• 20
    تەموز

    ڕاپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز: پڕۆژەی کوردستانێکی سەوز: راپۆرتێک لەبارەی قەیرانی ئاووهەوا و ژینگە

    راپۆرتی تایبەتی کوردستان تایمز (تەموزی ٢٠٢٣) بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە بەشێوازی PDF کرتە لێرە بکە. ئەم راپۆرتە تایبەتە تێڕوانینێکی گشتیی لە قەیرانی گۆڕانی ئاووهەوا و کاریگەرییە قووڵە زیانبەخشەکانی لەسەر دانیشتوانی نیشتەجێی حەوزی فورات و دیجلە و کوردستان بەگشتی و هەرێمی کوردستانی عێراق بەتایبەتی دەخاتەڕو. راپۆرتەکە ئامانجیەتی سەرنجی رای گشتیی و زانکۆ و گروپ و حیزبە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رابکێشێت ...
  • 18
    تەموز

    پەیوەندیی نێوان نەوت و دیموکراسی

    د. قارەمان محەمەد حەسەن* لە ساڵی ٢٠٠١ پڕۆفیسۆر مایکڵ رۆز، توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و بە داتا و ڕوونکردنەوە سەلماندی کە نەوت ڕێگری لە دیموکراسی دەکات، لە وڵاتە هەژارەکانی دەوڵەمەند بە نەوت تاڕاددەیەکی زۆر دیموکراسی لەباردەبات. ئەمە یەکەم توێژینەوە نەبوو لەوبارەیەوە، بەڵام گرنگی توێژینەوەکە لەوەدابوو کە تەنیا پەیوەست نەبوو بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی کاریگەریە نەرێنییەکانی نەوتی لە زۆربەی وڵاتانی دەوڵەمەند ...
  • 16
    تەموز

    کورد و دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی

    د. ئاوارە حسێن مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو گەواهیدەری ئەوەیە کە تاوانە نێودەوڵەتییە مەترسیدارەکان بوونەتەهۆی پەرێشانکردنی مرۆڤایەتی و پێشێلکردنێکی دیاری مافەکانی مرۆڤ، کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش هەوڵێکی زۆری داوە بۆ چارەسەرکردن و دووبارەنەبوونەوەی ئەو تاوانانە، بەڵام بەهۆی نەبوونی دادگایەکی تاوانکاریی جیهانی و هەمیشەییەوە، تاوانەکان بەردەوام دووبارە بوونەتەوە. بەڵام بە دامەزراندنی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لێرەوە: دادگا یان دادگاکە) تا ڕادەیەکی باش توانیویەتی ڕۆڵی هەبێت ...
  • 14
    تەموز

    گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم؟ وردبوونەوەیەکی تر لە کێشەی چینایەتی

    د. نیاز نەجمەدین بەشی سێیەم/ وردبوونەوەیەکی تر لە کێشەی چینایەتی (بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کرتە لێرە و بەشی دووەم کرتە لێرە بکە) ئەو نرخەی تۆ لە بازاڕدا دەیدەیت بە شوقەکەت، خانووەکەت، ئوتومبیلەکەت، جل و بەرگ و جانتاکەت، هتد، دڵخۆشت بکەن یان ناڕەحەت، لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆمەڵگەیەکی چینایەتیی نیین. مەرگی کەسێکی نزیکیشت لە خۆپیشاندانێکدا بەشێوەیەک لە شێوەکان رەنگدانەوەی ململانێی دوو چینن کە ...
  • 12
    تەموز

    بافڵ تاڵەبانی لە لەندەن چی وت؟

    ڕێنوار نەجم – تایبەت بە کوردستان تایمز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە خانەی بیری چاثام هاوس لە لەندەن بەشداریی لە گفتوگۆیەکی کراوە کرد لەبارەی پرسە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا زۆرترین قسەی لەبارەی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتیەوە کرد. بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی ڕووخۆش دەردەکەوت، بەناو ئامادەبوواندا دەگەڕا و سڵاوی لێ دەکردن و قسەی ...
  • 9
    تەموز

    گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم؟ مارکس لە نێوان گەشبینیی و رەشبینییدا

    د. نیاز نەجمەدین بەشی دووەم/ مارکس لە نێوان گەشبینیی و رەشبینییدا (بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کرتە لێرە بکە) بەخێر بێیت بۆ جیهانی مارکس، زانایەک وریای نەبیت وات لێ دەکات، یان وا بەکاردەهێنرێت، بێ تێگەیشتن و پرسیار، خۆتی لەسەر بەکوشت بدەیت، یان بکوژیت وەک چۆن. زانایەکیشە بەبێ ئەو ناتوانیت لە مێژوو و ئێستای خۆت، کۆمەڵگەکەت و مرۆڤایەتیی تێبگەیت و پێشنیارەکانی باشکردنی، ...
  • 7
    تەموز

    چۆن واقیعبینانە بەهیوا بین؟

    محەمەد ئەلوائیلی* وەرگێڕانی لە ئینگلزییەوە: زانا عوسمان دەکرێت عەقڵییەتی گشتی لەمڕۆدا بە بێهیوا وەسف بکرێت، جا گەر لە هەرێمی کوردستان بێت یان بەشەکەی تری عێراق. خەڵکی ئەمڕۆ بەلای ئەوەدا دەچن شتانێک بڵێن لە چەشنی “بۆچی سەداممان گۆڕی، گەر بڕیار وا بوو شتەکان وەک خۆیان بمێننەوە؟” ڕوونە کە ئەم لێدوانانە کاردانەوەن بۆ بێئومێدبوون لە نوخبەی ئێستا. بەڵام ئەم بێئومێدییە دوابەدوای هیوایەکی ...
  • 5
    تەموز

    گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم؟ مارکس و مارکسیزم لە سێ سەدەدا 

    د. نیاز نەجمەدین بەشی یەکەم/ گۆڕهەڵکەنەی سەرمایەداریی یان پەیامبەرێکی پیرۆزی تر؟  کارل هەینریچ مارکس ( Karl Heinrich Marx) لە سەدەی نۆزدەدا دەژی و لە هەمان سەدەدا دەمرێت، لە سەدەی بیستدا سوکایەتیی پێ دەکرێت و لە سەدەی بیستویەکدا مارکسییەکان دەیانەوێت بیرۆکەکانی وەک تێزێکی ئاڵتەرناتیڤ زیندوو ببێتەوە.  تا لە ژیاندابوو، بە دکتۆرایەکەوە لەسەر مێژووی فەلسەفەی یۆنانیی و بە شارەزاییەکی زۆرەوە لە زمانەکانی ...
  • 24
    حوزەیران

    لە سەتحدا ئاڵۆزی، لە ئاڵۆزیشدا سەتح

    ئاراس گوڵزار «هەندێک جار ئێمە لە سەتحدا توشی ئاڵۆزی دێین، هەندێک جاریش لەنێو پێچاوپێچ و ئاڵۆزییەکاندا دەگەین بەسەتح»، ئەمە ڕوانینی دۆڵۆزە بەئیلهاموەرگرتن لە نیچە. دەکرێت ئێمە ئەمە تەوزیف بکەین بۆ دۆخی باشور، بەم شێوەیە؛ ئاسان نییە تێبگەین دەستەڵاتداری باشور چۆن کاردەکەن، بە مانایەکیتر ناسینی خۆیان ئاسانە لە سەتحدا، بەڵام وەرگرتنیان بە شێوەیەکی سەتحی لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا دەمانخاتە ناو هەڵەوە، ...