‌ن ههندێكیشهوه ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته كرا. به‌ڵام من له‌وباوه‌ڕه دام كه ئه‌گه‌ر بچیته نێو كه‌مپینه‌كه‌ی بایدن ئه‌وا شتێكی ڕاستت كردووه و به‌مجۆره زیاتر به‌ره‌و چه‌پ ده‌یبه‌ی و هاریكاره‌كانی بایدنیش له‌ئێستادا له‌سه‌ر پلانی لێژنه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن، كه له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری بكه‌یت ده‌بینی زیاتر له‌هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ چه‌پدا زیاتر تێكه‌ڵ كراوه، ئه‌مه له‌وكاته‌وه‌ی كه FDR هه‌لی زیاتریی پێشكه‌شكردووه، كه بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هۆی جادووه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی ڕێكه‌وتنێكی نوێ و تازه بوو، كه له‌ڕێگه‌ی گوشار و چالاكیی به‌رده‌وام و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها ئه‌و ڕێگه‌یه نییه كه ئه‌م جۆره ئاگادركردنهوهیه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان گرتوویانه به‌ر، به‌ڵكو بریتیه له چالاكییه‌كی به‌رده‌وام كه ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ بونیادی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌ت و هه‌ڵبژارده بنێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت كه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه له‌ڕێگه‌ی چهقهنهكردن ناتوانین ببه‌ینه‌وه، به‌هۆی چهقهنهكردن به په‌نجه‌كانی ده‌ست ناتوانین دروست و نادروست دیاری بكه‌ین و به‌وه‌ی هه‌ندێك له‌شته‌كان به‌مجۆره كارده‌كه‌ن و هه‌ندێكش به‌جۆرێكی تر. هه‌روه‌ها من پێم وایه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی گۆڕانكاریی زۆرمان بینی.
مایكڵ بڕووكس: لام وایه كه ئه‌مه ده‌بێته ناونیشانی به‌رنامه‌كه‌مان (تۆ به‌هۆی چهقهنهوه نا‌توانیت ببه‌یته‌وه)، كه به‌ڕاستی جێگای داخه ئه‌گه‌ر وابێت.
—–
سه‌رچاوه: بەرنامەی مایكڵ بڕووكس شۆو
[1] له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی پێشوو، له دوومانگی له‌وه‌و به‌ر، چۆمسكی پێشبینی خۆی بۆ به‌رفراوان بوونی ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌وه و به ده‌ستپێكێك بۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی تڕه‌مپی هه‌ژماركردبوو به گوته‌ی خۆی. (وه‌رگێڕ)
[2] Black Lives matter : ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه، وه‌یان ژیانی ڕه‌شپێستان گرنگه بۆ ئه‌وانی تر، ئه‌مه دروشمی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییه بوو، دوای كوشتنی جۆرج فلۆید له‌لایه‌ن پۆلیسی مینیاپۆلیسه‌وه. (وه‌رگێڕ)
[3] ڕۆدنی كینگ نموونه‌یه‌كی تری لێدانی ڕه‌شپێستانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ئه‌و له 3ی ئازاری 1991 له‌لایه‌ن پۆلیسی لۆس ئه‌نجلۆسه‌وه بێ به‌زه‌ییانه لێیداراو، دوای ئه‌وه‌ی كه دادگا پۆلیسه‌كانی به بێ تاوان له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و وێرانكاریی. دواتر ئه‌مه له نێو دونیای سینه‌ما كرا به فیلم. (وه‌رگێڕ)