-
دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان ئاڵنگارییەکی کلتوورییە
محەمەد ئەل-وائیلی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان پێویستە وەک ئاڵنگارییەکی زانستی و بە بەکارهێنانی شێواز و ئامرازی عەقڵانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. بەڵام ئەگەر ئێمە ئەم بۆچوونە پەسەند بکەین، ئەوا دەبێت پەی بەوە ببەین کە ڕەگ و ڕیشەی قەیرانی خزمەتگوزارییەکان لایەنێکی کولتووریشی هەیە و، بەبێ ئەو لایەنە، ڕێبازە زانستییەکە سەرکەوتنی سنووردار دەبێت. خزمەتگوزاریەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە دابین دەکرێن ڕێکخراوەکان، بە هەموو شێوە و قەبارەیەکەوە، ... -
سەلماندنی جینۆساید لە تاوانەکانی تورکیا دژ بە هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستان
د.ئاوارە حسێن پێشەکییەکی کورت لەم وتارە شیکارییەدا دەمانەوێت هەڵسەنگاندنێکی یاسایی بکەین بۆ تاوانە بەردەوامەکانی حکومەتی تورکیا دژ بە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان، لە ڕوانگەی یاسای تاوانکاریی تورکیا، یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی و بڕیاری دادگا نێودەوڵەتیی و نیشتیمانییەکانەوە، هەروەها دەمانەوێت ئەوە بسەلمێنین کە ئەوەی تورکیا دژ بە خەڵکی سڤیل ئەنجامی داوە و ئەنجامی دەدات نەک گەشتووەتە ئاستی تاوانی نێودەوڵەتی، بەڵکو لوتکەی تاوانەکان ... -
بۆچی بیرکردنەوەی رەخنەیی گرنگە؟
رۆیا حەمە غەریب لە سەردەمێکدا دەژین لە هەموو کات زیاتر پڕوپاگەندە و درۆ بەختی ئەوەیان هەیە وەک روناکیی بەخێرایی بڵاو ببنەوە، وەک هەتاوێکی نزیکیش بەختەوەرییمان بسوتێنێت و کەرت کەرتمان بکات. لە ساتەوەختێکی وادا، بۆچی بیرکردنەوەی رەخنەیی گرنگە؟ سەرەتا دەبێت بزانین بیرکردنەوەی رەخنەیی چییە؟ بەپێی فەرهەنگی ئۆکسفۆرد، بیرکردنەوەی رەخنەیی “بریتییە لە شیکاری بابەتیی و هەڵسەنگاندنی بابەتێک تا حوکمی لەسەر بدرێت”. بیرکردنەوەی ... -
بەشارستانییبوون وەک مەرگێک بۆ سێکوچکەی زیندوو
خۆشی حەمە خوێندکاری قۆناغی چوارەم، بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کەلتورییەکان، زانکۆی سلێمانی (مرۆڤ بەرەو پێش دەچێت و مرۆڤایەتی لەم کاتەدا لەبەرزترین ئاستی پێشکەوتندایە)، یەکێکە لەو دەربڕینانەی کە بەشێوەیەکی گشتی بە دروستی لەلایەن وەرگرانەوە وەرنەگیراوە و مانا تەواوەکەی نەداوە بەدەستەوە. گومان لەوەدا نییە مرۆڤ لە ڕووی بەرەوپێشچوونی شارستانییەتەوە لە پێشدایە و لە ئاڕاستەی مێژوویی خۆی بزر نەبووە و دوانەکەوتووە، بەڵام ئەمە مانای ... -
ئیسلام و دیموکراسیی؛ دابڕان یان یەکگرتنەوە لە شاڕێی فەرمانڕەواییەکی دادپەروەرانەدا
