میراتی عەبدوڵا ئۆجەلان: نیڵسۆن ماندێلای كورد
مایکل رۆبن
سەرچاوە: 19fortyfive.com
“ئۆجەلان دەستەڵاتێكی بیرۆكراسیی داینامیكیی بەخشییوە بە جوڵانەوەكەی، كە ئەمەش وا دەكات ھەم جوڵانەوەكە ھەمیش فیكرەكەی لە پاش مردنی بمێنننەوە. PKK دەكرێت ئیلھام بەخشبێت بۆ حیزبە سیاسییە جیاوازییەكانی باكور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، نەك تاكە كەسێك ببێت بە ئاڕاستەكەر لەسەرتاسەری وڵاتەكە. ئەمڕۆ فیكری ئۆجەلان ڕابەرایەتیی ڕەوتێكی پێشكەوتنیخوازیی دەكات.”
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی كورد، کە لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردووەوە لە لایەن توركیاوە زیندانیكراوە، گومان دەكرێت مردبێت. لە ١٤ مارسدا، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی ئۆجەلان دەمەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پـەكـەكـە)، كە لە زیندانی تاكەكەسیی زیندانیكرابوو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توركیای تەنی، دوایین دیدار كە دەستەڵاتدارانی توركیا ڕێگەیان بە پارێزەرانی ئۆجەلان دا سەردانی ئۆجەلان بكەن ساڵی ٢٠١٧بوو، وە دوایین دیداریش كە ئیدارەی زیندانیەكە ڕێگەیان بە پارێزەرانی دابێت پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی بوو لە مانگی ٢ی ٢٠٢٠. ژمارەیەكی زۆر لە كوردەكان ئۆجەلان بە ماندێلای خۆیان دادەنێن، كەسێك كە بۆ ئازادیی دەجەنگا، خرایە زیندانەوە، دەستەڵاتدارانی توركیا سوور بوون لەسەر ئەو بۆچوونەی، ئەگەر ئۆجەلان ئازاد بكرابایە، دەبوو بە سەركردەیەكی سیاسیی یەكگرتوو، بۆ كوردەكان. بە ھەر چۆنێك بێت، زۆربەی ھەرە زۆری توركەكان سەركردەی PKK وەك كەسێكی ڕەشەكوژ و بەرپرسیار لە سەرھەڵدانی گروپێكی یاخیی و تۆمەتی كوشتنی دەیان ھەزار كەسیی دەخەنە ئەستۆ. لە ساڵی ١٩٩٧ـەو پارتی كرێكارانی كوردستان لە لیستی تیرۆری ئەمریكادایە، لەم ساڵانەی دوایشدا چەند دادگایەکی ئەوروپا پارتی كرێكارانی لە لیستی تیرۆر دەرھێنا.
كاتێك كە لە ساڵی ١٩٩٩ دا، یەكەیەكی كۆماندۆی توركیا ئۆجەلانیان دەستبەسەر كرد لە نایڕۆبیی، ئەمە شتێكی چاوەڕواننەكراو نەبوو، كە توركەكان ئاھەنگبێڕن و كوردەكانیش خەمبارببن. پێشتریش دەستەڵاتدارانی توركیا ڤیدیۆیەكی ساختە و گاڵتەئامێزیان لە تەلەڤیزیۆننەكان نیماشیكرد گوایە لە ساڵی ١٩٨٦دا، ئۆجەلان پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی هاوژینی پێشوی کرد کە دەستیان هەبێ لە کوشتنی سەرۆك وەزیرانی سوید ئۆڵۆف پاڵمێ هەبوبێ، دواتر لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە گرافیك دیزاینەری سویدیی ستینگ ئێنگستڕۆم، پێشووی سەرۆك وەزیرانی سویدیی تیرۆركردووە.
لە كاتێكدا نەوەیەك لە سیاسەتمەندارانی تورك، لە توركیا ڕووبەڕووی گرتن و سوكایەتیپێكردن دەبنەوە، كە ھیچ پەیوەندییەكیان بە ئۆجەلانیشەوە نییە. ئەوە خودی ڕەجەب تەییب ئۆردۆگان بوو، كە بۆ ماوەی دەیەیەك سەرۆك وەزیران بوو، دانینا بە بەگرینگیی و ڕۆڵ و پێگەی ئۆجەلان كاتێک دەزگای ھەواڵگریی توكیای سەرپشككرد دەستبكەن بە وتوێژكردن لەگەڵ ئۆجەلان لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیی، كە ئەمەش پڕۆسەی دەستەبەرنەكرد، بەڵام بۆ ئەنقەڕەش ئەستەم بوو ڕۆڵی ئۆجەلان نادیدە و كەنارگیربكات.
