• 5
    تەموز

    گەڕانەوە بۆ سۆشیالیزم؟ مارکس و مارکسیزم لە سێ سەدەدا 

    د. نیاز نەجمەدین بەشی یەکەم/ گۆڕهەڵکەنەی سەرمایەداریی یان پەیامبەرێکی پیرۆزی تر؟  کارل هەینریچ مارکس ( Karl Heinrich Marx) لە سەدەی نۆزدەدا دەژی و لە هەمان سەدەدا دەمرێت، لە سەدەی بیستدا سوکایەتیی پێ دەکرێت و لە سەدەی بیستویەکدا مارکسییەکان دەیانەوێت بیرۆکەکانی وەک تێزێکی ئاڵتەرناتیڤ زیندوو ببێتەوە.  تا لە ژیاندابوو، بە دکتۆرایەکەوە لەسەر مێژووی فەلسەفەی یۆنانیی و بە شارەزاییەکی زۆرەوە لە زمانەکانی ...
  • 24
    حوزەیران

    لە سەتحدا ئاڵۆزی، لە ئاڵۆزیشدا سەتح

    ئاراس گوڵزار «هەندێک جار ئێمە لە سەتحدا توشی ئاڵۆزی دێین، هەندێک جاریش لەنێو پێچاوپێچ و ئاڵۆزییەکاندا دەگەین بەسەتح»، ئەمە ڕوانینی دۆڵۆزە بەئیلهاموەرگرتن لە نیچە. دەکرێت ئێمە ئەمە تەوزیف بکەین بۆ دۆخی باشور، بەم شێوەیە؛ ئاسان نییە تێبگەین دەستەڵاتداری باشور چۆن کاردەکەن، بە مانایەکیتر ناسینی خۆیان ئاسانە لە سەتحدا، بەڵام وەرگرتنیان بە شێوەیەکی سەتحی لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا دەمانخاتە ناو هەڵەوە، ...
  • 22
    حوزەیران

    جینۆساید و جەنگ، ناساندن و جیاوازییان

    د. ئاوارە حسێن پوختەیەکی مێژویی جینۆسایدەکانی سەدەی بیستەم جینۆساید وەک تاوانی تاوانەکان مێژووەکەی زۆر کۆنە و تەنانەت بۆ پێش زاین دەگەڕێتەوە، ئێمە لێرەدا ناگەڕیینەوە بۆ قووڵایی ئەو مێژووە بەڵکو بەکورتی دیارترین ئەو جینۆسایدانە دەخەینەڕوو کە لە سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا ئەنجامدراون، ئەوانیش بریتین لە: * جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکانەوە لە ساڵانی (١٩١٥- ١٩١٧)دا کە نزیکەی ...
  • 20
    حوزەیران

    كێشمەكێشێكی نوێ لە كوردستان؛ ئەشعەری و سەلەفییەكان

    یاسین تەها ڕەنگە دەستەواژەی “پەرتبوونی پەرتبوو” لەهەموو شت پڕ بەپێستتربێت بۆ دۆخی ئێستای كوردستان كە لە سایەی داخورانی چوارچێوە سیاسییەكەیدا، پێكهاتە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكەشی بەرەو پەرتەوازەیی و دابەشبوونی زیاتر دەچن بۆ گرووپی بچوك بچوكی ناكۆك و نا تەبا كە جیاوازییەكانیان دەكەنە كەرەستەی بەریەككەوتنی میدیایی.  نوێترین پێشهاتی ئەم دابەش بوونانەش ململانێ و كێشمەكێشی ئەشعەری و سەلەفییەكانی كوردستانە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە ...
  • 19
    حوزەیران

    “ساتی وەرچەرخان” لە سیاسەتی دەرەکی و ئاساییشی نیشتیمانیی ئەڵمانیادا؛ Zeitenwende

    ~ کەمال چۆمانی هەردو شەڕی وێرانکەری جیهانی یەکەم و دوەم کە ئەڵمانیا سەنتەر و یەکێک لە کاراکتەری سەرەکیی شەڕەکە بو، عەقڵییەتی جیۆپۆلەتیکی ئەڵمانیا و و سیاسەتی دەرەکی و بەرگریی ئەو وڵاتە و سەرکردەکانی بۆ دەیان ساڵ رەنگڕێژکرد، بەڵام چیتر ئەو مێژوەی شەڕ و وێرانکارییە سیاسەتی دەرەکی و بەرگریی ئەڵمانیا رەنگڕێژ ناکا. لەگەڵ هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، عەقڵییەتی جیۆپۆلەتیکی ئەڵمانیا ...
  • 18
    حوزەیران

