• 3
    ئازار

    دین و دیموکراسی: ئایا ئیسلام دژی دیموکراسییە؟

    نەوشیروان حوسێن سەعید لە پرسی دین و دیموکراسیدا، تێڕوانینێک هەیە کە کە پێیوایە مەزهەبی پرۆتستانت هانی دیموکراسی دەدات، بەڵام مەزهەبی کاثۆلیک و ئۆرثۆدۆکس و ئاینی ئیسلام و بودایی دژی دیموکراسین. بەپێی ئەم تێڕوانینە، جەختکردنەوەی مەزهەبی پرۆتستانت لەسەر بەرپرسیارێتی تاکەکەسی، دەرکەوتنی بەها دیموکراتییەکانی لە باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا بەهێزترکرد. هەندێکی دیکە، هۆکارەکە دەبەستنەوە بە چالاکییە تەبشیرییەکانی پرۆتێستانتەکان لە ...
  • 28
    شوبات

    تاراوگەنشینانی کورد لە ئەوڕوپا؛ قەیرانی شوناس

    داستان جاسم تا رۆژگاری ئەمڕۆمان، هەروەك پەیمانگەی كوردیی پێشبینیدەكات، بەلایەنی كەمەوە ملیۆنێک و دوو سەد هەزار كورد لە تاراوگە دەژین(1). ئەو ژمارە كوردە هەندێكات پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ وڵاتەكانی خۆیان هەیە، هەندێكاتیش ئەو پەیوەندییە كەمتر بووە. لە سەرەتای ساڵانی 1950كان و 1960كان، ژمارەیەكی زۆر لە كوردەكان وەك پەنابەری كاركەر لە توركیاوە روویان لە دەرەوەی وڵات كرد، بەتایبەتی بۆ ئەڵمانیا(2). زۆربەی كوردەكانی ...
  • 27
    شوبات

    هەواڵە هەمەڕەنگەکانی دونیا: هەفتەی رابردو چی رویدا؟

    شەم جاف من شەمم، دیسانەوە لەگەڵتانم بۆ ئەوەی دوایین هەواڵەكانتان پێ رابگەیەنم. رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 9ی شەو وازم لە ئامادەكردنی هەواڵەكانی ئەو هەفتەیە هێنا. ئەم هەفتەیە هەواڵنامەكەم كەمێك دواكەوت، بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی نەرویج لە پشوودا بووم. بە شێوەیەكی نامۆ، كەشوهەوای ئۆسلۆ لەوەی بەرلین خۆشتر بوو. ئایا دەتانزانی ژاپۆنییەكان فێربوونە كە سەلەمۆن تێكەڵ بە سوشی بكەن، ئایا ئەمە بەهۆی وڵاتی ...
  • 26
    شوبات

    بۆچی سەرچاوەکانی وزەی کوردستان نابنە هۆی پێشکەوتنی؟

    مەدیحە سۆفی دەستپێکی چەرخی وزەی تەقلیدی (نەوت و گاز) دەگەڕێتەوە بۆ دۆزینەوەی نەوتی کێڵگەکانی پەنسلڤانیا لە ساڵی ١٨٥٩دا، لەو کاتەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیشتنە ئەو ڕاستییەی کە بوونی وزە، واتە گەیشتن بە ڕێزبەندی مۆدێرنێتی، گەشەکردن، پەرەسەندن، دەستەڵاتی ئابووری توانای کێبڕکێکردن لەسەر پێگە و دەستەڵات و لە سەر ئاستی جیهاندا بەگشتی. هەر لەو کاتەوەش ئەو وڵاتانە دڵنیابوون لەوەی؛ وزە بڕبڕەی پشتی پیشەسازی ...
  • 24
    شوبات