ئۆجەلان ساڵانی زیندانییبوونی خۆی بەشێوەیەكی بەرھەمدارانە بەسەربرد، چەندین كتێب و تێزی دەبارەی ”كۆنفێدڕاڵیزمی دیموكراتیی“ نوسی كە بەرچاوڕوونیین بۆ كوردستان. من خۆم پێموایە ئەمە شتێكی ئەستەمە نكوڵی لە تێز و ڕەخنە فەلسەفییەكانی بكرێت بەشێوەیەكی سادە و ساكار بەرگێكی پەكەكەبوونی بەبەرگدابكرێت، بەڵكو تێز و ڕامانەكانی پەیوەستن و قبوڵكراون لە كۆبانێ تاوەكو كرماشان. ئەگەر ئۆجەلان مردبێت، دەبێت ئەمە چ واتایەكی ھەبێت بۆ توركیا، كوردەكان و ناوچەكە بەگشتیی؟ لە ڕاستییدا ئەگەر ئۆجەلان لە زینداندا مردبێت؛ بێزاریی، ناڕەزایەتیی و گرژییەكی سەرتاپاگیر لە ناوەوەوی توركیا سەرھەڵدەدات. پێشتریش برایەكی ئۆجەلان، محەمەد ئۆجەلان؛ سەرزەنشتی حكومەتی توركیای كردبوو، بەھۆی مامەڵەی خراپیان. گومانی مردنی ئۆجەلان واقیعێك دەھێنێتە پێش كە توركیا ئاشتیی بەخۆیەوە نەبینێت تاوەكو فیدڕاڵیزم قبووڵنەكات، تەنانەت لە ئەگەری بەخاكسپاردنی ئۆجەلان لە ناوچەیەكی سەربازیی قەدەغەكراو، یان پەنا ببات بۆ سوتانی تەرمەكەی تاوەكو گۆڕەكەی نەبێتە شوێنك بۆ زیارەتكردن و سەردانیكردن. كە ئەم نیگەرانییەش شتێكی مومكینە، چونكە كوردەكان پۆل پۆل سەردانی گۆڕەكەی دەكەن و ڕێز و خۆشەویستیەكی زۆیان بۆ ھەیە، كە ئەمەش لێدانە لە فیكریی كەمالیستیی. بۆ ئەوانەی ھیواخوان دوای مردنی دەمەزرێنەرەكەیان PKK تێكدەشكێت و دەپوكێتەوە، بەھەرچۆنێك بێت لە ھەڵەدان چونكە فیكر و كەسایەتی ئۆجەلان ڕۆچووە بە دڵ و دەمارەكانی PKKدا، جیا لە فیكری مستەفا كەمال ئەتاتورك و ئۆردۆگان، تەنانەت لە ڕێبازە باڵادەستەكەی مەسعود بازانییش لە ھەرێمی كوردستانی عێراق.
لێرەدا جیاوازییەكی گرینگ ھەیە، جوڵانەوە سیاسیەكەی ئۆجەلان مایەوە تەناتە گەشەشی بە خۆیەوە بینی لە غیابی سەركردایەتیكردنی ڕاستەوخۆی جوڵانەوەكەی لە ماوەی ٢٢ساڵی ڕابردووەوە، لە كاتێكدا ئۆردۆگان و بازانیی دەستەڵاتەكانیان لە لە بنەماڵەكانیان چڕكردووەتەتەوە، ئۆجەلان دەستەڵاتێكی بیرۆكراسیی داینامیكیی بەخشییوە بە جوڵانەوەكەی، كە ئەمەش وا دەكات ھەم جوڵانەوەكە ھەمیش فیكرەكەی لە پاش مردنی بمێنتەوە. PKK دەكرێت ئیلھام بەخشبێت، بۆ پارتە سیاسییە جیاوازییەكانی باكور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، نەك تاكە كەسێك ببێت بە ئاڕاستەكەر لەسەرتاسەری وڵاتەكە. ئەمڕۆ فیكری ئۆجەلان ڕابەرایەتیی ڕەوتێكی پێشكەوتنیخوازیی دەكات (progressivism ) لە ھەمانكاتیشدا ئۆردۆگان و بازانیی نوێنەرایەتیی ڕەوتێكی پاشەكشەیی ئۆتۆكراسیی دەكەن.
توركیا و ھاوبەشەكانیان لە یەكێتی ئەوڕوپا و ئەمەریكا، ھیواخوان دۆزی پەكەكە ھەروا بە سادە و ساكاریی ون بێت بە مردنی ئۆجەلان، بەڵام وا نابێت. ھەر چۆنێك بێت، ئەمە دەرفەتێك بە توكیا و ھاوبەشەكانیان دەدات دووبارە ھەڵسەنگاندێك بۆ خۆیان بكەوە، سەبارەت بە ھاوھەڵوێستەكانیان. ماوەیەكی درێژە توركیا و میدیاكانیان خەریكی بەشەیتانیكردنی ڕێكخستن و ڕێكخراوە سیاسییەكانی كوردییەكانن بەتایبەتیش PKK، خەریكی لە كەداركردنیانن و بە ڕێكخراویێكی تیرۆریستیی ناودێڕیدەكەن. توركیا ئەگەر تا مردنی ئۆجەلانیش، ناویشانی تیرۆربوون بداتەپاڵ دەمەزرێنەرەری PKK بەڵام دووبارە توركیا دەرگیر دەبێت بە واقیع و پێشھاتێكی تر ، كە لێ دەرباز نابێت