-
رزگاریخوازیی نەتەوەیی دژ بە دیموکراسی
~ کەمال چۆمانی لە قۆناغی خەباتی رزگارییدا، ئەوەندە بەسە حیزبی سیاسی و سەرکردە خاوەنی دیدێکی رزگاریخوازیی نەتەوەیی بێ، بەڵام بانگەشەی رزگاریخوازیی نەتەوەیی بەس نییە بۆ رۆژگاری دوای رزگاری چونکە لەدوای قۆناغی رزگاری پرسی عەدالەت، حوکمڕانیی چاک، دیموکراسی، مافەکان، و خۆشگوزەرانی دەبنە چەقی گرنگیپێدانی هاووڵاتییان نەک حیکایەتەکانی قارەمانێتیی شاخ. لە قۆناغی خەباتی رزگاری هاووڵاتییان نین، هاندەر و پشتیوانیکەرانی خەباتەکە هەن کە ... -
دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
میرە بەکر هەرێمی کوردستان وەکوو هەموو ناوچە جیاجاکانی دونیا بێبەری نەبووە لەدیاردەی سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم. لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە کە بزوتنەوەی گۆڕان دادەمەزرێت، پۆپۆلیزم خۆی دەتەنێتە نێو گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە. گۆڕان سەردەستەی پۆپۆلیزمی سیاسی دەکرد تاوەکوو ٢٠١٨، بەڵام دروستبوونی نەوەی نوێی شاسوار عبدولواحید، ئەم سەرکردایەتییەی لەگۆڕان وەرگرتەووە و ڕەگ و ڕیشەی پۆپۆلیزمی پارتی سیاسیی بەڕێژەیەکی زۆرتر قوڵکردەوە. لەم بابەتەدا، سەرەتا پێناسەیەکی ... -
نەبونی ستراتیژی هاوبەشی هێزە کوردییەکان لە دانوستاندا؛ لە بزوتنەوەی چەکداریی ئەیلولەوە بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ...
~ کوردستان تایمز بزووتنەوە سیاسییە کوردییەکان لە باشوری کوردستان شانسیان لەوەدایە ئەزموونیان لە دانوستاندا زۆرترە لە لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان بەڵام وێناچێت لە کێشە سەرەکییەکانی شکست و سەرکەوتن وانەی گرنگیان وەرگرتبێت بە ئاستی گرنگی دەرفەتەکان. یەکێك لە کێشە سەرەکییەکان ئەوەیە دانوستان نەبۆتە ئامانجێکی ستراتیژیی هاوبەشی یەکانگیری لایەنە سیاسییەکان لەسەر نەخشەڕێیەکی روون کە دەوڵەتی ناوەند رازی یان ملکەچ بە داخوازییەکان ... -
عێراق و کوردستان لە چاخی ژیری دەستکرددا
~ د. لائق حەمە ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووی دا و تەواوی زانکۆ و دەوڵەتانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، تەنها بریتی نیە لە “چات”ێک بەناوی “چات جی پی تی”. ئەم جۆرە لە ژیری دەستکرد، سەرەتاکەی بریتیە لە تێگەیشتن لە زمانی ئاسایی، کۆتاییەکەی بریتیە لەوەی کەوا خۆی خۆی زیرەکتر بکات بەخێراییەکی پێشبینی نەکراو بەرەو دروستکردنی “ژیری باڵا” بڕۆین. ژیری باڵاش بە ... -
ئیکۆلۆجیی کۆمەڵایەتی لە بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا
