• 19
    شوبات

    هەفتەی رابردوو چی روویدا؟

    سڵاو  من (شەم)م، ئەوەی كە هەواڵەكانی هەفتەتان بۆ ئامادە دەكات. كاتژمێر 9ی رۆژی یەكشەم وازم لە خوێندنەوەی هەواڵەكان هێنا. لەبیرتانە شەش مانگ بەر لە ئێستا پێمگووتن سەیری فیلمی (پاراسایت) بكەن؟ بەخێرهاتنتان دەكەم.  بەكارهێنەرانی بەرنامەی وەتسئەپ گەیشتە دوو بلیۆن كەس (رۆیتەرز). لەبیرمە 10 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمجار ئەو بەرنامەیەم بەكارهێنا كە دەمویست لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكەم قسەبكەم. ئەو كاتە لەنێو دەرس دابووم ...
  • 16
    شوبات

    بۆچی پێویستە ژنی زیاتر لە کابینەی حكومەتدا هەبن؟

    روەیدا مستەفا كاتێ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی دەربارەی یەكسانیی جێندەریی قسەدەكات، ئایا لەمەدا مەبەستی چیە؟ كابینەكەی تەنیا سێ وەزیری ژنی هەیە، ئەمەش گۆڕانكارییەكی دڵخۆشكەرە بە بەراوردکردن لەگەڵ كابینەی پێشوتر كە تەنیا یەك وەزیری ژنهەبو. پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ژنان لەنێو حكومەتدا بە شێوەیەكی باشتر نوێنەرایەتییان كردوە؟ ئایا دەرفەتی كاری زیاتر بۆ ژنان هەیە؟ ئایا ژنان رۆڵێكی سەرەكییان گێڕاوە لە ...
  • 14
    شوبات

    گرەوی ئێران و گەڕانەوە بۆ پێکی ژەهر

    هەردی مەهدی  ئەمریکا بەرامبەر ئێران پەیتاپەیتا دۆخەکە توندتر دەکات، ژینگەی ئابوریی و سیاسیی ناوخۆی ئەو وڵاتەش، نە بەدڵی خەڵکەکەیەتی و نە بەدڵی رژێمەکەشی. پرسیار ئەوەیە بۆچی ئێران سەرەڕای دەرککردنی ئەو دۆخە و پەراوێزکەوتنی لە سیاسەتی نێودەوڵەتییدا، کەچی هێشتا لە چالاکیی دەرەکیی و جەنگ بە وەکالەتەکانی سڵ ناکاتەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا کە هیچکات هێندەی ئێستا بژاردەکانی ئێران بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا کەم ...
  • 14
    شوبات

    کەجەکە چییە؟ لە چ قۆناغێک دایە؟

    سیڤان سەعید لەماوەی دەساڵ (٢٠٠٥-٢٠١٥) لە راگەیاندنیداوەک سیستەمێکی نوێ لە بزاوتی ئازادیخوازیی کوردستاندا، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) گەیشتە ترۆپکی خۆی. لە لایەنی جڤاکییەوە گۆڕانێکی زۆر مەزن بەسەر بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستاندا هات. کاراکتەرە جیاوازەکانی کەجەکە لە هەمو مەیدانەکاندا چالاکانە بەرەوپێشچونیان بە خۆیانەوە دیت. دەتەپە و بەدەپە و دواتریش هەدەپە لە باکور و لە تورکیا بون بە رۆژەڤی بەرچاوی خەڵک و ...
  • 14
    شوبات

    حیزبەکان شوێنپێی مەلا مستەفای بارزانیی دەکەون

    دیاری خالید لەدوایین کۆنگرەیان لە  ٢٣-٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩، شەش برا لە سێ بنەماڵەی دەسەڵاتداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بونە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتیی. لە هەمانکاتیشدا ئەو بنەماڵانە، چەندین کەسی بەشی سەربازیی و هەواڵگریی نزیک لە خۆیان بۆ ئەو ئەنجومەنە سەرخستوە و  بەتەواوی جومگە هەستیارەکانیان کۆنتڕۆڵکردوە. کۆنگرەکەی یەکێتیی بەتەواوی ئەوەی یەکلاییکردەوە ئەو حیزبە دژی ئەو بنەما و پرەنسیپانە کاردەکات کە لەسەری ...
  • 14
    شوبات

