• 16
    نیسان

    زینێ وەرتێ لە ستراتیژی نوێی تورکیادا

    کەمال چۆمانی لە کاتێکدا رۆژ دوای رۆژ پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئیعتیڕافی سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا عەبدوڵا گول، زیاتر دەبێتە پرسێکی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی، پارتیی و یەکێتی و پەکەکە لەسەر زینی وەرتێ لە بەرانبەر یەکتر راوەستاون. هەرچەندە وا دەردەکەوێت ئامانجی تورکیا پەکەکە بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکور و باشور و رۆژئاڤا، بەڵام ئامانجی تورکیا رێگریکردنە لەوەی پرسی کورد ...
  • 14
    نیسان

    دەربارەی کەیسی مستەفا سەلیمی

    ئیحسان وەڵزی بەراوردکردنی ئەم کەیسە بە کەیسی کۆنی وەک ئەوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ لەمەوبەری سولەیمانی موعینی هەڵەیە. هەڵەیە، چونکە لە دوو قۆناغی مێژویی جیاواز، دوو هەلومەرجی سیاسیی جیاواز، لەلایەن دوو ئەکتەری سیاسی جیاوازەوە، رادەستکردنەوە بە دوو سیستەمی سیاسی جیاواز هەروەها، وەک باس دەکرێت، لەسەر دوو کەیسی جیاوازیش بوون. ئەمەش لە ئەنجامدا بێبایەخکردنی ئەسڵی پرسەکانی لێدەکەوێتەوە، کە یەکێکیان سەرپێچی بنەمایەکی ...
  • کەسێک سەیری مۆبایل و کۆمپوتەر ئەکات
    14
    نیسان

    ئێستا هەلە بۆ فێربونی خوێندنی سەرهێڵ

    مێتۆدەکانی فێرکردن فراوان و بەگشتی قسەی زۆر هەڵدەگرن و شارەزایانی بوارەکەش پێیان وایە، کە ئەگەر باسی تەکنۆلۆجیاش بکرێ لەگەڵی، دەبێ بزانین لە چ چوارچێوەیەکی فیکریدا قسەی لەسەر ئەکەین.[1] ئەگەر ئاگادارنەبین، تەنها ئەنجامدان دەمانکاتە چالاکێکی بێمێشک و تەنها بیرکردنەوەش بێکردارمان دەکات.[1] بەم کورتە پێشەکییە ئاسانترە کە بتوانم قسە لەسەر لایەنە ئاسانەکەی بکەم ئەویش پێداویستی بوونی خوێندنی سەرهێڵە -ئۆنلاین- بۆ کۆمەڵگا پێشکەوتوو ...
  • 11
    نیسان

    ئەگەرەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا و چین   

    نیاز نەجمەدین توسیدیس (Thucydides) مێژووناسێکی یۆنانییە و بە باوکی زانستی مێژوو دادەنرێت. زیاتر لە دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوپێش دەنوسێت:  “هەڵکشانی دەستەڵاتی ئەسینایییەکان و ترس لەلایەن سپارتایییەکانەوە جەنگی کرد بە حەتمی.”    ئەم وتە بەناوبانگە وەک یەکێک لە یاساکانی رەوتی مێژوو سەیردەکرێت و لەناو مێژووناساندا بە “تەڵەی توسیدیدیس” ناسراوە. ئەگەر دەوڵەتێک (یان هێزێک) فەرمانڕەوا بێت و لە بەرامبەریدا دەستەڵاتی ...
  • 11
    نیسان

    سۆشیالیزم و کاپیتاڵیزمی کۆرۆنا

    ئارام قادر کۆکۆیی  ئێستا کە  پەتای کۆرۆنا بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، سەڕەڕای ئەو پەستانەی لەسەر هەموو سیستەمە تەندروستییەکان دروستیکردووە، هیچ سیستەمێک دەستەوەستان نەبووە لە هەوڵ و کۆش بۆکۆنترۆڵکردنی و چارەسەرکردنی تووشبوان. لە کوردستان لە بەر ڕۆشنایی ئەو هەوڵانەی لە میدیا جیهانییەکانەوە دەبیسترێت، باسوخواسی هەندێ لە نووسەران و ڕۆشنبیران لە سەر ئەوەیە ئایا چ سیستەمێکی حکومڕانی کارایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە ...
  • 11
    نیسان

    کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟

    عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب چییە وا دەکات کێشە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە کوردستان، بەلای کەمی هێندەی لە سۆشیال میدیادا سەر دەکات، هەمووانی گرتبێتەوە؟ کاردانەوەکانی ڕاپۆرتێکی میدیایی یان هەواڵێک، نووسینێک یان ڕایەکی سیاسی و ئایدیۆلۆجی لە سۆشیال میدیادا، بە تایبەتی لە کاتی قەیراندا، بۆچوون و ڕوانگەی تەواو دژبەیەک دێننە گۆڕێ بە جۆرێک کە نیشانەکانی لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەخلاقیش زەق ...
  • 11
    نیسان

    ڤایرۆسی کۆڕۆنا؛ تۆڵەی سروشت لە دەستدرێژییەکانی مرۆڤ

    مەدیحە سۆفی دواجار زانست بڕیاردەدات بە پێی ئەو توێژینەوە و ئەگەرانەی لە ماوەی ڕابووردوودا لەلایەن ناوەند و سەنتەری توێژینەوە و بەدواداچووندا کراون، پسپۆر و شارەزاکانی جیهانی لەمەڕ ئەوە کۆك بوون، کە تەنها هەڕەشە لە ڕیزبەندی یەکەمدا ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە بریتییە لە تێکچوونی ژینگە و شێواندنی ئیکۆسیستەمی زیندەوەری سەر گۆی زەوی، بەتایبەتیش لەناوچوونی فرەزیندەوەر، کە بە گەورەترین هەڕەشەی سەر ئەو سیستەمە ...
  • 10
    نیسان

    ئاوابونی خۆری کورد لە کەرکوک دوای ١٧ ساڵ

    نەوشیروان حوسێن سەعید هەڵهاتنی خۆری کورد حەڤدە ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠٠٣، کەرکوک ڕزگارکرا. لەو ڕۆژەدا، دە هەزار (١٠،٠٠٠) پێشمەرگە چونە ناو شارەکەوە. پێشتر، لە ڕۆژی ١ی ئاداری ٢٠٠٣، پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدابوو کە ڕێگە بە تێپەڕبونی فیرقەی چواری سوپای ئەمریکا لە خاکی تورکیاوە نەدات بۆ کردنەوەی بەرەی دووەمی جەنگ دژی سوپای عێراق لە باکورەوە. ئەمە هەلێکی لەباری ...
  • 6
    نیسان

    بێرتراند ڕەسڵ: ستایشی بەتاڵی

    نوسینی بێرتراند ڕەسڵ وەرگێڕانی لایق حەمە   – بەشی ١ لە ٥ وەک زۆربەی خەڵکانی جیلی خۆم، منیش بەوە گەورە کرام کە ئەڵێ: “شەیتان شتێک ئەدۆزێتەوە بۆ دەستی بەتاڵ” -یان بە کوردی “شەڕ لە بەتاڵی باشترە”(١)-. وەک منداڵێکی خاوەن بەهای بەرز، بە هەموو شتێکم بڕوائەکرد کە پێم ئەگوترا، ویژدانێکم هەبوو کە وای لێکردووم بەردەوام بم لە خۆهیلاککردنی تەواو تا ئەم ...