توێژینەوەی: جیهاد حامی تایبەت بە کوردستان تایمز (بەشی دووەم و کۆتایی) وەرگێڕانی: زانا عوسمان لە بەشی پێشوودا باسی ئەوەم کرد کە چۆن ئۆجەلان لە ئایدۆلۆجیای لینینی-مارکسیی پێشتری خۆی دوور کەوتۆتەوە ڕووەو مارسکیزمێکی مرۆگەراتر و ئازادیخوازتر، بە تیشکخستنە سەر پرسە هەنووکەییەکانی وەک ڕزگاریی ژنان، دیموکراسیی ڕادیکاڵ و ئیکۆلۆجی. بەدیاریکراوی ئەوەم پشکنی کە چۆن هۆشیارییە ئیکۆلۆجییەکەی گەشەی کردووە و کاری کردۆتە سەر ... -
دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئابوری؛ چی کارەساتێک ماوە دەوڵەت بەسەرمان نەهێنێت؟
د. نیاز نەجمەدین دەوڵەت لە هەموو شوێنێکی ژیانماندایە. شتێک نییە دەستی بۆ ببەیت و دەوڵەتت لێ راست نەبێتەوە. دەوڵەت هەموو شتێکە و نیو هێندەی ئەو کارەساتانەی بەسەری هێناوین، ژیانی باش و خۆش نەکردووین. دەوڵەتێکی پارچە پارچە و شەق و شڕ لە پەنجاکانی سەدەی بیستەوە تا ئەمڕۆ کانگای کۆدەتا و ململانێ زیاتر نەبووە، خۆی سەرئێشە بووە لە بری ئەوەی كێشە چارەسەر ... -
بە قوربانیکردنەوەی قوربانیی و پرسی دادپەروەریی ڕاگوزەریی لە کوردستاندا
د. ئاوارە حسێن- مامۆستای زانکۆ لە هەموو جینۆسایدەکاندا کەسانێک هەن کە وەک بەشداریکار، هاندەر و هاوکاری ئەنجامدەری سەرەکی تاوانەکە ڕۆڵیان هەبووە، بەشێک لەوانەش ئەوانەبوون کە سەر بە گروپی قوربانیی بوون. لەو ڕوانگەیەوە کە ساڵانێکە لە بواری یاسای تاوانکاریی نێودەوڵەتی و جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە کورد و مرۆڤایەتییدا دەخوێنم، دەخوێنمەوە و توێژینەوە ئەنجامدەدەم، جگە لە نەتەوەی کورد وەک گروپێکی ... -
ڕێگای ئەنقەرە بە ئامەددا تێدەپەڕێت
ڕێباز مەجید* ١٤ی ئەم مانگە، کە هاوکات ئەمساڵ سەدەیەک بەسەر دامەزراندنی کۆماری تورکیادا دەگوزەرێت، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی تورکیا بەڕێوەدەچن. وەک راپرسییەکان نیشانیدەدەن، دەکرێ ئەم هەڵبژاردنە دەستەڵاتی ٢٠ ساڵەی ئەردۆگان کۆتایی پێبهێنێت. بە هەڵبژاردنی عەلەوییەکی دەرسیم وەک سەرۆککۆماری نوێی تورکیا، کورد و دیموکراتخوازەکانی تورکیا هیوادەخوازن پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیادا دەستپێبکاتەوە. ئەم هەڵبژاردنە کە چاوی ناوچەکە ... -
ڕووخساری گەشەسەندووی شۆڕش: گفتوگۆی کوردستان تایمز لەگەڵ فەیلەسوفی هیوا؛ جۆن هاڵوەی
جۆن هاڵوەی – فۆتۆ: ڕێباز مەجید کەمال چۆمانی وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: زانا عوسمان بۆ زیاتر لە دەیەیەک، جۆن هاڵوەی، توێژەرێکی بەناوبانگ لە کایەی تیۆری شۆڕشگێڕانەدا، چالاکانە بەشدار بووە لە بزووتنەوە جیاوازەکاندا، لە هەوڵی گەڕان و پشکنینی شێوازی نوێی بیرکردنەوە دەربارەی گۆڕانی کۆمەڵایەتی. ئەزموونەکانی لە کارکردن لەگەڵ توێژەرێکی کورددا، هەروەها ئامادەبوونی لە کۆنگرەی ساڵی ٢٠١٥ لە هامبۆرگ دەربارەی بیرکردنەوەی ئۆجەلان، دیدگای ...