    هەفتەی رابردو چی رویدا؟ 

      سڵاو من (شەم)م، ئەو كەسەی چاودێریی هەواڵەكان دەكات تا بە ئێوەی بگەیەنێت. لە كاتژمێر نۆی شەوی یەكشەممەوە وازم لە خوێندنەوەی هەواڵەكان هێنا. كامیرۆن، ئازەربێجان و ئیرلەندا هەفتەی رابردو سەرقاڵی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بون. لەو كاتەی لاپتۆپەكەم كوژاندەوە، هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئاشكرا نەكراون. هەرچەندە پەیوەندیی بەو بابەتەوە نییە، بەڵام لەسەر ڤایرۆشی كۆرۆناش هەواڵ هەیە، چونكە ئێوە هەواڵی تازە و نوێتان دەوێ. ...
  • 14
    شوبات

    سەربەخۆیی کوردستان؛ هێزی لۆژێک و لۆژیکی هێز 

    ئاراس مەسیفی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پێوستی بە پاساوی شەرعیی و یاسایی بەهێز هەیە، لە هەمانکاتیشدا پێویستی هەلومەرج و زەمینەی بابەتیی هەیە. تیشکخستنەسەر ئاڵۆزییەکان و کێشەکانی پاساوی مێژویی، جوگرافیی و یاسایی نێودەڵەتی پەیوەست بە پرسی سەربەخۆیی پێویستە رونتر بکرێنەوە. لە لایەکی تریشەوە، تاوتوێی زەمینە و دۆخی ئێستای هێز و بەرژەوندییەکانی سیاسەتی نێودەڵەتیی و ناوچەیی و ...
  • 14
    شوبات

    چۆن ئەردۆغان بوە سەرۆکی تورکیا؟

    نیاز حامید کێ لە پشتی منداڵەکەی گەڕەکی قاسم پاشای ئیستانبۆڵە کە رۆژانێک هەڕەشە بو لەسەر ئەرگەنەکۆن و ئێستا هاوپەیمانێتیی؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەندە ئاڵۆز نابێت ئەگەر لا لە چۆنیەتی دورستبونی بزاڤی ئیسلامیی سیاسیی لە ناو تورکیا بکەینەوە. سەرۆکتورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان، کە هاوکات سەرۆکی پارتیی داد و گەشەپێدانیشە، لەناو هەناوی ئیسلامیی سیاسییەوە هاتۆتە ناو دەستەڵات، بۆیە؛ گرنگە سەرهەڵدانی بزاڤی ئیسلامیی ...
  • 14
    شوبات

    شکستی حوکمڕانیی هەرێم لە دروستکردنی چینی ناوەند 

    ئێستا جیهان لە گۆڕانێکی خێرای چاوەڕواننەکراوە کە دواکەوتن لە بوارێکیدا، رەنگدانەوە و کاریگەریی بەرچاوی دەبێ بۆ دواکەوتن لە بوارەکانی دیدا. لە ئەگەری ئەوەی کە رەوڕەوەی گۆمەڵگا نەیتوانی لەگەڵ ئەو گۆڕانە خێرا و جارجار لەپڕەدا، هەنگاو بنێ، ناتوانێ ئاستی خۆی لەگەڵ ئاستی گەشەسەندن و پەرەسەندنی گلۆبالدا رایەڵ بکات. ئەگەرچی ئەمڕۆ تەکنەلۆژیا تا رادەیەك جێگەی هەندێ لە تواناکانی مرۆڤی گرتوەتەوە، لێ نە ...