    نەتەوەی دیموکراتیک، دەوڵەت-نەتەوە، دەوڵەتی سەربەخۆ لە دونیابینیی کەجەکەدا 

    سیڤان سەعید کەجەکە  لەدوای ئەو گۆڕانکارییەی کە لە دونیابینی ئۆجەلان و هاوڕێکانیدا هاتەکایەوە، دامەزرا. گۆڕانی  فەلسەفیی و ئایدیۆلۆژیی بووە مایەی گۆڕانی تێروانینیان بۆ چەمکێکی زۆر هەستیار و گرنگ  کە چەندین ساڵە هزر و مێشکی هەموانی پێوە سەرقاڵە و وەک لوتکەی ئامانجی نەتەوەیی دەدرێتە قەڵەم؛ دەوڵەت.  دەوڵەت وەک  رۆحی رەهای نەتەوە. وەک فریادڕەس و ناسنامەی نەتەوە. وەک خەون و هیوا و ...
  • 22
    شوبات

    بەرهەم ساڵح لە بەغدادەوە تۆڵەی لەدەستدانی سەرۆکایەتیی یەکێتیی دەکاتەوە

    کوردستان تایمز هاوكات لەگەڵ بێبەشبونی لە چانسی سەرۆكایەتیكردنی یەكێتی و جێگرتنەوەی تاڵەبانی، دەنگۆی هاوكاری سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو محەمەد عەلاوی بڵاودەبێتەوە بۆ دانانی وەزیرەكانی پشكی كورد لە دەرەوەی پارتی و یەكێتی. ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەرهەم ساڵح هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێڕاق وەک پشتیوانیان دەرکەوت و داوایکرد داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێببن. لەدوای هاوكێشە نوێیەكانی كۆنگرەی چوارەمی ...
  • 20
    شوبات

    چۆن دو ئامۆزاکە بون بە هاوسەرۆکی یەکێتیی؟

    تایبەت، کوردستان تایمز دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول على له‌ ئه‌رده‌ن، راسه‌وخۆ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دواتر، كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیكردنى ئه‌و حزبه‌ ده‌ستییانپێكرد. شه‌وى 17ى شوباتى 2020، ڕۆژێك به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى، ماڵى جه‌لال تاڵەبانیی و شێخ جه‌نگى ( لاهور شێخ جه‌نگى و قوباد تاڵه‌بانى و باڤڵ تاڵه‌بانى) له‌گه‌ڵ ...
  • 20
    شوبات

    نەزهەت حالی، سندوقە رەشەکەی دەزگای پاراستن، کوردستانی جێهێشت

      تایبەت، کوردستان تایمز هەفتەى رابردو لەناکاو روداوێکى سیاسى و ئەمنى گەورەی چاوەڕواننەکراو لەنێو گەورەترین دەزگاى ئەمنیى لە هەرێمى کوردستان رویدا، بەڵام نە لای حکومەت نە لای دامەزراوە چاودێریییەکانى وەکو پارلەمان، تەنانەت لای میدیای کوردییش، نەبوە روداوێکی گرنگ. لەپڕێکەوە نەزهەت حالى، بەرپرسى ئاژانسى پاراستنى هەرێمى کوردستان، سەرەڕای ئەوەی بەڕەسمیی بەرپرسێکی حکومەتییە، بەڵام لەلایەن مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتىی دیموکراتیی کوردستان، دورخرایەوە. ...
  • 19
    شوبات

    هەڵبژاردنەکانی ئێران؛ پرسی رەوایەتی و ترسی دەوڵەت

    هەردی مەهدی میکە ڕۆژی هەینی ٢١/٢/٢٠٢٠، نزیکەی ٥٨ ملیۆن* دەنگدەری ئێران دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، تاقیکردنەوەیەکی نوێیە بۆ سیستەمی سیاسیی ئێران، ئەمجارە کێبرکێ لەنێوان سەرکەوتوو و شکستخواردووی ناو پرۆسەکە نییە، بەڵکو سەرکەوتن پەیوەستە بە رێژەی بایکۆت و بەشداری. هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئێران، هەمیشە تاران وەک ڕیفراندۆمی نوێکردنەوەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لێکیداوەتەوە بەرامبەر نەیارانی دەرەکیی، بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە، روبەڕوبونەوەی سیستەم و خەڵکە، ...