یاسین ئافتاو هەنووکە، ئەو باوەڕەی کە لەم پرسەدا زاڵە، ئەوەیە کە ئیسلام و دیموکراسییەت دوو پۆلی پێچەوانەی یەکدیین و هەرگیز ڕێک ناکەون، ئەوەشی ئەم بۆچوونە تا ئاستی یەقین قووڵ دەکاتەوە، بە تەنیا ڕەخنەگران و نەیارانی ئیسلام نیین، بەڵکو زۆرینەی خودی مسوڵمانانن، کە بە تەفسیرە دۆگما و کۆنینەکان، دەیان و بگرە سەدان بەڵگە دەخەنە بەر دەست کە ئیسلام و دیموکراسیی، دوو ... -
سینەما وەک کەرەستەی پڕوپاگەندە و ئاکتی سیاسیی
ئایار حەسەن ئەحمەد *لەدایکبووی شاری ڕانیە و خوێندکاری بەشی فیلمسازی لە زانکۆی سلێمانی. سینەما شمشێرێکی دوو سەرە، بۆ رژێمی سیاسیی شتێکە و بۆ سینەماکاری راستەقینە شتێکی ترە. سینەما چەندێک ئەگەری ئەوەی هەیە وەک دەسکەلای پیاوانی رژێمێکی سیاسیی داخراو لە دژی کۆمەڵگە بەکاربهێنرێت و شمشێرێکی نوکتیژی پڕوپاگەندەکردنی بەهێزی رژێمەکەیان بێت، هێندەش نوکێکی تیژی تری هەیە و دەستی داهێنەران بەکاریدەهێنن تا دەسەڵاتی ... -
سەربەخۆیی ئابووریی لە خۆشەویستییەوە بۆ رق
سەردەشت حەسەن فەتاح خوێندکاری قۆناغی سێیەم، بەشی ئابووریی، زانکۆی سلێمانی خەیاڵی سەربەخۆبوون خەیاڵێکی دێرینی مرۆڤە. لە کوێدا باسی سەربەخۆبوون بکرێت مرۆڤ بەشێوەیەک دەوروژێت حەز بکات دوو گوێی تریش قەرز بکات و بیبیستێت، بەڵام خاڵییش نییە لە قۆڵبڕین. وەک چۆن ژنان یان گەنجان هەوڵی سەربەخۆبوونی داهات دەدەن و زۆرجار فریو دەدرێن، نەتەوەش ئارەزوو دەکات سەربەخۆبێت و لەم پرۆسەیەدا زۆرجار هەڵدەخەڵەتێنرێت، وەک ... -
كهلتووری پهرلهمانی لهنێوان ههژموونی سیاسی و متمانهی دهنگدهرانی هەرێمدا
سهنگهر رەسوڵ ئهگهر تۆماری شریتیه ڤیدیۆییهكان بگهڕێنینهوه دواوه، تهماشای دیمهنهكانی بهشداری هاووڵاتیان له یهكهم ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بكهین، ئهوا ههست دهكهی ئهو جۆش و خرۆشییهی له سیمای ئهوكاتی دهنگدهران و لایهنگران بهدی دهكرێن هیچی كهمتر نییه لهو ههستانهی خهڵكی رۆژههڵات و رۆژئاوای ئهڵمانیا كه له كاتی رووخانی دیواری بهرلین لهنۆڤێمبهری 89 و یاخود لهسیمای خۆشحاڵی كرێكارو جووتیاران له سانت پتراسبۆرگ ... -
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
دیار عەزیز شەریف ئەوان پێنج ئەستێرە بون بە ئاسمانی رۆژنامەگەریی ئازادەوە. خەونی لاوێتییان کوردستانێکی ئازاد و دادپەروەرانە بو. قسەیان دەکرد و دەیاننوسی و پڕ بە گەرویان هاواریان بۆ ئازادیی و دادپەروەری و یەکسانی دەکرد. دەیانزانی باجی ئەوەی دەینوسن و دەیڵێن لەوانەیە رۆحیان بێ، بەڵام هەرگیز مردن نەیترساندن. ئەوان پێنج ئەستێرە بون؛ سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، شوکرێ زێنەدین ...