    کۆمەڵگای مەسرەفگەرایی؛ چۆن حیزب و حکومەت کۆمەڵگای کوردستانیان لە خۆی نامۆ کرد؟

    ئاراس گوڵزار یۆرگان هابەرماس کاتێک دەبینێت خەڵک-کۆمەڵگا، حوکمەت و دەوڵەتی خۆشگوزەرانی دەوێت، دەوڵەت و حیزبیش کۆمەڵگا-خەڵکی ناسیاسی و پاسیڤ لەهەر ئەکتێکی سیاسی و  بەرپرسیارانەی دەوێ و خەریک بە سازکردنی کۆمەڵگای بەرخۆر و مەسرەفکەرە، ئیدی دەڵێت کێشە لەگۆڕێیە؛ چۆن دەشێ خەڵک-کۆمەڵگا تەنها داواکار بێ بەبێ هیچ بەژدارییەکی ڕاستەوخۆ لە سیاسەت؟ چۆن دەشێ تەماشاکەر بێ و هیچ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی نەبێ لە ...
  • 11
    حوزەیران

    ئایا قەوارەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشە دایە؟

    ~ کەمال چۆمانی یەکێک لە وتە بەربڵاوەکانی ئیسماعیل بێشکچی کە جڤاک و رۆشنبیری ناسیۆنالیستی کورد بەکاریدەهێنن بۆ شەرعاندنی سیستەمی نادیموکراتیکی کوردی، ئەوەیە کە گوایە بێشکچی گوتویەتی کە <<خراپترین دەستەڵاتدارێتیی کوردیی لە باشترین دەستەڵاتدارێتیی ناکوردی بۆ کورد باشترە.>>  واتا دەیانەوێ بڵێن دیکتاتۆریی کوردیی لە دیموکراتیی ناکوردی باشترە. بەو پێودانگە بوایە، ئەو کوردانەی کوردستانی عێراقێ کە کوردستانیان لە رابردودا بەجێهێشتوە، بگەڕابانەوە کوردستان ...
  • 10
    حوزەیران

    گەشە و قەیرانی ئابووریی عێراق لە دیدگای کینزەوە

    د. نیاز نەجمەدین بۆچی تۆ، خوشکەکەت، براکەت، باوک و دایکت، یان هاوڕێکانت بێکارن؟ دەوڵەت دەبێت چی بکات: موڵکەکانی، قوتابخانەکانی، نەخۆشخانەکانی، هتد، هەرزانفرۆش بکات یان خۆی سەرپەرشتییان بکات؟ کێ دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی سەقامگیر و ناتوندوتیژ دروست بکات: دەوڵەت یان بازاڕی ئازاد؟ رەخنە و پێشنیاری کینز و کینزییەکان چیین و لە تێگەیشتن لە مێژووی خۆمان و ئیدارەی ئابوورییەکەماندا، چی کۆمەکێکمان دەکەن؟  رۆڵی دەوڵەت ...
  • 6
    حوزەیران

    چۆن میدیا لە هەرێمی کوردستاندا بێکاریگەر کرا؟

    رێنوار نەجم نووسەری سەردەمی ڤیکتۆریا تۆماس کارلیل پێی وابوو میدیا دەسەڵاتی چوارەمە لە کۆمەڵگادا. بەپێی ئەم باوەڕە، کە دوای نزیکە دوو سەدە هێشتا زۆر کاریگەرە، میدیا دەتوانێت وەک چاودێرێک ڕۆڵ بگێڕێت بەسەر سێ دەسەڵاتەکەی ترەوە؛ یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری. لەڕاستیدا بۆ ماوەیەکی درێژە میدیای کوردیش وەک دەسەڵاتی چوارەم کار دەکات، بەڵام نەک بۆ چادێریکردنی سێ دەسەڵاتەکەی تر، بەڵکو تەنیا بۆ ...